ئەمرۆ 14ی11ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری مامۆستا مەلا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و مەلا فکری سیتکانی؛ لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێی بەسەر کردەوەو بە گەرمیەوە لە لایەن بەرێوەبەری ئەوقاف و بەرپرس و کارگێڕانی لق پێشوازی کرا.
لە دیدارێکدا وێڕای سوپاسی دەستخۆشی لە کارو چالاکی و هەماهەنگی بەردەوام، تاوتوێی رەوشی ئایینی و زانایان و چنیەتی کاروبارەکان و چالاکی و پەیوەندی نێوان هەردوولا کراو، خزمەت و رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە ناو کۆمەڵگە بەرز نرخێندرا، هەروەک چەند پرسێکی تری پەیوەست گفتوگۆی لە بارەوە کرا. |