وه‌عد له ئاینی ئیسلامی پیرۆزدا تایبه‌ت مهندیو گرنگی خۆی هه‌یه، وه به‌ڵێن شكاندن‌و نه‌بردنه سه‌ری: یه‌كێكه له ره‌وشته‌كانی (نیفاق) دووڕویی، زمان په‌له ده‌كات له به‌ڵێن دان، به‌ڵام زۆر جار نه‌فسی ئینسان قه‌بوڵی نیه‌و ناهێڵێ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڵێنه‌كه به‌رێته سه‌ر، ئینجا ئه‌گه‌ر ئه‌وكه‌سه خۆی ساده‌و ساكار‌و خاوه‌ن قسه‌ی خۆی‌و نهفسو هیممه‌تی نه‌بێت ئیتر زۆر جار بهڵێنیهكه ناباته سه‌رو به‌مه‌ش وای لێ دێت ده‌قی پێیه‌وه دهگرێتو له‌سه‌ری ڕادێتو له‌ناو خه‌ڵكیش به‌مه ده‌ناسرێت..!، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَوْفُوا بِالْعُقُودِ)) ألمائدة:1، له‌هه‌مان كاتیش‌دا خوای گه‌وره مه‌دحی خاوه‌ن وهعدهكان دهكاتو به نمونه ده‌رباره‌ی پێغه‌مبه‌ر إسماعیل (على نبينا وعليه الصلاة والسلام) ده‌هێنێته‌وه‌و مه‌دحی دهكاتو ده‌فه‌رموێ: ((إِنَّهُ كَانَ صَادِقَ الْوَعْدِ)) مريم:54،
ئه‌مڕۆ زۆرێك له‌خه‌ڵكی له‌خۆیانه‌وه وه‌عد دهدهنو نایبه‌نه سه‌ر! قسه‌ده‌كه‌ن‌و درۆ ده‌كه‌ن! سوێند ده‌ڵێن به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیش داوای سوێندی لێ كردبن...هتد. بۆ نمونه: ئه‌مڕۆ كه‌سانێك له‌ناو سه‌یاره وهعدێك دهدهنو مه‌وعیدێك دیاری ده‌كه‌ن، له ده‌ربه‌نده ده‌ڵێ وا له‌لای دڵۆپهیمه، له كه‌سنه‌زانه ده‌ڵێ: وا له‌سه‌ر سه‌د مهتریمه ئێستا ده‌تگه‌مێ..هتد. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: ((وَتَحْسَبُونَهُ هَيِّناً وَهُوَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمٌ))،
پاشان جگه له‌وه‌ی فریشته له‌به‌ر بۆن بۆگه‌نی درۆكه پشت هه‌ڵده‌كات‌و لێی دوور ده‌كه‌وێته‌وه، هه‌ر له‌روانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه خاوه‌نی خۆی ناشیرین ده‌كات، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ده‌كرد به دواوهیهوهی بوو پاشان به‌لای تێپهڕیو سه‌لامی لێ بكات.. ده‌ڵێ چی‌و ئه‌وكاته مه‌وقیفی چۆنه‌بێت؟! باشه بۆچی وه‌كو كوردهواری خۆمان وته‌نی: (راست به‌و بڕۆ ڕێی شێر) له‌خۆت ناینیته جێ‌و بێ باكانه بڵێی: له فڵانه شوێنمو بمبوره ئه‌گه‌ر له مه‌وعید كه‌مێك دوواكهوتم..،
ئه‌مڕۆ زۆر سه‌یره خه‌ڵكی نه‌ك له‌شتی بچوك جاری وایه له شتی گه‌وره‌ش ناپێچنه‌وه، نوێژدهكاو رۆژی ده‌گری له مه‌وعید دوا ئه‌كه‌وێت لای زۆر شتێكی ئاسایی‌و ساده‌و ساكاره، وه‌كو كوردهواری خۆمان وته‌نی: (به بن گوێ ی تێ ئه‌په‌ڕێت وا ئه‌زانێت نه بای دێت نه باران)، پاره به‌كه‌سێك ده‌ده‌یت، یاخود كڕین‌و فرۆشتنێك له‌گه‌ڵ كه‌سێكا ئه‌نجام ده‌ده‌یت، مه‌وعید دیاری ئه‌كه‌ن، سه‌یره‌كه‌ی زۆر لێی خه‌م سارده‌و هه‌ر ده‌بێ خاوه‌ن حه‌قه‌كه به بیری بێنێته‌وه...هتد.له هه‌موو شتێكی ژیانمان،
وه‌ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه وه‌عدی درۆیینی كوڕ بۆ جۆره كچێكی سافیلكهو بهستهزمانو نێچیری به‌رده‌ستی هه‌وه‌سبازان كه به‌ڵێنی پێ ده‌دات ده‌تهێنم كه‌چی درۆی دهكاتو بهڵێنیهكهی ناباته سه‌ر!، به‌ڕاستی ده‌توانم بڵێم: ئه‌وه یه‌كێكه له دیارده‌ی هه‌ره قێزه‌وه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان،
ده‌ڵێم: هه‌موولا پێویستیمان به چاو به‌خۆ داخشانهوه هه‌یه‌و پێویسته زۆر وریای زمانمان بین (تا پێمان ده‌كرێت) راستی نه‌بێت نهیدركێنین، له‌خۆمان رانهبینین (مه‌وعیدو به‌ڵێن) نه‌ده‌ین ((وَأَوْفُواْ بِالْعَهْدِ إِنَّ الْعَهْدَ كَانَ مَسْؤُولاً))، ده‌نا به‌رپرسیاری ده‌رگای دادگای دادپه‌روه‌رانه‌ی خوای گه‌وره دهبینو لهكهمو زۆر پرسیارمان لێ دهكرێتو پاداشت‌و سزای له دوا هه‌یه ئه‌گه‌ر ته‌وبه نهكهینو نه‌گه‌ڕێینه‌وه. |