ئەمرۆ 17ی12ی2024 لە رۆژی ئاڵای کوردستان بە ئامادەبوونی بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و لە ژێر چاودێری بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی؛ بە ئامادەبوونی "ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێرو د. زێندین مەولوود بریكاری وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی و ڕاوێژكارو بەڕێوەبەرانی گشتیی ئەوقاف و بەڕێوەبەری ئەوقافی ناوەندیی هەولێر، دەورووبەری هەولێر، پیرمام، شەقڵاوە، كۆیە و مەخموور، لە هۆڵی مزگەوتی فیردەوس لە شاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف و كاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر بۆ جاری دووەم، ڕێوڕەسمێكی شایستەی بۆ ئەو مامۆستا ئایینییانە ڕێكخست، كە بڕونامەی دكتۆرا، ماستەر و دیبلۆمی باڵایان بەدەست هێناوە، كە تێیدا پەیامی پیرۆزبایی و ڕێزلێنانی ئەوقاف بە 56 مامۆستای ئایینی درا.
لەم مەراسیمە وێڕای خوێندنەوەی وتاری بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر، دواتر بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا پیرۆزبایی ئاراستەی مامۆستایان کرد، کە هەوڵ و کۆششیان داوە بۆ بەدەست هێنانی بڕوانامەی باڵا، ئەمەش ئومێدی خزمەتی پتر لەبەردەم رەوشی ئایینی و پێشوەچوونی زیاتری رێبازی زانستی واڵا دەکا، کە گرنگە لەپاڵ ئەو دەسکەوتەو کۆششە زانستیە هەوڵەکان بە ئاراستەی خزمەتی ئایینپەروەری و نەتەوەپەروەری پەرەیان پێ بدرێت و سوود بە کوردستان بگەینن. |