hemn.soran@gmail.com
1- باوه‌ڕ به خوای گه‌وره
2- باوه‌ڕ فریشته‌كانی خوا
3- باوه‌ڕ به په‌رتووكه‌كانی خوا
4- باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌رانی خوا
5- باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی
6- باوه‌ڕ به قه‌زاو قه‌ده‌ر
باوه‌ڕ به‌خوای گه‌وره
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت كه یه‌ك خوا هه‌یه و تاك و ته‌نهایه‌و هیچ شه‌ریك و هاوبه‌شی نیه و بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاره‌كانی پێویستی به كه‌س نیه ، به‌ڵكو هه‌موو خه‌ڵك پێویست به‌وه.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت كه خوا دروستكاری مرۆڤ و جنۆكه و هه‌موو گیاندار و ئاسمانه‌كان و زه‌وی و ڕۆژ و مانگ و ئه‌ستێره و چیا و دۆڵ و گژو گیا و دار‌و دره‌خت و هه‌موو بونه‌وه‌رێكه......
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت كه ژیان و مردن ، خۆشی و ناخۆشی ، قازانج و زیان ، ڕزق و ڕۆزی و هه‌موو شتێك له ژێرده‌ستی خوای گه‌وره دایه و هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت به‌هه‌موو كارێك هه‌ڵسێت ، خوا هه‌ر كارێكی بوێت ده‌ڵێت ببه و یه‌كسه‌ر ده‌بێت.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت كه خوا هیچ كه‌م و كورتیێكی نیه و له هه‌موو خه‌ڵك به ده‌سه‌ڵاتتر و به تواناتر و زاناتره و هه‌موو شتێك ده‌بینێت و هیچ شتێك له خوا وون نابێت و ته‌نها ئه‌و شتی غه‌یب ده‌زانێت ، چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی مرۆڤ و بونه‌وه‌ر.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت كه ته‌نها خوا شایه‌نی په‌رستنه و ده‌بێت ته‌نها ئه‌و بپه‌رستین و سوێند ته‌نها به خوای گه‌وره بخۆین و هاوار ته‌نها بۆ خوا به‌رین و هه‌موو كار‌و كردهوهیێكیشمان ته‌ها بۆ خوا بێت.
* ده‌بێت وا باوه‌ڕمان به خوای گه‌وره بێت كه ته‌نها به‌رنامه‌ی خوا كه ( ئیسلامه ) ته‌واو و دروسته‌و هیچ كه‌م و كورتیهكی تیا نیه و ته‌نها ئه‌و به‌كه‌ڵكی هه‌موو سه‌رده‌مێك دێت و هه‌موو به‌رنامه‌كانی تر ده‌سكردی مرۆڤ وه‌ك ( عه‌لمانیه‌ت ، ماركسیه‌ت ،........ ) درۆ و ناڕاست و ناته‌واون.
باوه‌ڕ به فریشته‌كانی خوا ( ملائیكه )
* ده‌بێت باوه‌ڕێكی ته‌واومان و به هه‌موو فریشته‌كانی خوا هه‌بێت كه ژماریان یه‌كجار زۆره و هه‌رگیز بێ فه‌رمانی خوا ناكه‌ن و خوای گه‌وره هه‌ر مه‌لائیكه‌تێ كارێكی بۆ داناوه و هه‌ر فه‌رمانێكیان پێ بكات جێ به‌جێی ده‌كه‌ن. فریشته‌كان هه‌رگیز ناخه‌ون وه خواردن و خواردنه‌وه ناخۆن وه به‌رده‌وام تاعه‌ت و عیباده‌تی خوا ده‌كه‌ن. به فه‌رمانی خوا هه‌یانه باران ده‌بارێنێ یا با هه‌ڵده‌كات یا مرۆڤ ده‌پارێزێت یا ڕووحی خه‌ڵك ده‌كێشێت ، ......هه‌موو مرۆڤێكیش دوو فریشته‌ی (مه‌لائیكه‌ی) له‌سه‌ر شان هه‌یه و چاكه‌و خراپه‌كانی ده‌نووسێت و له‌ڕۆژی دوایدا پیشانی یهكهیهكهمان ده‌درێنه‌وه و هه‌موو كار‌و كرده‌وه‌كانی خۆمان ده‌بینینه‌وه.
باوه‌ڕ به په‌رتووكه‌كانی خوا
* ده‌بێت باوه‌ڕێكی ته‌واومان و به هه‌موو ئه‌و په‌رتووكانه بێت كه خوای گه‌وره ناردوونیهتیه خواره‌وه وه‌ك :
1- قوڕئانی پیرۆز بۆ پێغه‌مبه‌رمان محمد هاتۆته خواره‌وه
2- ئینجیل : بۆ پێغه‌مبه‌ر عیسی هاتۆته خواره‌وه
3- ته‌وڕات : بۆ پێغه‌مبه‌ر موسی هاتۆته خواره‌وه
4-زه‌بور : بۆ پێغه‌مبه‌ر داود هاتۆته خواره‌وه
5- صحف : بۆ پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم هاتۆته خواره‌وه.....هتد
به‌ڵام ئێستا ( ئینجیل و ته‌وڕات و زه‌بور و صحف ) هه‌موویان له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه ده‌ستكاری كراون و گۆڕدراون به‌كه‌ڵكی ژیان نایێن و خوێندنه‌وه‌یان گوناهه. ته‌نها قوڕئان وه‌كو خۆی ماوه‌و كه‌س ناتوانێت ده‌ستكاری بكات تا ڕۆژی قیامه‌ت چونكه خوای گه‌وره وه‌عدی پاراستنی داوه.
* ده‌بێت باوه‌ڕێكی ته‌واومان به‌وه هه‌بێت كه ته‌نها به‌رنامه‌ی خوا ( قوڕئان ) شایه‌نی ئه‌وه‌یه بكرێته ده‌ستور و به‌رنامه‌ی ژیان و جگه له قوڕئان هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی تری دونیایی ناڕاست و ناته‌واوه و هه‌ركه‌سێ باوه‌ڕیان پێبێنێت و بینكات به به‌رنامه‌ی ژیانی خۆی زۆر گوناه بار ده‌بێت وله بازنه‌ی ئیسلام ده‌چێته ده‌ره‌وه . چونكه خوا ئێمه‌ی دروست كردووه و هه‌ر ئه‌ویش شایه‌نی ئه‌وه‌یه به‌رنامه‌ی ژیانمان بۆ دابنێت.
* ده‌بێت باوه‌ڕێكی ته‌واومان به‌وه هه‌بێت كه قوڕئانی پیرۆز ووته و قسه‌ی خوای گه‌وره‌یه و باوه‌ڕمان به‌هه‌موو ئایه‌تێكی قوڕئان هه‌بێت و هه‌ر فه‌رمانێكمان پێ بكات ده‌بێت بڵێین به‌سه‌رچاو و جێبه‌جێی بكه‌ین .
باوه‌ڕ به پێغه‌مبه‌رانی خوا
خوای گه‌وره 124000 پێغه‌مبه‌ری ناردوون بۆ مرۆڤایه‌تی ، پێغه‌مبه‌ران وه‌كو ئێمه مرۆڤ بوونه ، به‌ڵام (مه‌عصوم ) بوونه و هه‌رگیز گوناه و تاوانیان ئه‌نجام نه‌داوه و بێ فه‌رمانی خوایان نه‌كردووه ، ئێمه‌ی موسڵمان ده‌بێت باوه‌ڕێكی ته‌واومان به‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران هه‌بێت به‌بێ جیاوازی و هه‌موو پێغه‌مبه‌رانمان خۆش بوێن هه‌ر له یه‌كه‌م پێغه‌مبه‌ره‌وه كه( ئاده‌مه) تا كۆتا پێغه‌مبه‌ر كه پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌یه ( محمد ) ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌مان بین و ئه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رمانی پێكردووین ده‌بێت هه‌مووی جێ به‌جێ بكه‌ین.
پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه هاتوون :
* تا خه‌ڵك له تاریكی نه‌زانی و كوفره‌وه به‌ره‌و ڕووناكی و خۆری ئیسلام به‌رن.
* بۆ ئه‌وه هاتوون خه‌ڵك فێربكه‌ن چیتر تاعه‌ت و عیبادهت بۆ بت و سه‌نه‌م و قه‌بر و ڕۆژ و مانگ و ئه‌ستێره نه‌كه‌ن و سوێندیان پێ نه‌خۆن ، به‌ڵكو ته‌نها خوای تاك و ته‌نها بپه‌رستن و هاوبه‌ش (شیركی) بۆ په‌یدا نه‌كه‌ن.
* پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه هاتوون تا ده‌ستی زوڵملێكراو و هه‌ژاران بگرن و سه‌ریان خه‌ن و مافه‌كانیان بۆ بسێنن ، ئامۆژگاری زاڵمان بكه‌ن تا واز له زوڵم و سته‌م بهێنن و ئه‌گه‌ر وازیش نه‌هێنن ده‌ستیان ببڕن.
* پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه هاتوون ئاشتی و خۆش گوزه‌رانی بڵاوبكه‌نه‌وه و سوڵح و ئاشته‌وایی له‌نێوان خه‌ڵكانی دوژمندار و ناحه‌ز بكه‌ن.
* پێغه‌مبه‌ران بۆ ئه‌وه هاتوون تا به‌د ڕه‌وشتی و بێ ئه‌خلاقی نه‌هێڵن و بنه‌بڕی بكه‌ن و چیتر خه‌ڵك وه‌كو ئاژه‌ڵ نه‌ژیێت و خۆیان به جل و به‌رگی شه‌رعی و شه‌رم و شكۆوه دابپۆشن . پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وشت و ئه‌خلاقی جوانیان له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوكردۆته‌وه.
باوه‌ڕ به ڕۆژی دوایی (قیامه‌ت)
خوای گه‌وره دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ملیۆن ساڵ ژیان و گوزه‌رانی بۆ مرۆڤه‌كان دانا و زه‌وی بۆ ڕاخستوون و ئاسمانی وه‌كو سه‌قف بۆ ڕاگرتن له ئاسمانه‌وه بارانی بۆ باراندوون و هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌كی بۆ ناردوین بۆ ئه‌وه‌یه تاقیمان بكاته‌وه كامه‌مان سوپاس و ستایشی خوا ده‌كه‌ین له سه‌ر هه‌موو ناز و نیعمه‌ته‌كانی خوا و ئیمانی پێده‌هێنین كاری چاك ئه‌نجامده‌ده‌ین ، دوای هه‌موو ئه‌مانه ڕۆژێك دادێت خوای گه‌وره كۆتایی به‌و ژیانه ده‌هێنێت و هه‌موو شتێك تێك ده‌دات و به ئاسمان و زه‌ویشه‌وه و هه‌موو مرڤهكانیش ده‌مرن پاشان هه‌موو خه‌ڵك زیندوو ده‌كاته‌وه و یه‌كه‌یه‌كه‌یان حیسابیان له‌گه‌ڵ ده‌كات و ئه‌وه‌ی گۆێڕایه‌ڵی خوای كردبێت و ئه‌وی په‌رستبێت و كاری چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت ئه‌وه باشترین پاداشتی ده‌داته‌وه و به (به‌هه‌شتی) به‌رینی شاد ده‌كات به‌هه‌شتیش خۆشترین شوێنه و هه‌ر شتێك حه‌ز و ئاره‌زوت لێبێ له به‌هه‌شت هه‌یه و هه‌رگیز تووشی ناڕه‌حه‌تی و ناخۆشی ناێیت و هه‌تا هه‌تا هه‌ر به گه‌نجی له به‌هه‌شت ده‌مێنیه‌وه ، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش ، هه‌ركه‌سێ خوای نهپهرستبێت و كاری خراپه‌ی ئه‌نجامدابێت توندترین سزای ده‌دات و ده‌یخاته (جه‌هه‌نه‌م) ، جه‌هه‌نه‌میش ناخۆشترین شوێنه و ئاگرێكی گه‌وره‌ی بڵێسه‌داره و شوێنی هه‌موو ئه‌و كه‌سه خراپ و بێ دینانه‌ی تیا ده‌بێته‌وه كه له دونیادا بێ فه‌رمانی خوایان كردووه.
باوه‌ڕ به قه‌زاو قه‌ده‌ر
خوای گه‌وره كه هه‌موو بونه‌وه‌ری دروستكردووه و هه‌مووی له ژێر ده‌ستی ئه‌وه و به فه‌رمانی ئه‌و ژیان ڕێ ده‌كات ، هیچ گه‌ڵایه‌ك له دارێك به‌ر نابێته‌وه مه‌گه‌ر به فه‌رمانی خوا نه‌بێت ، خوایه‌ك ئه‌وه‌نده به ده‌سه‌ڵات و به‌توانا بێت و هه‌موو شتێك ئه‌و دروستی كردبێت ئه‌وا چاره‌نووسی هه‌موو شتێكیش ده‌زانێت ، ده‌زانێت كه‌ی له دایك ده‌بیت و كه‌ی ده‌مریت و به‌یانی چیت به‌سه‌ر دێت و چی ده‌كه‌یت ژیانت خۆش ده‌بێت و یاخود ژیانت ناخۆش ده‌بییت ، خوا ده‌زانێت ڕزقت چه‌نده ، ته‌مه‌نت چه‌نده ، هه‌مووی لای خوا تۆماركراوه و نووسراوه ، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ی ناگه‌یێنێت كه كاتێك مرۆڤ تاوانێك ئه‌نجام ده‌دات خوای گه‌وره وای له چاره‌نووس نوسیبێت ده‌بێت به‌ڵكو خوا عیلمی پێ هه‌یه چونكه زانست و عیلمی خوا پێش هه‌موو كارێك ده‌كه‌وێت ، ده‌بێت باوه‌ڕمان به‌وه بێت جگه له خوا هیچ كه‌سێكی تر ئه‌م شتانه نازانێت و ته‌نها خوای گه‌وره پێی ئاگاداره و زانایه. |