ئەمرۆ 28ی9ی2024 بە سەرپەرشتی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و سەرجەم ئەندامانی مەکتەبی تەنفیز یەکێتی زانایان؛ کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان لە سەرەگای سەرەکی لە شاری هەلوێر بەرێوە چوو.
سەرەتای کۆبوونەوە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای خۆشحاڵی و بەخێرهێنان و سوپاس؛ باسی لە دوا پەرەسەندەکانی رەوشی هەرێم لەرووی ئایینی و نەتەوەیی کردو ئاماژەی بەوەدا خۆشبەختانە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ئارامی دوور لە کێشەو ئاڵۆزی بەرێوە چوو، هەروەک هیوای خواست دەرەنجامەکانی ئەم پرۆسەیە بە خێر بۆ کورد و ئایندەی کوردستان تەواو بێت و لایەنەکان هەوڵبدەن هەنگاوی جددی بە ئاراستەی خزمەتی کیان و کوردستان بەرژەوەندی گشتی نەتەوەیی بهاوێژن.
دواتر وەک وەفایەک بۆ خزمەت و کۆششەکانی مەرحوم مامۆستا مەلا حەمەئەمین کەلاری بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کرد، کە دوای نەخۆشکەوتنی رۆژی 6ی10ی 2024 کۆچی دوایی کردو وەک رێزدانان بۆ رۆڵ و خزمەتەکانی مامۆستای رەحمەتی لەناو ریزەکانی یەکێتی زانایان؛ سورەتی فاتیحەو نزای خێر بۆ رۆحی مامۆستا خوێندرا.
پاشان گفتوگۆ لە بارەی پرسی فەتواو کاروچالاکیەکان و بەرنامەی چاپکردنی سەرجەم فەتواکان گفتوگۆی تێروتەسەلی لەبارەوە کراو چەند بڕیارێک لەم بارەوە بە پێویست زانرا، هەروەها باس لە پرسی مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش کرا، کە لە ماوەی رابردوو بەهەوڵ و هەماهەنگی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایان و، لەسەر فەرمانی بەرێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش هاوکارییەکی مانگانەیان بۆ بڕایەوە، لەم بارەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان رایگەیاند ئومێد وایە لە ئایندەیەکی نزیک بکرێنە گرێبەست و هەموو ئەوانەی مەرجی دیاریکراویان هەیە بیانگرێتەوە.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرسی دیکەی پیشەیی و رێکخراوەیی و پەیوەست بە کاروباری لقەکان و پرسی تایبەت گفتوگۆی گرنگ و پێویستیان لێوە کراو تەئکیدی لە پێکەوەیی پتر لەپێناو کارکردن و خزمەتی پەیامی ئیسلام و زانایانی بەرێزی ئایینی کرایەوە، هەر لە کۆبوونەوەکە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی قسەو سەرنج و تێڕوانینی خۆیان لەسەر پرسەکان و دوا پێشهات و رووداو و کارو چالاکیەکان خستە ڕوو. |