لقی رانیەی زانایان بیتوێن بەسەر دەكاتەوە‌و، بەشداری كردنەوەی مزگەوتێكیش دەكات

ڕاگەیاندنی لقی ڕانیە /
ڕۆژی شەمە 18/12/2010شاندێكی لقەكەمان پێشوازی كرد لە بە ڕێز وەزیری ئەوقاف و وەفدی یاوەری كەسەردانی دەڤەری بیتوێنی كرد ، بۆ بە سە ر كردنەوەی پەیمانگای ووتاربێژان ، شایەنی باسە جە نابی وەزیر ی ئەوقاف چاوی كەوت بە زۆربەی مامۆ ستایانی دە ڤەری بیتوێن و پشدەر كە لە مزگەوتی ڕوناكی كۆ ببونەوە و بە چە ند وتە یەكی بەنرخ چەند شتێكی گرنگی بەبیرهێنانەوە،ووتی كاری زانای ئایینی زۆر پیرۆزە بۆیە پێویستە ئازادانە ئیسلام ڕا بگەیەن و لە وتارەكانیاندا ناوی هیچ كەس و لایەنێك نەیەنن .

ڕۆژی هەینی (17/12/2010) ڕاگەیاندنی لقەكەمان بەشداری كرد لەكردنەوەی مزگەوتی گوندی بێڕۆ لەدۆڵی حۆشناوەتی سەر بەناحیەی بالیسان ،
شایانی باسە (ملا عبدالرحمن ) كارگێڕی ڕاگەیاندن ووتەیەكی لەبارەی گرنگی مزگەوتەوە پێش كەش كرد ،ووتی كەجاران گوندەكان پڕلەفەقێ بوون بەهۆی بوونی
مزگەوت، وەئەم مزگەوتە لەسەر ئەركی خێرخوازان دروست كرابوو.