Hemn.soran@gmail.com
1- ووتنی شه‌هاده
2- نوێژكردن
3- ڕۆژووگرتن
4- زه‌كات دان
5- حه‌جكردن
قال رسول الله : "بني الإسلام على خمس، شهادة أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله، وإقام الصلاة وإيتاء الزكاة، وحج البيت، وصوم رمضان" متفق عليه.
پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت ئاینی پیرۆزی ئیسلام له‌سه‌ر پێنج كۆڵه‌گه و بنچینه دامه‌زراوه ئه‌وانیش :( شه‌هاده ، شهاده أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله ، نوێژكردن ، زه‌كاتدان ، ڕۆژووگرتن ، حه‌جكردن ).
یه‌كه‌م : ووتنی شه‌هاده :
أشهد أن لا اله إلا الله و أشهد أن محمد رسول الله
یه‌كه‌م ڕووكنی ئیسلامه و گه‌وره‌ترینیانه و ده‌رگایه‌كه بۆ هاتنه نێو ئاینی ئیسلام ، به‌گوتنی و كارپێكردنی مرۆڤ ده‌بێته موسڵمان.
مانای شه‌هاده : واته گه‌واهی (شاهێدی) ده‌ده‌م كه هیچ په‌رستراوێك نیه به حه‌ق كه شایه‌نی په‌رستن بێت جگه له خوای گه‌وره وه (شاهێدی) ده‌ده‌م كه محمد () پێغه‌مبه‌ری خودایه.
مه‌رجی شه‌هاده : ده‌بێت به زمان بیڵێیت و ماناكه‌ی بزانی و له دڵتا جێگیر بێت و كاربه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بكه‌یت و باوه‌ڕێكی ته‌واوت پێی هه‌بێت و ته‌نها پشت به خوای گه‌وره ببه‌ستیت و باوه‌ڕت وا بێت كه خوای گه‌وره دروستكه‌ری هه‌موو مرۆڤه‌كان و گیانه‌وه‌ره‌كان و ڕووه‌كه‌كان و ئاسمان و زه‌وی و ڕۆژ و مانگ و ئه‌ستێره‌كان و چیا و ده‌ریا و ڕووباره‌كان و هه‌موو شتێكه. هه‌ر خوا له هه‌وره‌كانه‌وه به‌فرو بارانمان بۆ ده‌بارێنێت و ژیان و مردن و ڕزق و ڕۆزی ئێمه‌و گشت گیانه‌وه‌رێك به‌ده‌ستی خودایه ، وه پێویسته دوعا‌و پاڕانه‌وه و هاواربردنمان ته‌نها بۆ خوا بێ وه ته‌نها سوێند به خوا‌و به كه‌لامی خوا واته قوڕئان بخۆین ،وه هه‌ركارێكمان كرد به‌ناوی خوا واته به ( بسم الله ) ده‌ست پێبكه‌ین ، پێویسته هه‌ر كارێكی باشمان كرد له‌به‌ر خاتری خوا بیكه‌ین و هه‌ر كارێكی خراپیشمان بۆ هاته پێش له‌به‌ر خاتری خوا نه‌یكه‌ن و خۆمانی لێ بپارێزین ، وه پێویسته شه‌هاده به ئیخلاصیه‌وه بیڵێین و خۆشه‌ویستیێكی ته‌واومان بۆی هه‌بێت ، وه باوه‌ڕیشمان به‌وه بێت كه محمد () به‌نده و پێغه‌مبه‌ری خودایه و وه‌كو ئێمه مرۆڤه به‌ڵام هیچ هه‌ڵه و تاوانێكه نه‌كردووه و پاكه و له‌لایه‌ن خواوه ڕه‌وانه كراوه وه كو گشت پێغه‌مبه‌رانی تر. وه پێویسته له‌سه‌ر ئێمه كه شوێن ڕه‌وشت و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئه‌و بكه‌وین و هه‌ر شتێك پێغه‌مبه‌ر () داوای كردبێت بیكه‌ین و هه‌ر شێكیش داوای كردبیت كه خۆمانی لی به‌دوور بگرین پێویسته نه‌یكه‌ین.
دووه‌م : نوێژكردن
نوێژكردن دووه‌مین بنچینه‌ی ئیسلامه ، نوێژ بریتییه له په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌نێوان خودا و به‌نده ، له ئیسلامدا به‌یه‌كێ له‌هه‌ره گرنگترین خواپه‌رستیه‌كان (عباده) داده‌نرێت و یه‌كه‌م شته له ڕۆژی دوایی دا مرۆڤ لێی ده‌پێچرێته‌وه ، مناڵ له 7 حه‌وت ساڵ پێویسته فێری نوێژ بكرێت ، خوای گه‌وره له شه‌و و رۆِژێكدا پێنج نوێژی له‌سه‌ر ئێمه‌ی مرۆڤ ( پیاو و ئافره‌ت ) واجب كردووه ، ئه‌وانیش نوێژی ( به‌یانی /2 ڕكه‌عه‌ت ، نیوه‌ڕۆ / 4 ڕكه‌عه‌ت ، عه‌صر / 4 ڕكه‌عه‌ت ، مه‌غریب / 3 ڕكعه‌ت ، عیشا / 4 ڕكعه‌ت) كه پێویسته له‌سه‌رمان پێش نوێژكردن ده‌ستنوێژێكی جوان به ئاوێكی پاك بگرین و به جل‌و به‌رگێكی خاوێن و له شوێنێكی خاوێن بوه‌ستین و به نیه‌تێكی پاكه‌و ه ڕوو بكه‌ینه ڕووگه ( قیبله ) وه نوێژه‌كان به ڕێك و پێكی و له كاتی خۆیان و له سه‌ره‌خۆ بێ په‌له‌كردن ئه‌نجام بده‌ین و وه له‌كاتی نوێژدا پێویسته خۆمان به دووربگرین له پێكه‌نین و قسه‌و خواردن و خواردنه و زۆر جوڵه نه‌كه‌ین و ته‌ماشای ئه‌ملاو لا نه‌كه‌ین ، به‌ڵكو سه‌یری شوێنی سوجده‌ی خۆمان بكه‌ین ، وه له‌و كاته‌دا جگه له نوێژ بیر له هیچ شتێكی تر نه‌كه‌یه‌وه و هه‌رچ شتێكی ترت له مێشكدایه فڕێی بده و ته‌نها بیرت لای نوێژه‌كه‌ت بێت ، نوێژ له هه‌موو ئاینه‌كانی تری پێش ئاینی ئیسلام دا هه‌بووه به‌ڵام مه‌رج نیه وه‌كو نوێژی ئێمه بوو بێت به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌ی به شێوه‌یه‌ك خوای گه‌وره له‌سه‌ری واجب كردوون . خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت ((وَأَقِيمُوا الصَّلاةَ)) واته : نوێژه‌كانتان بكه‌ن . وه زۆر فه‌رمووده‌ی پیرۆزی پێغه‌مبه‌رمان محمد () ئاماژه‌ی به نوێژكردن داوه وه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێكردووه . وه هه‌تا بۆمان ده‌كرێت با نوێژه‌كان به كۆمه‌ڵ ( جماعه ) له مزگه‌وت ئه‌نجام بده‌ین ، چونكه پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت ( یه‌ك نوێژ كه به جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت ئه‌نجامی ده‌ده‌ی 27 پله خێری زیاتره له نوێژێك كه به‌ته‌نها له ماڵه‌وه ئه‌نجامی ده‌ده‌ی ) كه‌مێك له سووده‌كانی نوێژ ، به‌هۆی نوێژه‌كان خوا له خۆمان ڕازی ده‌كه‌ین ، هه‌میشه پاك و خاوێن ده‌بین ، وه‌رزشێكی ڕۆژانه‌یه ، دڵ ته‌نگی و خه‌م و خه‌فه‌ت لاده‌بات ، به‌هه‌شتی پێوه ده‌ست دێنین و له دۆزه‌خ دوور ده‌كه‌وینه ..........
وه پێویسته مرۆڤی موسڵمان به‌هۆی نوێژكردنه‌كه‌یه‌وه له هه‌موو كارێكی خراپ خۆی به دوور بگرێت نه‌ك نوێژ بكات و دوای نوێژیش ده‌ست بكات به گوناه و تاوان.
له ئاینی ئیسلامدا هه‌ر كه‌سێك به ئه‌نقه‌ست نوێژ نه‌كات و باوه‌ڕی پێی نه‌بێت به كافر حسابی بۆ ده‌كرێت و له بازنه‌ی ئیسلام ده‌چێته ده‌ره‌وه.
سێیه‌م : زه‌كات دان
سێیه‌مین بنچینه‌ی ئیسلامه و بریتییه له به‌خشینی به‌شێك له ماڵ به كۆمه‌ڵه كه‌سێكی دیاریكراو ، زه‌كات خواپه‌رستیێكی داراییه كه خوای گه‌وره له‌سه‌ر مرۆڤه‌كانی واجب كردووه .
زه‌كات دان دڵی مرۆڤ پاك ده‌كاته‌وه له ڕه‌زیلی و چاوبرسیێتی و وه به زه‌كات دان به‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌وێته پاره و سامانه‌كه‌ت و خوای گه‌وره زیادی ده‌كات و وه ده‌بێته هۆی ڕه‌شكردنه‌وه‌ی گوناه و تاوان وه دڵی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كانیش خۆش ده‌كات.
خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا داوامان لێده‌كات زه‌كات بده‌ین ، ده‌فه‌رموێت (وَآتُوا الزَّكَاةَ).
زه‌كات واجبه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی ئازاد كه (كۆیله و به‌نده نه‌بیت ) وه ده‌بێت پاره‌كه‌ی گه‌یشتبێته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه زه‌كاتی لێده‌درێ وه ساڵێكی به‌سه‌ر سوڕابێته‌وه و پاره‌كه‌ش دیار بێت و له ژێر ده‌ستی دابێت.
زێڕ و زیو و مه‌ڕو ماڵات و به‌رهه‌می زراعی و پاره‌و پول و ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی بازرگانی پێده‌كرێت ، زه‌كاتی لێده‌درێت.
دوو جۆره زه‌كاتمان هه‌ن / یه‌كه‌میان ئه‌و زه‌كاته‌ی كه باسمان كرد .
دووه‌میان : زه‌كاتی سه‌رفیتره كه مرۆڤی ڕۆژوه‌وان له مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌یدات به خه‌ڵكی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت ، كه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێ كه توانای هه‌بێت چ گه‌وره بێت یا بچووك واته مناڵ بێت ده‌بێ بیدات . كه پاره‌یه‌كی زۆر كه‌مه ساڵانه له مانگی ڕه‌مه‌زان ده‌درێت.
وه پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت (( پاره به به‌خشین و صدقه كه‌م ناكات ))
چواره‌م : ڕۆژوو گرتن
چواره‌مین بنچینه‌ی ئیسلامه ، بریتییه له خۆگرتنه‌وه له خواردن و خواردنه‌وه و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ڕۆژوویان پێ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه له به‌ره‌به‌یان (بانگی به‌یانی) تا ڕۆژ ئاوا بوون (بانگی مه‌غریب).
مه‌به‌ستمان له ڕۆژووگرتن واته ڕۆژووگرتنی مانگی ڕه‌مه‌زانه كه 29 رۆِژ یاخود 30 ڕۆژه خوا په‌رستیێكی زۆر گه‌وره‌یه كه خوای گه‌وره واجبی كرددوه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێكی بالغی ئاقڵی نێشته‌جێ بووی ته‌واو واته نه‌خۆشییه‌كی وای نه‌بێت كه توانای ڕۆژووگرتنی نه‌بێت .
ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان له ساڵی دووی كۆچی واجب كرا. له مانگی ڕه‌مه‌زان قوڕئانی پیرۆز دابه‌زیوه ، وه خوای گه‌وره له به‌هه‌شتدا یه‌كێ له‌ده‌رگاكانی ناوناوه ( ڕه‌یان ) كه تایبه‌ته به‌و كه‌سانه‌ی له مانگی ڕه‌مه‌زان به‌ڕۆژوو بوون بۆ خوا.
ڕۆژووگرتنی مانگی ڕه‌مه‌زان فه‌زڵ و گه‌وره‌یێكی زۆری هه‌یه ، خواپه‌رستیێكی گه‌وره و نیعمه‌تێكی خواییه ، مرۆڤ پله‌ی پێ به‌رزده‌بێته‌وه و كار‌و چاكه‌ی زیاد ده‌كات و گوناه ڕه‌ش ده‌كاته‌و و په‌یوه‌ندی نێوان به‌نده و خوا به‌هێزتر ده‌كات و ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست دێنێت و دڵ و ده‌روون پڕ له ئارامی و سه‌كینه‌ت ده‌كات.
خوای گه‌وره ڕۆژوو گرتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی واجب كردووه و ده‌فه‌رموێت [يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ]
پێویسته مرۆڤی موسڵمان هه‌موو كاتێ له كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی ناشرین دوور بكه‌وێته‌وه ،به‌تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زان ، وه‌ك : درۆكردن و غه‌یبه‌ت و ووته‌ی ناشرین و نه‌زه‌ر ........هتد.
وه پێویسته هه‌موو كاتێ كار‌و كرده‌وه‌یه‌كی باش بكه‌ین به‌تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز عیباده‌ت و خواپه‌رستی زیاتر بكه‌ین چونكه له ڕه‌مه‌زاندا چاكه‌كان چه‌ند قات زیاتر ده‌بن وه‌ك له مانگه‌كانی تر وه‌ك : قوڕئان خوێندن ، شه‌ونوێژ و ته‌راویح ، وه‌كردنی نوێژه‌كان به‌جه‌ماعه‌ت له مزگه‌وت ، خێر و چاكه و یارمه‌تی هه‌ژاران ، زۆر ( سبحان الله ، الحمدلله ، استغفر الله ) هه‌موو جۆره زیكرێكی تر .
پێنجه‌م : حه‌ج كردن
پێنجه‌مین بنچینه‌ی ئیسلامه ،خواپه‌رستیێكی زۆر گه‌وره‌یه ،كه سه‌ردان كردنی ( مسجد الحرام ) ه له مه‌ككه‌ی پیرۆز و ئه‌نجامدانی سه‌رجه‌م ڕوكنه‌كانی حه‌جه ، خوای گه‌وره واجبی كردووه له‌سه‌ر هه‌موو موسڵمانێك ( پیاو و ئافره‌ت ) ئازادی (الحریه) ژیری(عاقل) پێگه‌یشتووی (بالغ) كه توانای هه‌بێت ، له‌هه‌موو ته‌مه‌ندا ته‌نها یه‌ك جار له‌سه‌ر موسڵمانان واجبه كه حه‌ج به‌جێبگه‌یێنن . خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆز دا ده‌فه‌رموێت [وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً ] .
حه‌ج واجبه به‌ڵام عمره سونه‌ته ، پێغه‌مبه‌ر () له هه‌موو ژیاندا ته‌نها یه‌ك حه‌ج و چوار عه‌مره‌ی كردووه ، پێغه‌مبه‌ر () ده‌فه‌رموێت : (( عمره تا عمره سڕینه‌وه‌ی گوناهه‌كانی نێوانیانه و حه‌جی وه‌رگیراویش هیچ پاداشتێكی تری نیه جگه له به‌هه‌شت ))
له سووده‌كانی حه‌ج : گشت موسڵمانان له‌یه‌ك شوێن كۆده‌بنه‌وه كه خۆشه‌ویسترین شوێنه لای خوای گه‌وره ، ئه‌مه‌ش فێره كار و خواپه‌رستی جه‌ماعیان ده‌كات و پێیان ده‌ڵێت ده‌بێت موسڵمانان له‌گه‌ڵ یه‌ك بن و خۆیان له كۆمه‌ڵی موسڵمانان دانه‌بڕێنن ، موسڵمانانی هه‌موو شوێنه‌كان تعارف ده‌كه‌ن و یه‌كتر ده‌ناسن خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كتر زیاد ده‌كات، حه‌جكردن دڵ و ده‌روونمان پاك ده‌كاته‌وه و فێری مانای خواپه‌رست و ملكه‌چی بۆ خوا و ئارامگرتنمان بكات ، جگه له‌وه‌ی به هۆی حه‌جی مقبول خوای گه‌وره له هه‌موو گوناهێكی ئه‌و كه‌سه خۆش ده‌بێت. وه له‌حه‌جدا هه‌موو مرۆڤه‌كان یه‌كسانن ، ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژار ، پادشا و گه‌دا ، ڕه‌ش پێست و سپی پێست و هه‌موو چین و توێژه‌كان و نه‌ته‌وه‌كان ، وه‌یه‌ك وان و یه‌ك جۆر جل‌و به‌رگیان له‌به‌ره.
تێبینی : ئه‌و بنچینانه‌ی ئیسلام كه باسمانكردن وه هه‌موو كارێكی باش ، ده‌بێت ته‌نها بۆ خوا بكرێن و له‌به‌ر خاتری خوا و له‌ترسی خوا بكرێن ،ده‌بێت ( اخلاص ) ێكی ته‌واومان هه‌بێت ، ئه‌و كاته خوای گه‌وره لێمان وه‌رده‌گرێت و لێمان ڕازی ده‌بێت و به به‌هه‌شته خۆشه‌كه‌ی شادمان ده‌كات ، وه هه‌ركه‌سێك بۆ جگه له خوای بكات ئه‌وا له ڕۆژی دوایدا خوا پێی ده‌فه‌رموێت بڕۆ بۆ كێت كردووه با ئه‌و پاداشتت بداته‌وه. |