بە بەشداری نوێنەری یەکێتی زانایان؛ کارەکانی خولی چل وپێنجەمین شرۆڤەی نامەی عەممان لە شانشینی ئوردەن بەرێوە دەچێت

رۆژی یەکشەممە 22ی 9 ى 2024  لە عەممانی پایەختی ئوردەن کارەکانی خولی 45 مین شرۆڤەی نامەی عەممان لە پەیمانگای مەلیک عبدالله ی دووەم بۆ پێگەیاندن و راهێنانی بانگخوازان بەرێوە چوو.


لە مەراسیمی کردنەوەی خولەکەدا دکتۆر محمد ئەحمەد ئەلخلایلە وەزیری ئەوقاف و کاروبارو موقەدەساتی ئیسلامی وتەیەکی پێشکەش کردو بەخێرهاتنی گەرمی بەشداربووانی کردو ئاماژەی بە گرنگی و ئامانجی دەورەکە کردو بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ ئوردەن و وەزارەتی ئەوقاف وەسفی کرد.


لەبەشێکی تری قسەکانی گوتی: نامەی عەمان پەیامێکی گرنگە بۆ ئوردەن و جیهانی ئیسلامی، چونکە رووداوەکان دەریان خست دەبێ بەشێوەیەکی زانستی و تێگەیشتنێکی هاوچەرخ بگەڕێینەوە بۆ ئیسلام و چەمکە بە بەهاو مرۆڤدۆستیەکان لەپێناو گەشەپێدانی شارستانیەت و نەهێشتنی هزری توندڕەوی و ئاژاوە.


هەروەها گوتی: نامەی عەممان کۆمەڵێک بنەمای گرنگی لەخۆ گرتووە، کە پەیوەستن بە خزمەتی مرۆڤایەتی و ئێستا هەموو دونیا پێویستیەتی، ئەویش بنەمای لێبوردەیی و یەکتر قبولکردن و دیالۆگ و رێزگرتن لە بەها کۆمەڵایەتی و ئینسانیەکان.


شایەنی باسە لەو خولەدا هەردوو بەرێز مەلا ئەیوب شێخ عەزیز شوشی ئەندامی لێژنەی فەتوای ئاکرێ وەک نوێنەری یەکێتی زانایان لەو خولە بەشدارن و بڕیار وایە خولەکە ماوەی هەشت رۆژ بخایەنێت.