ئیمشەو 16ی12ی2024 بە ئامادەبوونی بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و، ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێرو مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و حاجی تەیب زرار شێروانی، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی ھەولێرو مامۆستا نەبەز ئیسماعیل بەرێوەبەری ئەوقافی هەولێرو ژمارەیەک لە کەسایەتی ئاینی و کۆمەڵایەتی لە مەراسیمێکدا مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لەگەرەکی رۆشنبیری شاری ھەولێر کرایەوە.
لەم مەراسیمە هەر یەک لە بەرێزان وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان وتاریان پێشکەش کردو تەئکیدیان لە گەورەی رۆڵی مزگەوت لە ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و گەیاندنی پەیامی میانڕەوی و مرۆڤدۆستی کردەوەو بوونی ئەو هەموو مزگەوتەو بە ئارامی بەرێوەچوونی رەوشی دینداری هێمایە لەوەی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی پێشکەوتوو و سەقامگیر هەنگاو دەنێت، هەورەک باسیان لەوە کرد کە مزگەوت شوێنی خواپەرستی و پێگەیاندن و هۆشیاری موسڵمانانە و پێویستە هەمیشە بە پیرۆزی و چاوی رێزەوە لێی بڕوانین. |