مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بە روودانی ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی کەس و کاری دەکات

دوێنێ 22ی10ی2024 دوای ئەوەی مامۆستا مەلا ئیبراهیم عومەر سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بەرووداوی هاتوچۆ خێزان و دوو لە کچەکانی گیانیان لەدەستدا، خۆشی وەفاتی کرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


بنەماڵەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا ئیبراهیم عومەر سەرسوراوی)مان پێگه‌یشت، کە بەداخەوە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ خۆی و خێزان و دوو لە منداڵەکانی گیانیان لەدەست دا.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی و خێزان و منداڵەکانی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


23ی10ی2024