ئەمرۆ 2ی12ی2024 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی شاری دهۆک مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی شاری دهۆک و کارگێڕی لێژنەی ناوچەی دهۆکی یەکێتی زانایان (مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی)مان پێگه‌یشت، کە دوای تەمەنێک خزمەت بە ئیسلام و موسڵمانان کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە زانایانی ئایینی دهۆک و خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
2ی12ی2024 |