ئه‌وه‌ی وای كرد له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بنووسم وتارێكی به‌رێز عبدالرحمن صدیق بوو له‌باره‌ی (ئایین و نیشتمان و سروودی ئه‌ی ره‌قیب) كه له‌و ماوه‌یه‌دا بلاو بۆوه .
له نووسینه‌كه‌ی دا به‌رێزی به ئاشكرا‌و زۆر به‌متمانه‌وه داكۆكی له‌و سروده ده‌كات و ره‌خنه له‌و تاك و كۆیانه ده‌گرێ كه له روانگه‌ی ئایینیه‌وه قسه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه‌و به وته‌ی ئه‌و بازنه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانیان درێژ كردۆته‌وه، تا وای لێهاتووه سرودی ئه‌ی ره‌قیبیش بگرێته‌وه . ئه‌وانه‌ی خواره‌وه چه‌ند گۆشه‌یه‌كی نووسینه‌كه‌ی به‌رێزی پێك دێنن كه من ده‌مه‌وێ قسه‌یان له‌سه‌ر بكه‌م .
به‌رێزی بۆچوونه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بیرۆكه‌یه‌ك داده‌مه‌زرێنێ و ده‌نووسێ: ( ئێمه كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو سه‌رده‌مێك دا زانا‌و ئایین په‌روه‌ران ئاماده‌ییان له‌نێو كۆمه‌لگه‌دا هه‌بووه‌و، وه‌لامی پرسیاره‌كانی سه‌رده‌می خۆشیان داوه‌ته‌وه‌و، ئاگاشیان له نووسراوو گووتراوی سه‌رده‌می خۆیان هه‌بووه‌و، شتێكی خراپیان له‌باره‌وه نه‌نووسیوه‌و نه‌گووتوه) . له‌مه‌شه‌وه به‌رێزی ده‌گاته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه مادام سرودی ئه‌ی ره‌قیب نزیكه‌ی نیو سه‌ده‌یه گووتراوه‌و، زانایانی ئایینی سه‌رده‌می خۆی قسه‌یه‌كیان له‌سه‌ری نه‌بووه! كه‌واته له تاقیكردنه‌وه ده‌رچووه، ئه‌گه‌ر بواری ره‌خنه لێگرتنی هه‌بوایه ده‌بوو زانایانی پێشوو ئه‌و ره‌خنانه‌یان بگرتبا، به‌لام ئه‌وان قسه‌یان له‌سه‌ر نه‌كردووه چونكه له شیعر گه‌یشتوون و ئامانجی شیعریشیان زانیوه !!
تێبینی من لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه‌یه كه به‌ریزی وه‌ك سه‌لمێنراوێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و، ده‌لێ: (ئێمه كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ...) بێئه‌وه‌ی دیار بێ ئه‌و (ئێمه)یه كێن و سه‌رچاوه‌كه‌ی كامه‌یه، من لێره‌دا ده‌توانم لانیكه‌م به‌شێكی ئه‌و بیرۆكه‌یه ڕه‌ت بكه‌مه‌وه و، ده‌ری بخه‌م هیچ نه‌بێ من و ئه‌و – ئه‌و وه‌ك نووسه‌رو من وه‌ك خوێنه‌ر- له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه‌یه یه‌ك ده‌نگ نین . كه‌وابوو بیرۆكه‌كه خۆی ئاتاجی سه‌لماندنه، ئه‌و بۆچوونانه‌ش كه له‌سه‌ری بنیات نراون پێویستیان به چاوپێدا خشاندنهوهیه .
بۆچوونی من ئه‌وه‌یه: راسته له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا زانای ئایینی هه‌بوون، كه‌م و زۆر وه‌لامی پرسیاره‌كانی سه‌رده‌می خۆشیان داوه‌ته‌وه، به‌لام هیچ به‌ڵگه‌یه‌كمان له‌به‌ر ده‌ست دانیه‌و هیچ مهنتیقێكیش ئه‌وه‌مان له‌سه‌ر فه‌رز ناكات كه زانایانی هه‌ر سه‌رده‌مێك -به‌تایبه‌ت پێش به‌رفراوانبوونی هۆكانی راگه‌یاندن- ئاگاداری ته‌واوی گووتراوو نووسراوه‌كانی سه‌رده‌می خۆیان بووبن، هه‌روه‌ها هیچ بهلگهیهكمان له‌به‌ر ده‌ست دانیه زانایانی هه‌ر سه‌رده‌مێك وه‌لامی ته‌واوی هه‌موو پرسیاره‌كانی سه‌رده‌می خۆیان دابێته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌نجامی هیچ پشكنین و به‌دواداچوونێكی باوه‌ر پێكراویشمان له‌لا نیه بیسه‌لمێنی كه‌س قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كردبێ و وه‌لامی نه‌دابێته‌وه، یان ئه‌گه‌ر وه‌لام درابێته‌وه وه‌لامه‌كان گه‌یشت بن به ئێمه . له‌وه‌ش به‌ده‌ر ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و گریمانانه‌ش راست ده‌رچوون و كه‌سیش له‌سه‌رده‌می خۆیدا قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌كردبێ، مانای ئه‌وه نیه نه‌وه‌كانی دواتر ناتوانن قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن . هه‌م له روانگه‌ی ئایینیه‌وه هه‌م له روانگه‌كانی تره‌وه . سرودی ئه‌ی ره‌قیبیش له‌وه به‌ده‌ر نیه، یان له‌كاتی خۆی ره‌خنه‌ی لێگیراوه‌و به ئێمه نه‌گه‌یشتووه، كه‌ئه‌وه لای من ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه، كه له ئاستی تاكه كه‌سیدا له نێو مامۆستایانی ئایینی دا هه‌بووبن به‌و برگه‌یه‌ی سرووده‌كه رازی نه‌بووبن، به‌لام نه‌بۆته كۆده‌نگی .
یان به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێ له‌كاتی خۆی دا بێ ده‌نگی به‌رامبه‌ر نوێنراوه، بێگوومان بێ ده‌نگیش هه‌موو كات نیشانه‌ی ره‌زامه‌ندی نیه، بێده‌نگی ته‌نها (فی معرچ البیان) به به‌لگه‌ی رازی بوون داده‌نرێ، ئه‌و (معرچ البیان) هش هیچ كات له‌رابردوودا وه‌ك ئێستا نه‌هاتۆته پێش و وه‌كو ئێستا پێویستی به هه‌ڵوێست وه‌رگرتن نه‌بووه، چونكه له كاتی خۆیدا ئه‌و سرووده وه‌ك چه‌ندان سروودی تری نه‌ته‌وه‌یی بۆ جۆشدانی هه‌ستی شۆرشگیری له‌لایه‌ن شۆرشی كورد‌و پارته سیاسیه‌كانه‌وه به‌كار هێنراوه، ئه‌وه‌ی به‌كاری هێناوه بۆخۆی و ئه‌و كه‌سانه‌ی بووه كه پێی رازی بوون، كه‌س ناچار نه‌بووه گوێی بۆ بگرێ یا بیلێته‌وه، به‌لام ئه‌وه‌ی له ئێستا له ئارادایه بریتییه له به‌فه‌رمی كردنی ئه‌و سرووده وه‌ك سروودی نیشتمانی، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات په‌یوه‌ندی هه‌بێ به هه‌موو تاكێكی ئه‌م هه‌رێمه‌وه، كه‌واته ئه‌گه‌ر پێشتر زانایانی ئایینی ناه‌زاییان ده‌رنه‌بریبێ له‌به‌ر ئه‌وه بووه وه‌ك بیرورایه‌كی تاكه كه‌سی شاعیره‌كه سه‌یریان كردووه، به‌لام ئێستا بابه‌ته‌كه شێوازێكی به‌رفراوانی به‌خۆیه‌وه گرتووه‌و چۆته قۆناغێكه‌وه كه ناكرێ قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێ .
ئه‌وه‌ش كه به‌رێزی ده‌لێ: زانایانی ئایینی پێشوو له شیعر گه‌یشتوون و، ئه‌وانه‌ی ئێستا لێی تێناگه‌ن، بێگوومان به‌و ڕه‌هاییه راست نیه و بریارێكی دادگه‌رانه نیه، چونكه له‌ناو ره‌خنه گرانی ئه‌و شیعره‌دا كه‌سانی شاره‌زای ئه‌و بواره‌ش هه‌ن و بهریزیشی ئه‌وه ده‌زانێ .
له بهشیًكی تری وتاره‌كه‌ی دا ده‌لێ: (له سه‌رده‌می ئه‌مرۆدا هه‌ندێك كه‌س به جۆریكی دی ئه‌م شیعره لێكده‌ده‌نه‌وه، چونكه یان له زانستی كێش و قافییه‌ی شیعر شاره‌زا نین، یان به‌پێوه‌ری ئه‌مرۆ قسه‌ی دوێنێ هه‌لده‌سه‌نگێنن) .
ئه‌وه‌ی به روونی له‌م په‌ره‌گرافه‌دا هه‌ستی پێ ده‌كرێ بریتییه له خستنه ژێر پرسیاری كه‌سه‌كان له جیاتی قسه‌كردن له‌سه‌ر جه‌وهه‌ری مه‌سه‌له‌كه، ئه‌وه‌ش ده‌لاله‌ت له كورت هێنانی به‌لگه‌ی سه‌لمێنه‌رو یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی بۆچوونه‌كه‌ی به‌رێزی .
ئاشكرایه ره‌خنه‌ی زانایانی ئایینی و كه‌س و لایه‌نی تریش له‌وباره‌وه رووی له‌ناوه‌رۆك و مانای سرودهكهیه نه‌ك وه‌زن و قافیه‌كه‌ی، مانایهكهش ئه‌وه‌نده ئالۆزو قوول نیه تێگه‌یشتنی زه‌حمه‌ت بێ، ئیدی نازانم نه‌شاره‌زایی له وه‌زن و قافیه دا چ له مه‌سه‌له‌كه ده‌گۆرێ! هه‌رچه‌نده وه‌ك پێشتر گووتم ئه‌وانه‌ی قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌ی ره‌قیب هه‌یه هه‌موویان نه شاره‌زا نین به وه‌زن و قافیه‌و مانای شیعر، هه‌م له‌ناو زانایانی ئایینی هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانیش، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر وامان دانا شاعیر له پێناو وه‌زن و قافیه‌ی شیعره‌كه‌ی دا ئه‌وه‌ی كردووه، ئایا ئه‌وه ره‌وایه‌تی ده‌داته وته‌یه‌ك كه مانایه‌كی خراپ ببه‌خشێت؟ له كوێی ئایینی ئیسلام دا رێ به‌وه دراوه له پێناو وه‌زن و قافیه‌دا قسه‌یه‌ك بكرێت كه پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت بێت ؟!
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه ده‌لێ: قسه‌ی دوێنێ به پێوه‌ری ئه‌مرۆ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، راست كردنه‌وه‌یه‌كی پێویسته، راسته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه: ئه‌و به‌رێزانه قسه‌ی دوێنێ (به پێوه‌ری ئه‌مرۆ) هه‌ڵناسه‌نگێنن، به‌لكو قسه‌ی دوێنێ (بۆ ئه‌مرۆ) هه‌لده‌سه‌نگێنن، واته قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و سرووده تا چه‌ند بۆ ئه‌وه ده‌شێ له‌مرۆدا وه‌ك سروودێكی نیشتمانی سه‌یر بكرێت، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نیه ئه‌و سرووده بۆ كاتی خۆی باش بووه یان نا؟ یان ئه‌و شیعره قه‌ده‌غه بكرێت یان بمێنێ؟ . ئه‌وه‌ش مافی خه‌لكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه به زانای ئایینی و موسلمان و غه‌یره موسلمانه‌وه ره‌خنه له شیعرێك بگرن كه ده‌ویسترێ بكرێته پێناسه‌و مارشی ئه‌و هه‌رێمه .
دواتر بۆ به‌لگه‌دار كردنی بۆچوونه‌كه‌ی له ڕوانگه‌ی ئایینیه‌وه به‌ریزی په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌ك كه خۆی نه‌یتوانیوه ناوی بنێ فه‌رمووده، چونكه زانیویه‌تی ئه‌وه ته‌نها قسه‌یه‌كه به‌ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه ههلبهستراوهو كه‌وتۆته سه‌ر زاری خه‌لك، كه‌چی ده‌یكاته به‌لگه بۆ بۆچوونه‌كه‌ی، ده‌لێ: (ده‌سته‌واژه‌ی "دینمانه ئاینمانه هه‌ر نیشتمان" به كوردی كردنێكی ساكاری ده‌سته‌واژه‌ی "حب الوگن من الإیمان" ه، به مانای "له دینمانه له ئاینمانه نیشتمان") ، گوایه شاعیر له پێناو كێش و قافیه‌ی شیعره‌كه‌ی دا به‌م شێوه‌یه چری كردۆته‌وه ! .
من سه‌رم سورماوه له‌وه‌ی نووسه‌رو توێژه‌رێكی وه‌ك به‌رێزی چۆن خۆی ناچاری ئه‌وه كردووه قسه‌یه‌كی هه‌لبه‌ستراو به‌ناوی پێغه‌مبه‌ره‌وه بكاته پاڵپشتی بۆچوونه‌كانی، یان چۆن مافی ئه‌وه ده‌داته خۆی ئه‌و ته‌ئویله دووره بۆ ده‌قێكی شیعری بكات كه ماناكه‌ی ئاشكرا‌و روونه‌و هه‌موو خوێنده‌وارو نه‌خوێنده‌وارێك تێی ده‌گات ؟ ئایا ئه‌وه ناچێته خانه‌ی شێواندنی مانا‌و مه‌به‌ستی شیعره‌كه؟ چۆن بزانین خاوه‌نی ئه‌و شیعره ئه‌گه‌ر زیندوو بوایه به‌و ته‌ئویله رازی ده‌بوو؟ به‌تایبه‌ت كه وشه‌و رسته‌كانی ناو شیعره‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پالپشتی ئه‌و ته‌فسیره ناكه‌ن، چونكه هیچ ئاماژه‌یه‌كی له‌و جۆره له سه‌ره‌تا تا كۆتایی شیعره‌كه‌دا نابینرێ، به پێچه‌وانه‌وه باس باسی ره‌نگی سوور‌و میدیا‌و كهیخوسرهوه، كه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كی روونه بۆ بیری چه‌پ و ئینتیما بۆ ره‌گه‌زو نه‌ته‌وه لای شاعیر، جا ئه‌گه‌ر بتوانین دووه‌میان له ناو ئایین دا جێ بكه‌ینه‌وه، به‌لام بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌بێ بلێین چی؟
له لێكدانه‌وه‌یه‌كی تری دا بۆ بۆ رسته‌ی: "دینمانه ئاینمانه هه‌ر نیشتمان" به‌رێزی پێی وایه ئه‌مه وه‌ك گوزارشت كردنه له (گشت) به (به‌ش)ێك لێی، وه‌ك فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر كه فه‌رموویه‌تی: (الحج عرفه).
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێوانه كردنی ده‌قێكی شیعری و به‌راورد كردنی به‌و فه‌رمووده‌یه كه هه‌م جۆری ده‌قه‌كان له‌یه‌ك جیاوازن (ئه‌و ئایینی و ئه‌م ئه‌ده‌بی) هه‌م له رووی زمان و كات و شوێن و كه‌سه‌كانه‌وه مه‌ودایه‌كی زۆر له نێوانیان دا هه‌یه، به‌لای منه‌وه شایه‌نی به‌راورد نین، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش دا ده‌پرسم: ئایا پایه‌ی نیشتمان له ئایین دا وه‌ك پله‌و پایه‌ی عه‌ره‌فه وایه له حه‌ج دا؟
بۆ زیاتر روونكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه پێویسته ئه‌وه بزانین كه یه‌كسانكردنی به شێك به هه‌موو، یان وه‌ك به‌رێزی ده‌لێ: گوزارشت كردن له (گشت) به (به‌ش)ێك لێی، كاتێك راسته كه ئه‌و (به‌ش) ه گرنگترین به‌شی ئه‌و (گشت)ه بێ، واته (گشت)هكه له‌وه گرنگتری له خۆ نه‌گرتبێ، هه‌روه‌ك نموونه‌كه‌ی به‌رێزی له باره‌ی حه‌جه‌وه به‌و شێوه‌یه‌یه، له حه‌ج دا روكنێكمان نیه له عه‌ره‌فه گه‌وره‌تر بێ یان بگاته ئاستی ئه‌و .
به‌لام ئایا گرنگی نیشتمان له ئایین دا ده‌گاته ئه‌و ئاسته؟ ئایا ئێمه له ئایینی ئیسلام دا له نیشتمان گرنگترمان نیه؟ ئایا هه‌ر كام له خوا، پێغه‌مبه‌ر، قورئان، خودی مرۆڤ، له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه له نیشتمان گرنگتر‌و پرۆزتر نین؟
راسته خاك و نیشتمان له ئیسلام دا گرنگ و پیرۆزن به‌لام به هیچ شێوه‌یه‌ك ناگه‌نه ئاست پیرۆزی ئه‌و پیرۆزیانه‌ی باسمان كردن، باشترین به‌لگه‌ش ئه‌وه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا نیشتمانه‌كه‌ی خۆی به‌جێ هێشت – كه زۆری خۆش ده‌ویست- له پێناو راگه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی و پاراستنی بیروباوه‌ره‌كه‌ی دا، ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر ئامادهبا واز له ئایین و په‌یامه‌كه‌ی بێنێ بیگوومان ناچار نه‌ده‌بوو مه‌كه به جێ بهێلێ به‌لام ئه‌وه‌ی كرد چونكه نیشتمان به‌خششی خوایه، قه‌تیش گه‌وره‌یی و پیرۆزی به‌خشراو ناگاته ئاست پیرۆزی به‌خشه‌ر .
جگه له‌وانه‌ش، شاعیر نالێ (دینمان ئایینمان نیشتمان)، به لكو به‌شێوه‌ی (حصر) كورت ههلهێنان ده‌لێ: (دینمان ئایینمان هه‌ر نیشتمان)، واته ئایین لای ئه‌و ته‌نها نیشتمانه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئایینه لێره‌دا مانای په‌رستنیش نه‌گه‌یه‌نێ لانیكه‌م مانای پیرۆزی ده‌گه‌یه‌نێ، به‌و مانایه‌ش تاكه شتێك كه لای ئه‌و پیرۆز بێ نیشتمانه، واته مه‌جال بۆ ئه‌وه نه‌ماوه له په‌نای نیشتمان شتێكی تریش هه‌بێ پیرۆز بێ، ئیدی له دوای ئه‌مه بروا ناكه‌م بواری ته‌ئویلێكی تر مابێ بۆ شه‌رعیه‌ت دان به‌و ده‌سته‌واژه‌یه .
ئه‌مه رای من بوو له‌سه‌ر به‌شێك له وتاره‌كه‌ی به‌رێزی، رێزێكی زۆریشم هه‌یه بۆ جه‌نابی و، رێز له هه‌وڵ و ماندووبوونه‌كانی ده‌گرم له بواری گه‌شه پێدانی بیری ئیسلامی و گه‌راندنه‌وه‌ی چه‌مكه‌كان بۆ سه‌ر مانای راسته‌قینه‌ی خۆیان .
yasinwarty@yahoo.com |