ئەمرۆ 15ی1ی2025 بە ئامادەبوونی بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و بەرێوەبەرانی ئەوقاف و زانایانی ئایینی ئایینی و شێخاتی تەریقەت و کەسایەتی و پیاو ماقوڵان لەمزگەوت و تەکیەی "شێخ حەمەدەمین خەیلانی" مەراسیمێک بەڕێوەچوو بۆ پێدانی مۆڵەتی مەلایەتی لەلایەن مامۆستا مەلا دڵشاد عوسمان سورچی بۆ چوار فەقێ، کەدوای خوێندنی زانستە شەرعییەکان بۆ ماوەی زیاتر لەشەش ساڵ خوێندنی فەقێیاتی و ئەمڕۆ بوونە مامۆستای ئایینی مۆڵەتی مەلاتیان وەرگرت.
لەمەراسیمەکەدا د.پشتیوان صادق دەستخۆشی لە مامۆستای مۆڵەتپێدەرو مامۆستایانی مۆڵەت وەرگر کردو گووتی: حوجرەکان بەشێکی دێرینی کەلتورو شارستانییەتی کوردستانن، لەماوەی رابردو وانەو پرۆگرامی حوجرەکانمان بەرەو پێشتربردوە بەشێوەیەک، لەپاڵ وەرگرتنی وانەکانی زانستە شەرعییەکان، گیانی خۆشەویستی بۆ نیشتمان و پێکەوەیی و مێژووی دێرین و خۆشەویستی بۆ وڵاتەکەمان دەخوێندرێن.
دواتر بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو دەستخۆشی لە مامۆستای بڕونامەبەخش و پیرۆزبایی لە مامۆستایانی بڕوانامەوەرگر کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن، پاشان باسی لە گرنگی زانست و رۆڵی حوجرەو مەدرەسەکانی کوردستان لە پێگەیاندنی زانای ئایینی و خاوەن هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی کردو رووی کردە فەقێ و قوتابیانی ئایینی و مودەریسانی حوجرەکان زیاتر بایەخ لبەم کاروانەو رێبازی زانست بدەن، چونکە ئەمە کلیلی سەرکەوتن و بەرەو پێشچوونی کوردستان و رەوشی دینداری و زانسخۆازییە..
دواتر لە مەراسیمەکەدا بڕوانامە بەخشرایە هەر چوار مامۆستاو هەر چبەو بۆنەوە چەندین پارچە قەسیدەو شیعر خوێندرانەوە.
|