ئەمرۆ 14ی11ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری مامۆستا مەلا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان و مەلا فکری سیتکانی؛ لە هەردوو قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش چەند مامۆستایەکی ئایینی بەسەر کردەوەو لە نزیکەوە لە ئەحواڵ و تەندروستی پرسین.
سەرۆکی یەکێتی زانایان لەمیانی بەسەرکردنەوەی ئەو مامۆستا ئایینیانە پێزانینی یەکێتی زانایانی ئاستە کردن و رۆڵ و خزمەت و ماندووبوونی هەمووانی بەرز نرخاند، هەروەک جەختی لەوە کردەوە، کە یەکێتی زانایان هەمیشە لە خزمەت زانایان دایەو هەرچیەک بۆ خزمەتکردن لە توانا دابێت بێ دوودڵی ئەنجامی دەدەن. |