ئەمە لێکۆڵینەوەیەکی زانستیەو لەلایەن بەرێز مامۆستا مەلا کرێکار بادلی نوسراوە، لەبەر ئەوەی پەیوەستە بە لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئایینی لێرە بڵاوی دەکەینەوە.
لەم لێکۆڵینەوەیەدا جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان چەمکی لێبوردەیی و پرسی دیموکراسی و مافی مرۆڤ کراوەتەوە، ڕوونە کە لێبوردەیی هەوڵێکە بۆ عەقڵانیکردن و نەهێشتنی دیاردەی جیاوازی پێکهاتەی ئاینەکان بۆ ئەوەی گفتوگۆ لە نێوان تاک و گروپەکاندا رووبدات و بتوانن بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەری کێشەکان بکەن، وە هەروەها لەم لێکۆڵینەوە باس لە سەردەمی پێشان کراوە کە نکۆڵی لە بوونی چەمکی لێبوردەیی وپێکەوە ژیان نەکراوە پێش ئەو سەردەمی کە ئێستا پی دەلێین مۆدێرن، وە ئەو ئەرکەکە چیە کە لە دەستەبەرکردنی پێکەوەژیان لە چوارچێوەی جیاوازیەکاندا بەرچەستە دەبن، وە چۆن بیان پارێزین، وە پاراستنی ئەو کاریگەرییە کۆمەڵایەتیانەی کە بۆ بوونی مرۆڤ لە ئارادایە.
درێژەی توێژینەوە لەم لینکە دایە:
http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=257 |