ئەمرۆ 22ی5ی2025 لە نوسراوێکی فەرمی بە ژمارە (592) بەمەبەستی گرنگیدان بە منداڵان؛ پەیامێک ئاراستەی سەرجەم لقەکانی یەکێتی زانایان دەکات سەبارەت بە خولەکانی فێرکردنی قورئانی پیرۆز لە پشووی هاوینە.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ژمارە (1854) لە 13ی5ی2025 کراوە، کە تێیدا رێنمایی خولەکانی فێرکردنی قورئانی پیرۆزی بەسەر تەواوی بەرێوەبەرایەتیەکانی ئەوقاف گشتاندووە,
لە نوسراوەکە هاتووە: لەگەڵ پێویستی کردنەوەی خولەکان پێویستە رەچاوی ئەم خاڵانەی خوارەوە بکەن:
یەکەم: هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیەکانی ئەوقاف لە سنوورەکانتان بەمەبەستی سەرخستنی ئەم خولانە.
دووەم: هاندانی زانایانی ئایینی سنوورەکانتان بۆ ئەوەی گرنگی تەواو بەم خولانە بدەن و بە باشترین شێوە منداڵان فێری قورئانی پیرۆزو رەوشتی بەرزی ئیسلام بکرێن.
سێیەم: چەند وانەیەکی تایبەت بە خۆشەویستی کوردستان و پێکەوەژیان و پاراستنی ژینگەو گوێڕایەڵی دایک و باوکیان پێ بدرێت.
شایەنی باسە خولەکانی فێرکردنی قورئانی پیرۆز لە پشووی هاوینە دەکرێنەوەو لە 1ی6ی2025 و تا 31ی8ی2025 بەردەوام بدەن |