malaaras.rwanduzi@hotmail.com
ووێستگه و وه‌رزی گه‌نجێتی له ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تییدا ته‌نانه‌ت له ژیانی هه‌موو بوونه‌وه‌ر و گیانهوهرێكیشدا به تایبه‌تمه‌ندییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی وه‌ك زیندووێتی و ، ته‌واوێتی جه‌سته‌یی و هزری و ، بیرتیژیی و ، تواناداریی و چالاكبوون و هتد ، له ته‌واوی ووێستگهكانیی دیكه‌ی ته‌مه‌ن جیاده‌بێته‌وه ، به‌وه‌ی ئه‌م به‌خششه خوداییه به پێكهێنه‌ر و ده‌رخه‌ری ڕووه ڕهونهقدارهكان و پیشانده‌ری سیما و سیفاته پڕشنگداره‌كانی ته‌مه‌نی مرۆڤایه‌تیی ده‌درێته قه‌ڵه‌م لێ به مه‌رجێك ئه‌م باره تایبه‌ته‌ی گه‌نجێتی وابه‌سته‌ی گیانی ئیمانیی و به‌ربه‌ستی ته‌قواكاریی بكرێت و ، به یه‌كه‌وه ببنه خه‌ڵات و خاڵێكی بنچینه‌یی له ناسنامه‌ی ئیماندارییدا ، له ڕۆشنایی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه‌دا ، گه‌نج ده‌بێته داینه‌مۆیه‌كی داهێنه‌رانه و مه‌شخه‌ڵێكی بڵێسه‌دار له ژیانی دونیادا و ئه‌وانی دیكه لێوه‌ی سوودمه‌ند ده‌بن ، به‌مه‌ش گه‌نج شایه‌نی میدالیای " لاوبوون " ه ، ئه‌م میدالیایه هه‌رچه‌ند تایبه‌ت نییه به گه‌نجان - مه‌به‌ستمان ته‌مه‌نه تایبهتهكهیه _ به‌ڵكه هه‌موو ئیماندارێكی ڕاستگۆ و خۆپارێز ده‌گرێته‌وه ، له پێشه‌وا سادق گێڕدراوه‌ته‌وه كه به سوله‌یمانی كوڕی جه‌عفه‌ری ئهلههزلی فه‌رمووه : ئه‌ی سوله‌یمان كێ لاوه ؟ له وه‌ڵامدا فه‌رموویه‌تی : به قوربانت بم لاو ئه‌و كه‌سه‌یه كه گه‌نجه ، پێشه‌وا سادق ده‌ڵێ به سوله‌یمانم فه‌رموو : چما نه‌تزانیوه كه هاوه‌ڵانی ئه‌شكه‌وت پیربوونه و ، به هۆی ئیمانهكهیانهوه په‌روه‌ردگار به لاو ناوزه‌دی كردوون ؟!!! ، ئه‌ی سوله‌یمان یه‌كێك بڕوادر بێت و تهقواكار بێت به گه‌نج داده‌نرێت ، لێ به زۆری وایه " به پێی لێكدانه‌وه و خه‌مڵاندنی مرۆڤه‌كان " ئه‌و گه‌نجیه‌تییه له ته‌مه‌نه تایبهتییهكهدا قۆرخ ده‌كرێت كه له تێگه‌یشتنی ڕووكه‌شانه‌ی ئه‌واندا ناسراوه .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و زیندووێتی و چالاكبوونه‌ی گه‌نجان له ئیمان و تهقواكه ترازا ، ئه‌وا گه‌نجبوون له فۆڕم و چوارچێوه‌یه‌كی جیاوازتر به‌ڵكه نه‌خوازراوتر ده‌گیرسێته‌وه و ، گه‌نجان ده‌كه‌ونه باری له‌خۆبایبوون ته‌نانه‌ت شێتبوونیش ، له فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ردا ( د خ ) هاتووه : گه‌نجی چڵێكه ( به‌ش – لق ) له شێتی ، ئه‌مه زۆر ڕوونه ، به ته‌ئكید وایه چونكی ئه‌گه‌ر ووزه و توانای گه‌نجێتی له چوارچێوه‌ی ئیمانی و تهقواكارییدا نه‌به‌سترێته‌وه به‌ڵكه له كایه و كاری ئاره‌زووبازیدا به‌ر با بدرێت ، ئه‌وا بێگومان گه‌نج ده‌بێته بۆمبێكی ته‌وقیتكراوی وێرانكه‌ر و ، پۆلێك هه‌ستی دژ به یه‌كی لێ په‌یدا ده‌بێت و ، له بری قازانج ده‌بێته قوڕساییهكی بێمایه به سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌وه .
سرووشتی یه‌كه‌مینی گه‌نج ئه‌وه‌یه مه‌یل و مه‌رام و حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی به شێوازه جیاجیاكان به‌دیبێنێ كه ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكه خودی ئه‌و زیندووێتی و چالاكییه ده‌یخوازێت و ، ئاشكراشه كه به ئیمان و ته‌قوا سرووشتی دووه‌م له پێكهاته‌ی گه‌نجێتییدا دێته‌بوون و خۆی له خۆپارێزی و ترس له سه‌رپێچیكردنی په‌روه‌ردگار ده‌بینێته‌وه كه ئه‌مه‌یان هه‌رچه‌ند قوڕس و ئه‌سته‌م بێت لێ له سایه‌ی پهروهردهبوونێكی گونجاو و ، به ئیراده‌یه‌كی به‌هێز ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و سروشتی یه‌كه‌مینی گه‌نجێتی تا ئاقارێكی دوور توڕ ده‌دات ، ئه‌مه‌یه نهێنی ئه‌و په‌سن و ستایشه گه‌وره‌یه‌ی له ده‌قه ئایینیه‌كاندا ئاوێزانی به‌ژن و باڵای گه‌نجی خۆپارێز و ته‌وبه‌كار و تهقواكار دهكردرێن و چه‌مك و ڕه‌هه‌ندی گه‌نجبوون له هزر و هێمای مرۆڤایه‌تییدا چڕتر و پیرۆزتر ده‌كه‌نه‌وه.
لێهاتوویی و ئاماده‌گی ده‌ستخستنی ته‌واوێتی زانستی و كرداریی هه‌قیقه‌تێكی ڕۆشنه و پێویستی به موتاڵا و موتابه‌عه‌یه‌كی وورد هه‌یه بۆ ئه‌وی به پێی قوناغبهندییهكی شایسته‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌سڵه‌ته له‌و چوارچێوه‌یه ده‌ربهێنرێن و به ئاراسته‌ی گونجاو ببردرێن و ، توانا شاراوهكانیی قه‌واره‌ی گه‌نجێتی كه وه‌ك گه‌نجینه‌یه‌كی گرانبه‌ها له بوونێتی ئه‌ودا چه‌سپیوون ، بخرێنه پرۆسه‌یه‌كی وه‌ربه‌هێنانی لێزانانه‌وه كه دواتر قازانج و دهسكهوتهكانیی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تێكڕای بوونه‌وه‌ره‌كانی نێو گه‌ردووندا بكه‌وێته‌وه .
مانگی ڕه‌مه‌زانیش پیرۆزیی و ئه‌و پایه گه‌وره‌یه‌ی كه پێیبڕاوه به‌هۆی دابه‌زینی قورئانه‌وه بووه تیایدا و ، به ڕه‌چاوكردنی به‌راوردی دابه‌زینه‌كه و به‌ستنه‌وه‌ی بایه‌خ و به‌هاكه‌ی به‌و مانگه‌وه ، ده‌توانین بێژین مانگی ڕه‌مه‌زان وه‌رزێكی ڕووناكبیری و په‌روه‌رده‌ییه و ، دره‌وشانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی و كه‌سابه‌تی ئایینی گه‌نجان تیایدا سایه به سه‌ر هه‌موو دیمه‌ن و دهركهوتهكانیی ده‌كات و ، گه‌نجان ده‌بنه چراخانێك بۆ ڕۆشنبوون و ڕهنگاڵهییبوونی ساته‌وه‌خته‌كانی ڕه‌مه‌زان و ، وابه‌ستیی گه‌نجان به ڕه‌مه‌زان هه‌میشه سه‌رباسی دینداران بووه و ، له ڕێی چالاكییه ئایینیه‌كان و خواپه‌رستییه‌وه بوژانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو له جووڵه‌ی گه‌نجان به‌دیده‌كرێت و ئه‌م مانگه سه‌راپا بۆ گردبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌نجانه‌ی گه‌رموگوڕ وه‌رده‌چه‌رخێ .
ڕه‌مه‌زان وه‌رزێكی وره‌به‌خشی كه‌موێنه‌یه و ، گه‌نجان ووزه‌ی وابهستبوونیی زێده‌تری به په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ په‌روه‌ردگار لێوهردگرن و ، ده‌یانه‌وێ زیاتر بچنه ژێر چاودێری و چه‌تری په‌روه‌ردگاره‌وه و ، له سایه‌یدا ووچانێكی ئیماندارانه بده‌ن و به لوتف و لالێكردنهوی به به‌زه‌ییانه بخرۆشێن و كێشبكرێن ڕووه‌و ڕوانینی ئیمانییانه‌ی جۆشدهرهوهوه .
به تێگه‌یشتن و تاوتوێكردنێكی تێروته‌سه‌لی ئه‌م چه‌ند كورته ئاماژانه‌ی سه‌ره‌وه و ، شیكردنه‌وه و شۆڕبوونه‌وه بۆ قووڵایی ڕه‌گداكوتانی په‌یوه‌ستبوونیی چۆنایه‌تیی و جۆرایه‌تیی ئیجابییانه‌ی نێوان گه‌نجان و مانگی ڕه‌مه‌زان و ، پاڵپشت به‌و ههنگاوههڵهێنانه ، هه‌ڵهێنجانی واتا و وانه‌یه‌كی یه‌كانگیر ده‌ستبخه‌ین ، یه‌كڕاست سروشتی په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوانییان و ، ڕاده‌ی ڕاهاتن و لێهاتنی ڕۆحیه‌تی گه‌نجان له گه‌ڵ ڕه‌وڕه‌وه و ڕێڕه‌وی ئاینناسی ڕه‌مه‌زانیدا دووپات ده‌بێته‌وه و ، ئه‌و ڕاستییه‌ش دهسلمێندرێت كه مانگی ڕه‌مه‌زان كاریگه‌ری و كارلێكه‌ری به‌هێزی هه‌یه له ڕاكێشان و ڕاهێنانی گه‌نجان له گه‌ڵ ڕێنماییه به‌رزه‌كانی ئیسلام و پابهندكردنییان به باره ئیمانییهكه ته‌نانه‌ت ده‌توانین به ده‌ربڕینێكی ڕاشكاوانهوهش بڵێین كه مانگی ڕه‌مه‌زان سه‌نته‌رێكی گه‌وره‌ی چاودێریكردن و په‌روه‌رده‌كردنی گه‌نجانه و ، ده‌یانخاته‌وه سه‌ر ڕێچكه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ژیانی سه‌ربه‌رزانه‌ی دینداریی و ، بره‌و به گه‌شانه‌وه و دره‌وشانه‌وه‌ی لایه‌نی ڕۆحییان ده‌دات و ، به‌ربه‌ست ده‌خاته به‌رده‌م لاڕێبوون و بهلاڕێدابردنییان كه به داخه‌وه زۆرینه‌ی گه‌نجه‌كانمان به تێگه‌یشتن و تێگه‌یاندنی سه‌رپێیانه و نه‌رێنیانه و به ته‌كانێكی تهڵهكهبازییانه تێكه‌ڵ به ساته زێڕینه‌كانی ئه‌م مانگه پیرۆزه ده‌كرێن و له مه‌به‌ست و مه‌ودا گهوههرییهكانیی كه‌نارگیر ده‌خرێن ، به‌مه‌ش كاكڵه و كرۆكی ڕه‌مه‌زان به هه‌ندێك ڕواڵه‌تی نه‌شیاو له گه‌ڵ گه‌وره‌یی ئه‌م مانگه پیرۆزه ، كاڵ ده‌كرێته‌وه ، بۆ نموونه ئه‌م مانگه پیرۆزه له بری ئه‌وه‌ی بكرێته وه‌رزی خواپه‌رستی و خواناسیی و جۆشدانه‌وه‌ی ڕۆحیه‌تی دینداریی ، به داخه‌وه ده‌كرێته وه‌رزی ڕابواردن و كات به‌سه‌ربردنێكی بێمایه و بێ‌مانا وه‌ك ئه‌وه‌ی پڕ ده‌كرێت له پێشبڕكێی وه‌رزشی و ، گردبوونه‌وه‌ی جیاجیا و نمایشكردنی زنجیره درامای ته‌له‌فزیۆنی و ، جۆره‌ها ئاهه‌نگی سه‌ما و گۆرانی شه‌وانه و ، ئاماده‌كردنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگ و هتد ، ئیدی وای لێكراوه ڕه‌مه‌زان ببێته وه‌رزی خۆشگوزه‌رانی و كات به فیڕۆدان به پێچه‌وانه‌ی ئامانجه ئاشكرا و نائاشكراكان كه مانگی ڕه‌مه‌زان وه‌رزی پاكیزه‌یی دڵ و ده‌روون و خۆداماڵین و خاڵیبوونه‌وه‌یه له چڵ و چڵكی تاوانكاریی و ، به پیره‌وه‌چوونی فه‌زڵ و لوتفی په‌روه‌ردگاره به‌مه‌ش مانگی ڕه‌مه‌زانییان له به‌رگه پیرۆزه‌كه‌ی خۆی دادڕیوه و كردوییانه به مانگی شه‌یتان كه له ڕاستییدا قوربانی ڕاسته‌قینه‌ش له‌مه‌دا گه‌نجانن چونكه له ده‌رفه‌تی دانسقه‌ی گه‌ڕانه‌وه و گوێڕایه‌ڵبوون بۆ په‌روه‌ردگار و ڕێكخستنه‌وه‌ی ژیان و ته‌مه‌نییان بێبه‌ش ده‌بن ، لێ له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاراسته‌ی ڕه‌وته‌كه هێنده نهچهمیوهتهوه كه ئه‌سته‌م بێت ڕاست بكرێته‌وه چونكه هه‌ڵوێستی كۆتایی له ده‌ست گه‌نجه‌كان خۆیانه و ئه‌وان ده‌توانن بڕیاری بوێرانه‌ی گه‌یشتن به قافڵه‌ی كه‌سه ڕه‌مه‌زانییه ڕاسته‌قینه‌كان بده‌ن و ئاوێزانی ساته ڕهنگارهییهكانییان ببن ، یانیش به درێژایی هێڵه‌كه له بازانه‌ی داخراوی دونیاییدا بمێنه‌وه ، بۆیێ ئومێدمان له بڵندیی دایه كه گه‌نجانمان له‌و سهرپشكبوونهدا ژیرانه گه‌نجبوون و ڕۆشنبیریی و وویستی به‌هێزیی خۆیان ده‌نه‌خشێنن و له داوی خواناسیی و خواپه‌رستیی ڕاسته‌قینه ده‌ئاڵێن و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هۆشمه‌ندانه‌یان ده‌كه‌نه به‌ربه‌ستێكی پۆڵایین له به‌رده‌م شه‌پۆڵ و لێشاوی ئاره‌زووه دونیاییه ههڵخهڵهتێنهرهكان . |