بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات

رۆژی 8ی12ی2024 بەرێز د.عبدالله شێرکاوەیی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری کرد لە پانێڵێکی تایبەت و هاوبەشی پەیمانگای تەکنیکی چۆمان و ناوەندی گوڵانی ی.ئ.ک بە ناونیشانی (بەرەنگابوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە ڕووی یاسایی و ئایینیەوە)..


لە وتارێکدا بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان تێڕوانینی ئیسلام سەبارەت بە رێساو چوارچیوەو پایەو پێگەی خێزان و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەو ئاریشە خێزانیەکان خستە ڕوو..


هەڵبەت ئەمڕۆ خێزانی کورد لەبەردەم ئاڵنگاری و پێشهات و تەحەدی زۆرە، لەهەمان کات لاوازی پاڵنەری ئایینی و هەلسوکەوتی نادروست و کاریگەربوون بە تەکنەلۆژیاو لێکەوتەی سۆشیال میدیاو هەڕەشەی مادەی هۆشبەرو فلم و خیانەت و رەواجدان بە ئەجێندای دەرەکی و پەراویزخستنی کلتوری رەسەنی کوردەواری و لاوازی پەیوەندی تاکەکانی خێزان.. هتد.. بەشێکی ئەو هۆکارانەن دەبنە هەڕەشەی تێکچوونی شیرازەی خێزان و سەرهەڵدانی توندڕەوی و ئاریشەکان..


ئیسلام هەمیشە چارەسەری گونجاوی هەیەو لە رێی بنیاتنانی مرۆیی و ئاشتەوایی و پەروەردەو بەها کۆمەڵایەتیەکانەوە رێکاری شایستەی داناوە..


شایەنی باسە ئەم پانێڵە لەلایەن پەیمانگای تەکنیکی چۆمان و ناوەندی گوڵانی یەکێتی ئافرەتان بە بۆنەی هەڵمەتی دوو هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەت رێکخرابوو.