وه‌ك ده‌زانین كه‌متر له ده رۆژمان ماوه بگه‌ینه خزمه‌ت مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان و پێویسته بپرسین كه چۆن ده‌توانین پێشوازی له مانگێگی پرپیت و به‌ره‌كه‌تی وه‌ك ره‌مه‌زان بكه‌ین بۆیه چۆنێتیی پێشوازیكردنم له‌م مانگه كردووه به چه‌ند خاڵێكه ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: ( دووعا كردن )
وه‌ك پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له سه‌ر بێت به‌ر له‌هاتنی ئه‌و مانگه و هه‌روه‌ها كه مانگی ره‌جه‌بیش ده‌هات هه‌میشه ده‌ستی به‌ره‌و ئاسمانه‌كان به‌رزده‌كرده‌وه‌و ده‌پارایه‌وه‌و ده‌یفه‌رموو خودایا ده‌رفه‌تم پێ ببه‌خشی بۆ ئه‌وه‌ی به خزمه‌ت مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان بگه‌م و له‌گه‌ڵ ئه‌و مانگه بژیم وه ته‌نانه‌ت هاوه‌ڵانی به‌رێزیشی به ژن و پیاوو گه‌وره‌و بچوكیشه‌وه زۆر جار به شه‌ش مانگ پێش هاتنی ره‌مه‌زان خۆیان ئاماده‌كردووه‌و دووعای ئه‌وه‌یان كردووه كه خودای گه‌وره‌و میهره‌بان مۆڵه‌ت و یارمه‌تییان بدات كه بگه‌نه خزمه‌تی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان، بۆیه پێغه‌مبه‌ریش دروودی خوای له‌سه‌ر بێت فه‌رموویه‌تی ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی بزانن چ خێر و خۆشی و پیت و به‌ره‌كه‌تێك له‌و مانگه دا هه‌یه ته‌مه‌ننایان ده‌كرد كه هه‌موو مانگه‌كانی ساڵ ره‌مه‌زان بووایه، كه‌واته با دووعا كردنمان بیر نه‌چێت و گه‌یشتن به‌و مانگه‌مان له یاد بێت.
دووه‌م: ( ئاماده‌كردنی نییه‌ت )
دوووه‌م شت كه پێویسته پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زان بیكه‌ین ئه‌وه‌یه كه به ته‌واوی نییه‌تمان بۆی ئاماده بكه‌ین چونكه پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت ئه‌گه‌ر مرۆڤ نیه‌تی كردنی كرده‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بێت و دوایی بۆی نه‌كرا ئه‌وا خوای په‌روه‌ردگار نیه‌ته باشه‌كه‌ی بۆ ده‌نوسێت وه پێویستیشه نیه‌تمان به جددی و وا ئاماده‌بكه‌ین كه به نیازبین هه‌موو رۆژه‌كانی ره‌مه‌زان به رۆژوو بین و شه‌وانه نوێژی سووننه‌تی ته‌راویح ئه‌نجام بده‌ین و خه‌تمی قورئانی پیرۆزی تێدا بكه‌ین و شه‌وانی قه‌دری پیرۆزیش زیندوو بكه‌ینه‌وه‌و خێر‌و خێراتیكی باش بكه‌ین و خزمه‌تی خه‌ڵكی بكه‌ین به هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر نیه‌تمان به‌وشێوه‌یه ئاماده بكه‌ین ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ش ته‌مه‌نی لێسه‌ندینه‌وه‌و نه‌گه‌یشتینه ئه‌و مانگه پیرۆزه ئه‌وا نیه‌ته باشه‌كه‌مان به ئه‌جر بۆ بنوسێت.
سێیه‌م: ( دڵ و ده‌روونێكی پاك )
ئه‌وه‌ی پێویسته له‌م خاڵه‌دا ئه‌نجامی بده‌ین ئه‌وه‌یه كه به دڵێكی زۆر پاك و چاوێكی پاك و ته‌نانه‌ت ماڵ و شار‌و كوچه‌و كۆڵانێكی پاكه‌وه پێشوازی له‌م میوانه ئازیزه بكه‌ین و بچینه خزمه‌تی، وه ناشكرێت به پیسی پێشوازی لێ بكه‌ین و پێویسته به‌ر له‌هه‌موو شتێك دڵ و ده‌روونمان خاوێن بكه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێ ئه‌و شه‌وه‌ی كه به‌یانیه‌كه‌ی پانزه‌ی شه‌عبانه واته شه‌وی به‌راتی لای خۆمان، خوای گه‌وره به چاوی ره‌حمه‌ت ته‌ماشای هه‌موو مه‌خلوقاته‌كانی ده‌كات و له هه‌موویان خۆش ده‌بێت ته‌نها دوو كه‌س نه‌بێت ئه‌وانیش یه‌كه‌م هاوبه‌ش دانه‌ر بۆخودا ( موشریك ) و ئه‌ویتریشیان دڵێكه كه بوغز‌و قین و رقی به‌رامبه‌ر كه‌سێكی تر له دڵدابێت به تایبه‌تیش به‌رامبه‌ر موسوڵمانان. بۆیه خاوێن كردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روونمان پێش هاتنی ئه‌م مانگه كارێكی زۆر پێویست و گرنگه.
چواره‌م: ( هه‌ڵدانه‌وه‌ی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ )
پێویسته لاپه‌ره‌یكی نوێ له نێوان هه‌موو چین و توێژه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگا به هه‌موو لایه‌نه‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ند و فه‌قیر و ژن و پیاو و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ناو كۆمه‌ڵگه و خێزانه‌كان هه‌ڵبدرێته‌وه و به‌گه‌ردن ئازادیی یه‌كتره‌وه بچینه خزمه‌ت و ناو مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردگار هه‌موو عیباده‌ت و هه‌نگاوه باشه‌كانمان به ئه‌جر و پاداشت بۆ بنوسێت.
بۆیه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و چوار خاڵه ره‌نگه بتوانین تا راده‌یه‌ك به شێوه‌یه‌كی جوان پێشوازی له‌م میوانه به‌ریز و ئازیزه بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌بێت بشزانین رۆڵ و ئه‌ركی حكومه‌ت و دام و ده‌زگا و راگه‌یاندنه‌كانیش چی ده‌بێت وه یان ده‌بێت چی بكه‌ن له پێشوازی ئه‌م مانگه‌دا...
كار و ئه‌ركی حكومه‌ت له پێشوازی مانگی ره‌مه‌زاندا..:
به‌وسیفه‌ته‌ی كه حكومه‌ت نوێنه‌ری خه‌ڵكه و هاوڵاتیان ده‌نگیان بۆداوه‌و هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی هه‌رێمیش موسوڵمانن ئه‌وا ده‌بێت و پێویسته رێز له مه‌شاعیری ئه‌و خه‌ڵكه بگیرێت و له سه‌ر حكومه‌ت پێویسته كه له رێی دام و ده‌زگاكانیه‌وه‌و جگه له ناردنی پیرۆزبایی بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم كه‌ساڵانه دووباری ده‌كه‌نه‌وه، به‌یاننامه و روونكردنه‌وه‌ی هه‌بێت وهه‌موو ده‌زگا ئیداریه‌كانی خۆی ئاگادار بكاته‌وه كه رێز و حورمه‌تی فراوان له‌م مانگه بگرن و مه‌شاعیری رۆژوه‌وانان و موسوڵمانان بپارێزن و نیگه‌رانیان نه‌كه‌ن، هه‌روه‌ها حكومه‌ت پێویسته به جوانترین شێوه له پێشوازی ئه‌و مانگه پیرۆزه و میوانه خواداییه‌دا بێت هه‌ر هیچ نه‌بێت چۆن پێشوازییه‌كی بێ وێنه له میوانانی وڵاتانی تر ده‌كه‌ن و ئه‌وپه‌ری ماندووبونی خۆیان نیشان ئه‌ده‌ن بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان رێزی لێده‌گرن ئاوهاش رێز له‌م میوانه خوداییه بگرن كه ساڵێك یه‌ك جار پیت و به‌ره‌كه‌تی خۆی به سه‌رماندا ده‌بارێنێت و ده‌روات.
ئه‌ركی راگه‌یاندن و میدیاكان له پێشوازی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا..:
وه‌ك ده‌زانین راگه‌یاندن رۆڵێكی گرنك و كاریگه‌ریی هه‌یه له ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵگه‌شدا وه ئه‌وه‌ش ده‌زانین كه ئه‌گه‌ر میلله‌تانی دیكه بیانه‌وێت ئیمه‌ی كورد بناسن ئه‌وا له رێگای كه‌ناڵه‌كانه‌وه له ئێمه ده‌ڕوانن بۆیه پێویسته سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی راگه‌یاندن به بێ جیاوازیی، به‌رنامه‌و پرۆگرامێكی باش و به‌هێز بۆ ئه‌م مانگه دابنێن و هه‌موو بۆنه و یاد و مه‌سائیلی تایبه‌ت به ره‌مه‌زانی پیرۆز و هه‌روه‌ها وتاری مامۆستایانی ئایینی و شه‌وانی ره‌مه‌زان بۆ خه‌ڵكی به‌گشتیی بگوازنه‌وه واته ره‌مه‌زان به شێوه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی نیشانی خه‌ڵك بده‌ن نه‌ك به كاڵ و كرچیی هه‌رچه‌نده ئێستاش كه‌ناڵه‌كان ریكلام بۆ پرۆگرامی ئاماده‌كراوی مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێ له كه‌ناڵه‌كان ئه‌و به‌رنامه وپرۆگرامه‌ی كه ئاماده‌یان كردووه دووره له به‌ها به‌رزه‌كانی ئیسلام و عورف و عاداتی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری خۆیشمان، به شێوه‌یه‌كه كه به رۆژ رۆژووه‌وان خواپه‌رستی و عیباده‌ت كۆ ده‌كاته‌وه و به شه‌ویش ئه‌و كه‌ناڵانه پێی به‌تاڵ ده‌كه‌نه‌وه وه ده‌بێت و له سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵانه‌ش پێویسته هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامانه‌شیان لانه‌به‌ن ئه‌وا كه‌می بكه‌نه‌وه‌و له خزمه‌تی خه‌ڵكیدا بن به‌گشتیی بۆئه‌وه‌ی متمانه‌یان له ده‌ست نه‌ده‌ن و خه‌ڵكی به ته‌واوی لێیان دوور نه‌كه‌ونه‌وه.
رۆڵی مزگه‌وت و مامۆستایانی ئایینی له پێشوازی مانگی ره‌مه‌زاندا...:
هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن له ره‌مه‌زانی پیرۆزدا خه‌ڵكێكی زۆر به گه‌رم و گوڕییه‌وه روو له مزگه‌وته‌كان ده‌كه‌ن و قه‌ڵه‌باڵغیه‌ك درووست ده‌بێت بۆیه پێش هه‌موو شتێك مامۆستایانی ئایینی به‌ریز و ته‌نانه‌ت نوێژ خوێنانیش نابێت نیگه‌ران ببن چونكه ئه‌و خه‌ڵكه زۆره میوانی ره‌مه‌زانی پیرۆز و خوادی گه‌وره‌و میهربانن، هه‌روه‌ها ده‌بێت زانایانی ئایینی به فرسه‌تێكی گه‌وره‌ی بزانن كه ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه كه هه‌موو جۆره بیرێكی تێدایه هاتۆته به‌رده‌ستیان و بتوانن سودیان پێ بگه‌یه‌نن و زۆر به گه‌رم و گورییه‌وه به‌خێرهاتنیان بكه‌ن و به‌رنامه‌یه‌كی وایان هه‌بێت كه ئیسلام و دینیان له لا شیرین بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن جارێكی تر بگه‌رێنه‌وه سه‌ر تاوان و گوناهانی پێشوویان چونكه هه‌موومان ده‌زانین زۆرێك له خه‌ڵكی ته‌نها له ره‌مه‌زاندا روو له مزگه‌وت و ته‌نانه‌ت نوێژ و دینیش ده‌كه‌ن بۆیه له سه‌ر مامۆستایانی به‌ریزی ئایینی پێویسته به‌رنامه و پلانێكی به‌هێز و باش و چاكیان هه‌بێت تا بتوانن ئه‌و خه‌ڵكه‌ی هاتوونه‌ته به‌رده‌ستان ساڵح و رێك بكه‌نه‌وه.
رۆڵی بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له پێشوازی ئه‌م مانگه دا چی ده‌بێت...:
چین و توێژی بازرگان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان لایه‌نێكی گرنگ و به‌هێزی ناو كۆمه‌ڵگه‌ن وه خوای گه‌وره‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی تاقی كردۆته‌وه به‌وه‌ی كه ماڵی پێداون و ئه‌و ماڵه‌ش موڵكی خۆیان نیه و موڵكی په‌روه‌ردگاره له بنه‌ڕه‌تدا، وه له‌م مانگه‌دا ده‌بێت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌ستیان كراوه بێت و زیاتر چاویان له هه‌ژاران و نه‌داران بێت و پلان و به‌رنامه‌یه‌كی باشیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر بتوانن خزمه‌تی ئه‌و توێژه كه‌مده‌رامه‌ت و نه‌خوش و پیر و په‌ككه‌وته‌یه بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به بازرگانانیش پێویسته له سه‌ریان له كاروباره‌كانیاندا سادق و راستگۆ بن و له جێگای گرانكردنی شتومه‌كه‌كانیان داشكاندن له نرخه‌كانیاندا بكه‌ن و رێز له هاوڵاتیان بگرن چونكه ده‌زانین خه‌ڵكی له‌م مانگه زیاتر پێویستی به كه‌ل و په‌ل و خوارده‌مه‌نی هه‌یه و ده‌بێت پێداویستیه‌كانی هاوڵاتیان جێبه‌جێ بكه‌ن و شتی باش و به‌سوود بخه‌نه بازاره‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاریی بۆ خه‌ڵكی بكه‌ن نه‌وه‌ك شتی به‌سه‌ر چوو و ئێكسپایه‌ر كه لای خۆمان زۆر جاران وا ده‌كرێت بخه‌نه بازاره‌كانه‌وه.
وه له سه‌ر هه‌ر یه‌كه‌مان پێویسته ئه‌گه‌ر به بچوكترین شێوه‌و شتیش بێت خۆمان بۆ پێشوازی ئه‌و مانگه پڕ پیت و به‌ره‌كه‌ته ئاماده بكه‌ین و نیه‌ت و دڵ و ده‌روونمان به پاكی بێگه‌ردیی و له چاوه‌ڕوانیی گه‌یشتن به‌و میوانه ئازیزه‌دا بێت.
خوای گه‌وره ده‌رفه‌ت و مۆڵه‌تمان پێببه‌خشێت كه بگه‌ینه خزمه‌تی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان به ئومێدی ئه‌وه‌ی له سه‌رجه‌م تاوان و گوناهه ئاشكرا و نهێنیه‌كانمان خۆش بێت.. إنشاألله. |