خوای میهره‌بان له قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت:ﭽ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَﭼ واته ئه‌ی گرۆی بڕواداران له‌سه‌رتان دانراوه به‌ڕۆژوبون له مانگی ڕه‌مه‌زاندا وه‌كی چۆن له‌سه‌ر گهلو نه‌ته‌وه‌كانی پێش ئێوه دانرابوو جا ڕجا وایه خۆپارێزبن بۆ خوا.
ڕۆژوی مانگی ڕه‌مه‌زان له مانگی شه‌عبانی ساڵی دووی كۆچی دانرا له‌سه‌ر موسوڵمانان و په‌یامی خوایی گه‌شته لای حه‌زره‌ت و بویه یه‌كێك له پایه‌كانی ئیسلام.
گرنگی رۆژوی مانگی ڕه‌مه‌زان.
مانگی ڕمه‌زان خاوه‌ن و دارای چه‌ندان خاڵ و جیاكاری مه‌زنه بۆیه هه‌میشه ده‌بێت ئه‌وه بزانین كه ئه‌م مانگه هۆكاری نه‌جات و سه‌ركه‌وتن و گه‌شتنمانه به ئاسوده‌یی و خۆشبه‌ختی دونیا و قیامه‌ت.
* ڕوژوی ڕه‌مه‌زان هه‌ر بۆ خوای گه‌وره‌یه هه‌ر ئه‌ویش پاداشتی ئه‌داته‌وه. قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : " قال الله : كل عمل ابن آدم له ، إلا الصيام ، فإنه لي وأنا أجزي به ، والصيام جنة ، وإذا كان يوم صوم أحدكم فلا يرفث ولا يصخب ، فإن سابه أحد أو قاتله ، فليقل إني امرؤ صائم " رواه البخارى1816/ 19516
واته: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی ، خوای به‌خشنده ده‌فه‌رموێت گشت كردار و فرمانی نه‌وه‌ی ئاده‌م بۆ خۆیه‌تی ته‌نها ڕۆژو نه‌بێت چونكه ڕۆژووه‌كه‌ی بۆ منه وه هه‌ر منیش پاداشتی ئه‌ده‌مه‌وه ، ڕۆژو به‌هانه و به‌ڵگه‌یه بۆ چونه به‌هه‌شت ، هه‌ر كه‌ستان به‌ڕۆژو بوو با خۆی بپارێزێت له خراپه وه‌گه‌ر كه‌سێ قسه‌ی پێوت یان شه‌ڕی پێفرۆشت با بڵێت من به‌ڕۆژوم.
*جیاكاری مانگی ڕمه‌زان( الممیزات ).
عن سلمان الفارسي ، قال : خطبنا رسول الله صلى الله عليه وسلم آخر يوم من شعبان فقال : " يا أيها الناس ، قد أظلكم شهر مبارك ، فيه ليلة خير من ألف شهر ، فرض الله فيه صيامه ، وجعل قيام ليله تطوعا ، فمن تطوع فيه بخصلة من الخير كان كمن أدى فريضة فيما سواه ، ومن أدى فيه فريضة كان كمن أدى سبعين فريضة ، فهو شهر الصبر ، والصبر ثوابه الجنة ، وهو شهر المواساة ، وهو شهر يزاد فيه رزق المؤمن ، من فطر فيه صائما كان له عتق رقبة ، ومغفرة لذنوبه " . قيل : يا رسول الله ، كلنا نجد ما نفطر به الصائم . قال : " يعطي الله هذا الثواب من فطر صائما على مذقة لبن ، أو تمر ، أو شربة ما‌ء ، ومن أشبع صائما كان له مغفرة لذنوبه ، وسقاه الله من حوضي شربة لا يظمأ بعدها أبدا حتى يدخل الجنة ، وكان له مثل أجره من غير أن ينقص من أجره شيئا . وهو شهر أوله رحمة ، وأوسطه مغفرة ، وآخره عتق من النار ، ومن خفف فيه عن مملوك أعتقه الله من النار.
سه‌لمانی فارسی فه‌رموی : پێغه‌مبه‌ری خوا له كۆتایی مانگی شه‌عباندا وتاری بۆ ئه‌داین و فه‌رموی مانگێكی پیرۆز دێته‌وه به‌سه‌رماندا ، شه‌وێكی تێدایه خواپه‌رستی و په‌رستش تێدا چا تره له په‌رستش و خواپه‌رستی هه‌زار ساڵان , خوا ڕۆژوی تێدا فه‌رز كردووه , وه هه‌ستانی شه‌وانیشی به سونه‌ت و چاكه داناوه , هه‌ر كه‌س چاكه‌یه له چاكه‌كان به ئاره‌زوی خۆی ئه‌نجامبدا وه‌كو ئه‌وه وایه فه‌رمانی كه‌سێكی تری ئه‌نجامدابێت له برێتی وی , وه‌هه‌ر كه‌س وابوو ئه‌وه چاكه و خێری حه‌فتا فرمان و فه‌رزی بۆ ده‌نوسرێت , چونكه ئه‌و مانگه مانگی ئارامگرتنه , ئارامگرتنیش پاداشته‌كه‌ی به‌هه‌شته و به‌خته‌وه‌ری , وه مانگی یه‌كسانی و پێكه‌وه بوونه , له‌م مانگه‌دا ڕزق و به‌راتی ئیماندار زیاد ده‌كات , هه‌ر كه‌س ڕۆژووه‌وانێك به‌ربانگ بكاته‌وه لای وه‌كو ئه‌وه وایه كۆیله‌یه‌كی ئازاد كردبێت وه خوای گه‌وره له گوناهه‌كانی خۆش ده‌بێت , وتیان ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا هه‌موومان ئه‌وه‌مان هه‌یه كه ڕۆژووه‌وان به‌ربانگی پێده‌كاته‌وه ! پێغه‌مبه‌ر فه‌رموی خوا ئه‌م پاداشته‌ی داوه به هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ڕۆژووه‌وانێك به‌ربانگ ده‌كاته‌وه لایان له مژێك شیر یان خورمایه‌ك یان قومێك ئاو , وه‌ئه‌گه‌ر ڕۆژووه‌وان لای تێر بوو ئه‌وه خوا له هه‌موو گوناهه‌كانی خۆش ئه‌بێت , وه له رشۆژی قیامه‌ت له‌سه‌ر حه‌وزی كه‌وسه‌ر تێر ئاوی ده‌كات كه ئیتر تینوی نابێت تا ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه , ئه‌وه‌ی به‌ربانگ سازده‌كات بۆ خه‌ڵكی وه‌كو رشۆژوگرهكه خه‌یر و پاداشتی هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی له چاكه‌ی ئه‌و كه‌م بكاته‌وه , ئه‌م مانگه سه‌ره‌تاكه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه و ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی لێخۆشبوونی خودایی و كۆتاییه‌كه‌ی ئازاد بونی به‌نده‌ی ڕۆژوگره له ئاگری دۆزه‌خ ، هه‌ر كه‌س نه‌رمی بنوێنێت له كارگه‌ر و كرێكار و به‌رده‌سته‌كانی له‌م مانگه‌دا ئه‌وه خوا ئازادی ئه‌كا له ئاگر.
* ئه‌م مانگه قورئان تێیدا هاته خواره‌وه .
خوای كاربه‌جێ ده‌فه‌رموێت: ﭽشَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنْزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِنَ الْهُدَى وَالْفُرْقَانِ ﭼ البقرة: ١٨٥ واته : مانگی ره‌مه‌زان قورئانی تێدا هاته خواره‌وه تا ببێته ڕێنیشانده‌ری خه‌ڵك و به‌ڵگه‌ی ڕۆشنكاری و چاوساغی مرۆڤ تا بتوانن چاك و خراپ لێك جیا بكه‌نه‌وه و سه‌رفرازی و ئاسوده‌یی به‌ده‌ست بێنن.
• ڕۆژو گوناه و تاوان ڕق وقین لاده‌بات.
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : " صوم رمضان ، وثلاثة أيام من كل شهر يذهب وغر الصدر " ، قالوا : يا رسول الله ، وما وغر الصدر ؟ قال : " إثمه وغله "
پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی ڕۆژوی ڕه‌مه‌زان و سێ ڕۆژ له هه‌موو مانگێك پیسی سینگ لاده‌بات هاوڕێكانی حه‌زره‌ت وتیان پیسی سینگ چیه؟ فه‌رموی ڕق و قین و خراپه و تاوان. رواه البخاری/1155
* له مانگی ڕه‌مه‌زاندا پارشێوكردن ئه‌بێته هۆی به‌ره‌كه‌ت.
قال : أنس بن مالك رضي الله عنه ، قال : قال النبي صلى الله عليه وسلم : " تسحروا فإن في السحور بركة " رواه البخارى/ 1836 / 4752
ئیمامی بوخاری ده‌یگێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێت كه ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك فه‌رمویه‌تی كه پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی : پارشێو بكه‌ن چونكه له پارشێودا به‌ره‌كه‌ت و میهره‌بانی هه‌یه.
* دوو گه‌وره خۆشی و دڵاوایی هه‌یه بۆ ڕۆژووه‌وان .
" للصائم فرحتان يفرحهما : إذا أفطر فرح ، وإذا لقي ربه فرح بصومه " رواه البخارى .
واته: بۆ ڕۆژووه‌وان دوو خۆشی خۆشحاڵی ده‌كه‌ن یه‌كه‌م كه به‌ربانگ ده‌كاته‌وه دووه‌م كه ده‌گات به په‌روه‌ردگاری خۆی به هۆكاری ڕۆژوه‌كه‌ی .
* بۆنی ده‌می ڕۆژووه‌وان له‌لای خوا له بۆنی میسك و عه‌نبه‌ر خۆشتره.
قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : " لخلوف فم الصائم أطيب عند الله من ريح المسك .رواه الدارمى.واتة ثيَغةمبةرى خوا فةرموى بؤنى دةمى رِؤذووةوان لةلاى خوا لة بؤنى ميسك خؤشترة.
*گه‌وره‌ی ڕمه‌زان له كوێدایه ؟!
عن أبي هريرة أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال : " من قام رمضان إيمانا واحتسابا ، غفر له ما تقدم من ذنبه " رواه البخارى.
واته:پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموی : هه‌ر كه‌س ڕه‌مه‌زان ڕابگرێت به ئیمانی ته‌واو و به ئومێدی گه‌شتن پێی خوا له هه‌موو گوناهه‌كانی پێشووی خۆش ده‌بێت.
خوێنه‌ری ئازیز به ئومێدین ئه‌م ئه‌ندازه‌یه ببێته هۆكاری یاد خستنه‌وه و پته‌وبونی بڕوا.
* وتارخوێنی مزگه‌وتی حاجی عبدالله نۆغه‌رانی له هه‌ولێر
sirajzade@ymail.com |