لە یەكەم كاردانەوەدا سۆزانی خاڵە شەهاب رایدەگەیەنێت: وشەی جێندەر لانابەین

دوای ئەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان یاسای وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوانی ئیمزا نەكرد، بۆ ئەوەی وشەی جێ،دەر لاببرێت بە وشەیەكی كوردی یان عەرەبی، یان پێناسە بكرێت.

لە یەكەم كاردانەوەدا، سۆزانی خاڵە شەهاب سەرۆكی لیستی كوردستانی لە پەرلەمانی كوردستان نیگەرانی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەوەی بارزانی یاساكەی واژوو نەكردووە، هەروەها بە ئاژانسی هەواڵی ناوخۆی راگەیاند: فراكسیۆنی‌ كوردستانی‌ له‌گه‌ڵ لابردنی‌ وشه‌ی‌ جێنده‌ردا نییه‌و به‌ڵكو له‌سه‌ر داوای‌ سه‌رۆكی‌ هه‌رێم پێناسه‌یه‌ك بۆ زاراوه‌كه‌ داده‌نرێت‌و پێناسه‌ ده‌كرێت