ئەمرۆ 13ی5ی2025 شاندێکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بە سەرپەرشتی بەرێز مامۆستا مەلا ئیدریس ژاڵەیەیی بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان، سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیانی کردو لە لایەن بەرێز د.ئاراس فەریق زەینەل سەرۆکی زانکۆ بەگەرمیەوە پێشوازی کران.
لە دێدارێکدا شاندی ناوبراو وێڕای ئاراستەکردنی دەستخۆشی بۆ ئەنجامدانی دیدارێکی تایبەت لەسەر سەرکردەی دیاری ئایینی و نەتەوەیی سەلاحەددینی ئەیبوبی، هاوکات دوو پێشنیارییان ئاراستەی سەرۆکی زانکۆ کرد، یەکەمیان کردنەوەی کۆلێژێکی تایبەت بە زانستە ئیسلامیەکان لە زانکۆی ناوبراو، دوومیان دروستکردنی مزگەوتێک لەناو کەمپی زانکۆ، بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن پەرستشەکانیان تێدا ئەنجام بدەن.
لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی زانکۆ سوپاس و دەستخۆشی ئاراستە لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کردو بەڵێنی دا کار لەسەر پێشنیارەکان بکات و بە هەماهەنگی بتوانن خزمەتێکی شایستە پێشکەش بکەن.
شایەنی باسە دواتر لەلایەن بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان سوپاس و رێزلێنان بەخشرایە بەرێز د.ئاراس فەریق زەینەل سەرۆکی زانکۆی گەرمیان. |