به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
دروود و سڵاو له گیانی پێغه‌مبه‌ری نازدار و تێكڕای كه‌سوكار و یاوه‌رانی
ساڵانێكه بیرۆكه‌ی ئه‌وه له ئه‌ندێشه‌مدا گه‌ڵاڵه بووه كه بابه‌تییانه وه دوور له هه‌موو هه‌ڵچوون و هاندانێكی ده‌مارگیرییانه تاوتووێی پرسی شه‌وبه‌رات ( شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان ) بكه‌م و ، ئه‌و بابه‌ته له جوغزیی ئه‌و هه‌ستیاریی و هاوكێشه ئاڵۆزه‌یه ده‌ربهێنم كه وه‌كو ته‌وقێكی ترسناك كراوه‌ته گه‌ردنی موسڵمانان و ، ده‌مه‌وێت به‌رچاوڕوونیی و ڕۆشنایی پێویستییان له‌و باره‌یه‌وه پێببه‌خشم و ، پێم وایه ئه‌و باس و بابه‌ته زۆر له قه‌باره‌كه‌ی خۆی قه‌به‌تر كراوه ته‌نانه‌ت زیاده‌ڕۆییشی تیادا كراوه و ناشێت و ناسازێت موسڵمانانی هۆگر و شه‌یدای خواناسیی و خواپه‌رستیی به پاساو و بیانووی بیدعه و بیدعهكاریی تا سه‌رئێسقان له موماره‌سه‌ی ئه‌و نه‌ریت و دابه پیرۆزه بێزار بكرێن ته‌نانه‌ت ساردیش بكرێنه‌وه ، به ڕووێكی دیكه‌وه ده‌مه‌وێت شوێن پێی موسڵمانان قایمتر بێت له مانه‌وه و متماندانهوه به خودی خۆیان له هه‌ڵبژاردن و هه‌نگاونان له سه‌ر ڕێچكه‌ی حه‌زره‌تی محمد ( د خ ) و درێژه‌دان به‌و خواناسیی و خواپه‌رستییه‌ی كه ساڵه‌های ساڵه نه‌وه دوای نه‌وه له سایه‌یدا په‌روه‌رده ده‌بن و به داخه‌وه ده‌یڵێم له‌و قۆناغه‌ی ئێستاماندا خه‌ڵكانێك هانده‌درێن و به ئه‌جێندای گوماناویی و به ئاراسته‌كردنێكی مه‌به‌ستدار ده‌جووڵێندرێن بۆ نانه‌وه‌ی پشێویی و په‌رته‌وازه‌یی له ڕیزی موسڵمانان ( كه دیاره لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به سهختگییرییهوه مامه‌ڵه له گه‌ڵ موسڵمانان ده‌كه‌ن له شێوه بابه‌تێكی ئاوه‌هادا ، له گه‌ڵ ڕێزم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ڕوانگه‌یه‌كی هێمنانه‌وه بۆچوون و تێگه‌یشتنی خۆیان ده‌رده‌بڕن ) ، بۆیه ئه‌م چه‌ند دێڕه‌م له چوارچێوه‌ی كورته توێژینه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به دۆزینه‌وه و ساخكردنه‌وه‌ی ڕاده‌ی درووستیی و ڕهواییهتیی تایبه‌تكردنی شه‌وی نیوه‌ی مانگیی شه‌عبان به هه‌ستانه‌وه بۆ خواپه‌رستیی و پاڕانه‌وه و نوێژكردن و هتد نووسیوه ، بۆ باسی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی بهڕۆژبوونهكهیشی ئه‌وا لای به‌ڕێزتان شاراوه نییه كه نیوه‌ی هه‌موو مانگێكی ساڵی كۆچی به‌ڕۆژووبوون سوننه‌ته بۆیه پێم باشبوو له‌و سنووره‌وه پتر بپڕژێمه سه‌ر وورده‌كاری مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی باسه‌كه‌م كه له ڕوونكردنه‌وه‌ی شه‌رعیبوونی شه‌وه‌كه خۆی ده‌بینێته‌وه و باسی به‌ڕۆژووبوونه‌كه لێبگه‌ڕێم ، هه‌مدیس كه فه‌زڵ و گه‌وره‌یی شه‌وه‌كه یه‌كلایی بووه‌وه ڕاسته‌وخۆ هه‌مان فه‌زڵ و گه‌وره‌ییش له بهڕۆژووبوونهكهشدا ده‌چه‌سپێت ، به‌و هیوایه‌ی هه‌مووان له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی سوودمه‌ند ببن .
به‌ڕێزان مانگیی شه‌عبان پێگه و پایه‌یه‌كی گرنگ و گه‌وره‌ی له نێو مانگهكانیی ساڵی كۆچی و ووێستهگهكانیی مێژووی ئیسلامی‌دا هه‌یه و ، به به‌شێكی بارگاوی به به‌ره‌كه‌ت و ڕه‌حمه‌ت و فه‌زڵی په‌روه‌ردگار له ژیانی موسڵمان ناسراوه كه دیاره چوارچێوه‌یه‌كی جیاوازی دوورتر له بینینی ئێمه‌ی وه‌رگرتووه ، ئه‌م ڕاستییه‌ش له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان له‌و مانگه‌دا به خواپه‌رستیی سه‌رنجی لێداوه ، ئه‌گه‌ر خواپه‌رستی و عیبادهت له‌و مانگه‌دا چه‌سپاو بێت ئه‌وا له نیوه‌ی مانگهكهشدا چه‌سپاوتره ئه‌ویش به‌هۆی بوونی چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پڕ سوود و سه‌لمێندراو سه‌باره‌ت به‌و شه‌وه ، فه‌زڵی شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان له چه‌ندین فه‌رمووده‌ی پیرۆز هاتووه كه به چه‌ندین ڕێگه‌وه سهنهدهكانییان ساخبۆته‌وه ، له عبد الله بن عمرو , معاذ , أبو هريرة , أبو ثعلبة , عوف بن مالك , أبو بكر , أبو موسى , عائشة ڕه‌زای خوایان له سه‌ر بێت ، كه لێره‌دا ده‌قی فه‌رمووده‌كان و سه‌رچاوه‌كانییان ده‌خه‌ینه‌ڕوو :
فه‌رمووده‌ی یه‌كه‌م: روى عبد الله بن عمرو عن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : يطلع الله عز وجل إلى خلقه ليلة النصف من شعبان فيغفر لعباده إلا لاثنين مشاحن وقاتل نفس .
واته : عه‌بدوڵای كوڕی عه‌مر له پێغه‌مبه‌ری ( د خ ) گێڕاوه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی : خودای په‌روه‌ردگار له شه‌وی نیوه‌ی مانگیی شه‌عبان له دروستكراوه‌كانیی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه و ، له به‌نده باشه‌كانی خۆی خۆشده‌بێت ته‌نها له دوو كه‌س نه‌بێ : كه‌سێك ڕق و كینه و دوژمنایه‌تی له دڵی دابێت ، وه كه‌سێك قاتیل بێت واته بكوژ بێت ، وه ( له‌و بڕگه‌یه‌دا كه ده‌ڵێت : په‌روه‌ردگار له دروستكراوه‌كانیی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه هاندان و جووڵاندنی هه‌ستی موسڵمانان به‌دیده‌كرێت كه زیاتر بایه‌خ به چاكه و خێر و خواپه‌رستیی بده‌ن ) ئه‌م فه‌رمووده‌یه له پهرتووكهكانیی ( المسند _ به‌رگی دووه‌م _ لاپه‌ڕه 176 و الترغیب و الترهیب _ به‌رگی سێیه‌م _ لاپه‌ڕه 284 و مجمع الزوائد _ به‌رگی هه‌شته‌م _ لاپه‌ڕه 65 ) هاتووه.
فه‌رمووده‌ی دووه‌م : روى معاذ بن جبل عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : يطلع الله إلى خلقه ليلة النصف من شعبان فيغفر لجميع خلقه إلا لمشرك أو مشاحن .
واته : معازی كوڕی جه‌به‌ل له پێغه‌مبه‌ری ( د خ ) گێڕاوه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی : خودای په‌روه‌ردگار له شه‌وی نیوه‌ی مانگیی شه‌عبان له دروستكراوه‌كانیی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه و ، له هه‌موو درواستكراوهكانیی خۆی خوش ده‌بێت ته‌نها له دوو كه‌س نه‌بێ : كه‌سێك كه موشریك بێ واته هاوبه‌شی بۆ په‌روه‌ردگار په‌یدا بكات ، وه كه‌سێك ڕق و كینه و دوژمنایه‌تی له دڵی دابێت ، ئه‌م فه‌رمووده‌یه ابن حبان له صحیحهكهی خۆی گێڕاویه‌تییه‌وه له به‌رگی 12 لاپه‌ڕه 481 و ، ته‌به‌ڕانیش له په‌رتووكی الكبیر به‌رگی 20 لاپه‌ڕه 109 وه هه‌روه‌ها له په‌رتووكی الاوسط یش له به‌رگی 8 لاپه‌ڕه 65 و ، أبو نعیم له په‌رتووكی الحلیه به‌رگی 5 لاپه‌ڕه 195 گێڕاویانه‌ته‌وه ، بێجگه له‌وانیش زانایانی فه‌رمووده فه‌رمووده‌كه‌یان به مرفوعی له مكحول و ئه‌ویش له مالك ابن یخامر ئه‌ویش له معاز گێڕاوه‌ته‌وه ، حافظ الهيثمى له په‌رتووكی ( المجمع به‌رگی 8 لاپه‌ڕه 65 ) ده‌ڵێت : ئه‌و فه‌رمووده‌یه له لایه‌ن ته‌به‌ڕانی له هه‌ردوو كتابی الكبیر و الاوسط گێڕدراوه‌ته‌وه و پیاوه‌كانی نێو زنجیره‌ی سه‌نه‌ده‌كه جێی متمانه و باوه‌ڕین و مالك بن یخامر پیاوێكی جێی متمانه‌یه و مكحول پێیگه‌یشتووه و هیچ پچڕانێك له سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌كه‌دا نییه ، پوخته‌كه‌ی ، ابن حبان له پێكانی ئامانجه‌كه‌ی له به ڕاست دانانی فه‌رمووده‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه ، له دوو ڕێگه‌كه‌ی تری هاتنی فه‌رمووده‌كه‌شدا ئه‌گه‌ر یه‌كێك حوكمی لاوازی به سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌دا دابێت ئه‌وا كه‌مته‌رخه‌م بووه له ئاست خوێندنه‌وه‌یه‌كی دروست و واقیعیانه بۆی .
فه‌رمووده‌ی سێیه‌م : روى أبو هريرة قال : قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : إذا كان ليلة النصف من شعبان يغفر الله لعباده , إلا لمشرك أو مشاحن .
واته : ئه‌بو هوره‌یره فه‌رموویه‌تی پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) فه‌رموویه‌تی: ئه‌گه‌ر شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان هات خودای په‌روه‌ردگار له به‌نده‌كانی خۆش ده‌بێت ته‌نها له كه‌سێك كه موشریك بێ واته هاوبه‌شی بۆ په‌روه‌ردگار په‌یدا بكات ، وه كه‌سێك ڕق و كینه و دوژمنایه‌تی له دڵی دابێت ، ئه‌م فه‌رمووده‌یه له په‌رتووكی ( كشف الاستار به‌رگی دووه‌م لاپه‌ڕه 436 ) هاتووه ، الهیپمی له په‌رتووكی ( المجمع به‌رگی هه‌شته‌م لاپه‌ڕه 65 ) ده‌ڵێت : به‌ززاز ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه به‌ڵام كه‌سێك له زنجیره‌ی سهنهدهكهدایه به‌ناوی ( هشام بن عبدالرحمن ) كه من نایناسم و ته‌واوی پیاوه‌كانی دیكه‌ی سه‌نه‌ده‌كه جێی متمانه و باوه‌ڕین ، ئه‌وه سه‌رباری ئه‌و ڕاستییه‌ی كه بوخاری له په‌رتووكی ( التاریخ الكبیر به‌رگی هه‌شته‌م لاپه‌ڕه 199 ) باسی ئه‌و ( هشام بن عبدالرحمن ) ه ی كردووه و له ئاستییدا هیچی نه‌دركاندووه و بێده‌نگ بووه ، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر شتێكی هێنده گرنگ و كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌بووایه بوخاری ئه‌و بێده‌نگییه‌ی خۆی ده‌شكاند و ڕاستییه‌كه‌ی ده‌دركاند .
فه‌رمووده‌ی چواره‌م : روى أبو ثعلبة الخشني عن النبي صلى الله عليه وسلم قال : إذا كان ليلة النصف من شعبان يطلع الله عز وجل إلى خلقه فيغفر للمؤمنين , ويترك أهل الضغائن وأهل الحقد بحقدهم.
واتة : أبو ثعلبة الخشنى له پێغه‌مبه‌ری ( د خ ) گێڕاوه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی : ئه‌گه‌ر شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان هات خودای په‌روه‌ردگار له دروستكراوه‌كانیی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه و له ئیمانداران خۆش ده‌بێت و ، وازده‌هێنێت له ئه‌هلی ڕق و كینه و دوژمنكاریی واته له‌وان خۆشنابێت ، ته‌به‌ڕانی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی له په‌رتووكی ( المجمع به‌رگی هه‌شته‌م لاپه‌ڕه 65 ) و ئه‌بو عاسم له په‌رتووكی ( السنه به‌رگی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه 223 ) گێڕاوه‌ته‌وه ، الهيثمى له په‌رتووكه‌كه‌ی ( المجمع به‌رگی هه‌شته‌م لاپه‌ڕه 65 ) ده‌ڵێت : له زنجیره‌ی سه‌نه‌دی ئه‌و فه‌رمووده‌یه كه‌سێك هه‌یه به‌ناوی" اڵاحوص بن حكیم " و ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش لاوازه ، قسه‌ش له سه‌ر ( اڵاحوص بن حكیم ) له " الدارقطني " وه‌رده‌گیرێت كه له باره‌یه‌وه ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كی له پیاوانی جێی متمانه و باوه‌ڕی گێڕایه‌وه ئه‌وا كاری پێده‌كرێت ( په‌رتووكی التهذيب به‌رگی یه‌كه‌م لاپه‌ڕه 168 ) ، بۆیه ئه‌و كه‌سانه له باس و بابه‌تی شایه‌تی و موتابهعهدا جێی به‌ڵگه و متمانه‌ن .
فه‌رمووده‌ی پێنجه‌م : عه‌وفی كوڕی مالیك به هه‌مان ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بو هوڕه‌یره و معاز گێڕاویه‌ته‌وه و ، به‌ززاز له په‌رتووكه‌كه‌یدا ( كشف الاستار به‌رگی دووه‌م لاپه‌ڕه 436 ) گێڕاویه‌تیه‌وه .
فه‌رمووده‌ی شه‌شه‌م : ئه‌بوبه‌كری سه‌ددیق ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای له سه‌ربێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) فه‌رموویه‌تی : ينزل الله تبارك وتعالى ليلة النصف من شعبان إلى السما‌ء الدنيا , فيغفر لكل نفس إلا إنساناً في قلبه شحناء أو مشركاً بالله عز وجل ، واته : خوای په‌روه‌ردگار له شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان داده‌به‌زێته ئاسمانی دونیا و ، له هه‌موو كه‌سێك خۆش ده‌بێت ته‌نها له مرۆڤێك نه‌بێت كه ڕق و كینه و هه‌ستی دوژمنكاریی له دڵدا بێت وه مرۆڤێك هاوبه‌شی بۆ په‌روه‌ردگار په‌یدا بكات ، ئه‌م فه‌رمووده‌یه إبن خزیمه له په‌رتووكی ( التوحید _ 90 ) و إبن أبی عاصم ( 509 ) گێڕاویانه‌ته‌وه ، به‌ززاز له په‌رتووكه‌كه‌ی ( كشف الاستار به‌رگی دووه‌م لاپه‌ڕه 435 ) ده‌ڵێت : ئه‌هلی عیلم و زانست ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یان گێڕاوه‌ته‌وه و پشتییان پێبه‌ستووه .
فه‌رمووده‌ی حه‌وته‌م : أبو موسی به هه‌مان ده‌قی فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌بو هوڕه‌یره و معاز و عوف گێڕاویه‌تییه‌وه و إبن ماجه له په‌رتووكه‌كه‌ی ( به‌رگی 1 لاپه‌ڕه 446 ) و اللالكائی ( 763 ) گێڕاویانه‌ته‌وه و ، سه‌نه‌دی فه‌رمووده‌كه لاوازه .
فه‌رمووده‌ی هه‌شته‌م : عائیشه ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای له سه‌ربێت ده‌گێڕێته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) فه‌رموویه‌تی :
إن الله عز وجل ینزل لیله النصف من شعبان إلی السما‌و الدنیا فیغفر ڵاكپر من عدد شعر غنم بنی كلب ، واته خودای په‌روه‌ردگار له شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان داده‌به‌زێته ئاسمانی دونیا و به قه‌د ژماره‌ی مه‌ڕوماڵاتی تیره‌ی ( كلب ) زیاتریش له خه‌ڵك خۆش ده‌بێت ، سه‌نه‌دی ئه‌م فه‌رمووده‌یه لاوازه ، أحمد له په‌رتووكه‌كه‌ی ( به‌رگی 6 لاپه‌ڕه 238 ) و ترمژی له په‌رتووكه‌كه‌ی ( به‌رگی 3 لاپه‌ڕه 107 ) و إبن ماجه له په‌رتووكه‌كه‌ی ( به‌رگی 1 لاپه‌ڕه 445 ) گێڕاویانه‌ته‌وه و ، به ڕێگه‌یه‌كی دیكه‌ش له عائیشه به سه‌نه‌دێكی لاواز گێڕدراوه‌ته‌وه و بیهقی له په‌رتووكه‌كه‌ی ( الشعب - 3835 ) گێڕاویه‌ته‌وه ، هه‌ر له‌و فه‌رمووده‌یه‌دا ڕاشكاوانه ئاماژه به‌وه دراوه كه پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) له‌و شه‌وه‌دا بۆ عیبادهت هه‌ستاوه‌ته‌وه و ، له‌مباره‌یه‌وه تێیدا هاتووه : پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) فه‌رموویه‌تی : ئه‌م شه‌وه شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبانه و خودای په‌روه‌ردگار له‌و شه‌وه‌دا له به‌نده‌كانی خۆش ده‌بێت و ، له‌وانه‌ش خۆش ده‌بێت كه داوای لێخۆشبوونی لێده‌كه‌ن و به‌زه‌یی به‌وانه‌دا دێته‌وه كه داوای به‌زه‌یی و میهره‌بانی لێده‌كه‌ن و ، ئه‌وانه‌شی ئه‌هلی ڕق و كینه‌ن و دوژمنكارین خوا وازیان لێدێنێت .
پوخته‌ی له‌و ڕیوایه‌تانه‌ی باسمانكرد و هه‌ڵوه‌سته‌مان لهسهریكرد ئه‌وه‌یه :
فه‌زڵ و گه‌وره‌یی شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان چه‌سپاوه به تایبه‌ت ڕیوایه‌تی یه‌ك له‌و فه‌رموودانه كه ڕیوایه‌تی معازه و إبن حبّان به ته‌نها به ڕاستی ( صحیحی ) داناوه و ، له پێشه‌وه‌ش قسه‌ی بهززازمان گواسته‌وه كه ووتبووی : ئه‌هلی عیلم و زانست پشتییان پێبه‌ستووه ، كه‌واته فه‌رمووده‌كه چه‌سپاوه به وێنه‌ی كێ‌و له زه‌ویدا و ، ته‌نانه‌ت ئه‌لبانی له په‌رتووكی ( السلسله الصحیحه _ 1144) فه‌رمووده‌كه‌ی به ڕاست ( صحیح ) داناوه و له ته‌علیق له سه‌ر په‌رتووكی ( السنه ) ی أبی عاصم _ 509 _ 510 _ 511 _ 512 ) به هه‌مان شێوه فه‌رمووده‌كه‌ی به ڕاست ( صحیح ) داناوه .
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ی حوكمی لاوازیی ده‌ده‌نه پاڵ ئه‌و فه‌رمووده‌یه ئه‌وا به ئه‌ده‌به‌وه ده‌ڵێین :
یان له به‌ر ئه‌وه‌یه كه هیچ شتێك له زانستی فه‌رمووده نازانن یان په‌له ده‌كه‌ن له حوكمداندا یانیش خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و قسه‌كردن له گه‌ڵیاندا هیچ سوودێكی نییه .
بۆیه به زانینی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌وه پیرۆزه ئه‌وا خێر و چاكه‌یه‌كی گه‌وره‌یه هه‌ر تاعه‌ت و عیباده‌تێك ئه‌نجامبدرێت كه بچێته ژێر ڕۆشنایی بنچینه‌یه‌كی گشتییه‌وه وه‌كو نوێژكردن و خێر و سه‌ده‌قه‌كردن یان كارێكی له‌و شێوه‌یه ، له حاڵێكیشدا ئه‌گه‌ر ئهوهسهلمێندرا كه سه‌نه‌دی ئه‌و فه‌رمووده‌یه لاوازه و لایه‌نی ڕه‌خنه‌گر و ڕه‌تكه‌ره‌وه داوای به‌ڵگه‌ی تایبه‌تی له سه‌ر فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌وه كرد ئه‌وا له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین :
یه‌كه‌م : دڵنیانه‌بوون و نه‌بوونی قه‌ناعه‌ت له‌و بابه‌ته به به‌ڵگه‌ی گشتیی و داواكردنی به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت بۆ هه‌ر بابه‌تێك ئه‌وا ئه‌وه‌ی لێ په‌یدا ده‌بێت كه به‌ڵگه‌ی گشتیی په‌كبخرێت و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی بازنه‌ی شه‌ریعه‌تی پاكمان ته‌نانه‌ت زه‌ربه‌شی لێبدرێت چونكه داواكردنی به‌ڵگه‌ی تایبه‌ت له هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌كدا خۆی له خۆیدا بیدعه!
دووه‌م : به‌ڵگه‌هێنانه‌وه به‌و ئایه‌ته پیرۆزه و هاوشێوهكانیی كه په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت : أم له‌م شركا‌ء شرعوا له‌م من الدين ما لم يأذن به الله ، شورى 21 ، ئه‌وا ئه‌و به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌یه له شوێنی خۆیدا نییه و ، له به‌ر دووشت هه‌ڕه‌شه‌ی تێدایه :
1 _ ئه‌و كه‌سه‌ی فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌وه پیرۆزه ده‌سه‌لمێنێت به به‌ڵگه‌ی شه‌رعی كه سوننه‌تی پێغهمبهرهدهیسهلمێنێ كه ڕه‌نگه له بۆچوون و ڕوانینی ڕه‌خنه‌گر و ڕهتكهرهوهیدا لاواز بێت كه وابوو ناسازێت به بیدعه دابنرێ و سهختگییری له دهرههقدا پێڕۆ بكرێت .
2 _ فه‌زڵ و گه‌وره‌یی ئه‌و شه‌وه له فه‌رمووده‌كاندا چه‌سپاوه كه له سه‌ره‌وه باسمانكردن بۆیه ده‌بێ ئه‌و كه‌سانه به خۆیاندا بچنه‌وه و واز لهوهبێنن كه ئه‌و ئایه‌تانه بهێننه‌وه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به بابه‌ته‌كه‌وه نییه خۆ دیاره كه خودی بابه‌تی كێشه له سه‌ر هه‌ستانه‌وه‌یه له‌و شه‌وه‌دا ، خۆ ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بڕوانینه ئه‌و فه‌رموودانه‌ی كه مسلم له ( كتاب الجنائز ) گێڕاونییه‌ته‌وه له باسی چوونه سه‌ر قه‌بران و دوعاكردن بۆ مردووه‌كان ( ژماره 974 ) عائیشه ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت فه‌رموویه‌تی كه پێغه‌مبه‌ری بینیوه شه‌وێكییان چۆته گۆڕستانی به‌قیع كه ئه‌مه هه‌مان ده‌قه كه به ڕێگه‌یه‌كی دیكه هاتووه و ووتراوه پێغه‌مبه‌ر ئه‌و سه‌ردانه‌ی له شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان كردووه ، ئه‌وا هه‌ستانه‌وه و چوونی بۆ گۆڕستانی به‌قیع له ڕیوایه‌ته‌كه‌ی مسلم ده‌بردرێته‌وه بۆ شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان ، خۆ ئه‌گه‌ر بشووترێت ئه‌وه ئه‌گه‌رێك و ئیحتیمالێكه ! ئه‌وا ده‌ڵێین باشتریش كه ئه‌گه‌رێك و ئیحتیمالێك بێت چونكه ئه‌و كاته سیفه‌تی كاره‌كه یه‌كانه ده‌بێت ، ئه‌گه‌ریش شه‌وه‌كه به شه‌وی نیوه‌ی شه‌عبان نه‌زاندرێت ئه‌وا هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به هانایه‌وه نایێت و ئیحتیمالی یه‌كه‌میش به‌هێزتره چونكه هه‌ندێك له ڕیوایاتی فه‌رمووده‌كانی ده‌چێته پاڵ ، به پێچه‌وانه‌ی ئیحتیمالی دووه‌م كه هیچ كام له ڕیوایه‌تی فه‌رمووده‌كانی نه لاواز نه نالاوازی له پاڵ نییه ، هه‌مدیس ئیحتیمالهكهی ئێمه‌ش به‌وه به‌هێزتر ده‌بێت كه پێشینه‌كان ( السلف ) كردوویانه و پاشینه‌كان ( الخلف ) له سه‌ر ڕێباز و ڕێڕه‌وی ئه‌وان ڕۆیشتوون تاوه‌كو ئیمڕۆشی له گه‌ڵ بێت ، كه‌واته نكۆڵی‌كردن له‌و هه‌قیقه‌ته قه‌ده‌غه‌یه و بیدعه‌یه‌كی ئاشكرایه .
پرسیار له إبن تیمیه كرا ڕه‌حمه‌تی خوای له سه‌ربێت له باره‌ی نوێژكردن له شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان ، له وه‌ڵامدا فه‌رمووی : ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌و شه‌وه‌دا به ته‌نیا یان به كۆمه‌ڵ نوێژیكرد وه‌كو چۆن كۆمه‌ڵێك له پێشینه‌كان ده‌یانكرد ئه‌وه شته‌كی باشه ، له شوێنَكی تردا فه‌رموویه‌تی : سه‌باره‌ت به شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان ، ئه‌وا له فه‌زڵ و گه‌وره‌ییه‌كه‌یدا چه‌ندین فه‌رمووده و گواستنه‌وه له پێشینه چاكه‌كان هه‌یه كه ئه‌وان له‌و شه‌وه‌دا نوێژیان كردووه ، ئه‌گه‌ریش پیاو به ته‌نیا نوێژ بكات ئه‌وا پێشینهكانیش له پێشوودا كردوویانه و ، ئه‌وه‌ش وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كه بۆی ، بۆیه شتێكی وا نكۆڵی لێناكرێت ، ته‌واو _ مجموع فتاوی إبن تیمیه به‌رگی سێیه‌م لاپه‌ڕه 131 – 132 _ .
الحافڤ ابن رجب الحنبلی ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت له په‌رتووكه‌كه‌یدا ( لطائف المعارف – لاثةرِة 263 ) ده‌ڵێت : شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان شوێنكه‌وتووان ( التابعون ) له خه‌ڵكی شام به گه‌وره‌یان زانیوه و به خواپه‌رستی كۆششیان تیاداكردووهو ، خالیدی كوڕی مه‌عدان و لوقمانی كوڕی عامر و هه‌ندێكی دیكه‌ش له پێشه‌نگه دیار و كاراكانی شوێنكه‌وتووانی شام شه‌وی نیوه‌ی مانگی شه‌عبان هه‌ڵده‌ستانه‌وه و له مزگه‌وت خواپه‌رستییان ده‌كردوو و پێشه‌وا إسحاق كوڕی ڕاهویه له گه‌ڵیان كۆك و ته‌با بووه له سه‌ر ئه‌مه، له باره‌ی ئه‌وه‌ش كه موسڵمانان به كۆمه‌ڵ له مزگه‌وت بۆ خواپه‌رستی هه‌ڵبستنه‌وه و بمێننه‌وه ئه‌وه بیدعه نییه .
خوڵاسه‌ی مه‌به‌ست : فه‌زڵ و گه‌وره‌یی شه‌وبه‌رات به فه‌رمووده راسته‌كان ( الصحیحه ) چه‌سپاوه و ، زۆرێكیش له پێشینه‌كان زیندووكردنه‌وه‌ی شه‌وه‌كه‌یان به هه‌ستانه‌وه بۆ خواپه‌رستی به خێر و چاكه داناوه ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه به بیدعه ناوزه‌د بكرێت قسه‌یه‌كی نه‌شیاو و نابه‌جێیه و له هیچ مه‌زهه‌بێكی موعته‌به‌ر و ناموعتهبهر پشتی پێنابه‌سترێت و ، سه‌باره‌ت به‌و فه‌رمووده‌یه‌ش ( اڵامر بقیام لیلها وصیام نهارها ) كه سه‌نه‌ده‌كه‌ی لاوازه ، ئه‌وه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌گه‌ر كاری پێبكرێت بیدعه‌یه ، به‌ڵكه خێر و چاكه‌ی هه‌ستانه‌وه له شه‌وه‌كه‌دا و به‌ڕۆژووبوون له ڕۆژه‌كه‌یدا له به‌ڵگه‌ی تره‌وه هاتووه وه‌كو له سه‌ره‌وه ڕوونمان كرده‌وه ، هه‌روه‌ك نكۆڵی‌كردن له‌و ڕاستییه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ره و تێناگه‌م بۆچی ئه‌وانه خه‌ڵك دوورده‌كه‌نه‌وه له تاعه‌ت و عیبادهت و به بیانووی بیدعه‌وه بانگه‌شه بۆ ناوبانگی خۆیان ده‌كه‌ن ؟ بۆیه وا باشتره ئه‌و كه‌سانه‌ی نكۆڵیكارن با له‌وه ووریا بن نه‌كه‌ونه ژێر حوكمی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه : فليحذر الذين يخالفون عن أمره أن تصيبهم فتنة , أو يصيبهم عذاب أليم النور : 63 .
له كۆتاییدا ده‌ڵێین كه سه‌رچاوه‌ی زیاتر هه‌یه بۆ قسه‌كردن له سه‌ر باسی شه‌وبه‌رات و ، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاترتان ده‌سبكه‌وێت ده‌توانن له‌و په‌رتووكانه سوودمهندبن كه له سه‌ره‌وه وه‌كو سه‌رچاوه‌ی فه‌رمووده‌كان نیشانمان كردوون .
و صلّى الله على سيدنا محمد و على آله و صحبه و سلم |