مامۆستا مەلا تاهير رەشاڤەیی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 28ی1ی2025 کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دیاری دەڤەری ئامێدی و پێشنوێژو وتارخوێنی مزگەوتی رەشاڤە مامۆستا مەلا تاهير رەشاڤەیی كۆچی دوایی كرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌که‌یه‌تی:


به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا تاهير رەشاڤەیی


بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی کەسایەتی ئایینپەروەرو دیندارو کۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەری دەڤەری ئامێدی (مامۆستا مەلا تاهير رەشاڤەیی)مان پێگه‌یشت، کە ئەمرۆ بەیانی کۆچی دوایی کرد.


مامۆستای رەحمەتی کەسایەتیەکی بەرێزو سادەو دیندارو خەمخۆرو خاوەن هەستێکی بەرزی ئایینی و لەهەمان کات نیشتمانی بوو، لەناو یەکێتی زانایان خزمەتێکی زۆری کردووەو بەرپرسی فەتوای لێژنەی ناوچەی دێرەلوک بوو، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی ئیسلام و موسڵمانان تەرخان کرد.


به‌و بۆنه‌وه‌ پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره‌ داواکارین سه‌برو ئارامی به‌ خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.


 انا لله وانا الیه راجعون


یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


28ی1ی2025