د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات

ئەمرۆ 26ی11ی2024 بەرێز د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی خێزانی لە زانکۆی جیهان لە شاری دهۆک کرد.


ئەم پانێڵە لە میانی هەڵمەتی ساڵانەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لەلایەن کۆلێژی یاسای زانکۆی جیهان بەهەماهەنگی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە بەناونیشانی ( رۆڵی دەزگاکانی یاسایی و دادگەری و چڤاکی لە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان) ساز کردبوو.


لەم پانێڵە بەرێز د.أنس محمد شریف وەک نوێنەری یەکێتی زانایان بابەتێکی پێشکەش کردو تێیدا باسی لە دیاردەی توندوتیژی کردو روانگەی شەریعەتی ئیسلامی و، چەندین دەقی هێنایەوەو دەرەنجامێکی پوختی لە هەڵوێستی ئیسلام بەرامبەر ئەم دیاردەیەو بەرەنگاری لە توندتیژی خستەڕوو، ئەوەشی باس کرد کە ئیسلام هیچ کات لە گەڵ توندوتیژی نیەو دەیەوێ خێزان لە کەشێکی ئارام و تەناهی و بەختەوەری بژیت.


شایەنی باسە دواتر ئامادەبووان بە سەرنج و پرسیار پانێڵەکەیان دەوڵەمەند کردو بڕوانامەی رێزلێنان بەسەر بەشداربووانی پنێڵەکە دابەش کرا.