له‌م رۆژانه‌دا په‌رله‌مانی كوردستان یاسای به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سه‌ند كرد، یاسایێك كه هه‌موو مافێك له‌دایك و باوك و سه‌رپه‌رشتیاری منداڵ ده‌ستێنێته‌وه، یاسایێك كه منداڵ له‌دژی دایك و باوك هانده‌دات و، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ماڵ شوێنی ئارامی و ئاسووده‌یی بێت بۆی، ده‌یكاته شوێنی ململانێ و به‌گژدا چوون و سه‌نگه‌ر گرتن له یه‌كتری، ئه‌م یاسایه چه‌ند له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی ئیسلام بۆ په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ ناكۆكه، ئه‌وه‌نده‌ش له‌گه‌ڵ سروشت و واقیعی كۆمه‌ڵگا ناته‌بایه، ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ش كه ئه‌م شێوه یاسایانه‌یان تیادا پیاده ده‌كرێت، نموونه‌ی داڕووخان و له نێو چوونن و، هۆكاری یه‌كه‌می خۆكوژی و لادانی ئه‌خلاقی و تووش بوون به ماده سڕكه‌ره‌كانن، هه‌روه‌كو ڕۆژنامه‌ی(ئیندپیندت)ی به‌ریتانی له به‌رواری رۆژی یه‌كشه‌ممه27ی نۆڤه‌مبه‌ری 2005 له سه‌ر ژیانی گه‌نجان له به‌ریتانیا بڵاوی كردۆته‌وه له ژێر ناوی (هه‌رزه‌كارانی به‌ریتانیاو راستیێكی تاڵ). له ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌كه‌دا ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌و كێشه‌و گیروگرفتانه‌ی كه گه‌نجانی به‌ریتانیا تێیدا ده‌ژین ده‌سنیشان كراون, كه له ئاكامی خووگرتن به مه‌یخواردنه‌وه‌و به‌كارهێنانی مادده سڕكه‌ره‌كان, له‌گه‌ڵ گوشاری ده‌روونی له ڕاده‌به‌ده‌ر له ئه‌نجامی لێكترازانی خێزان و پچڕانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی دووچاری بوون , پسپۆران و شاره‌زایان بارودۆخی ئه‌م گه‌نجانه به بۆمبێكی ته‌وقیتكراوی ته‌ندروستی وه‌سف ده‌كه‌ن و له‌و باره‌یه‌وه هۆشداریان دا , ئه‌مه‌ش وایكرد كاربه‌ده‌ستانی حكومی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیدی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بكه‌ن و پێشنیاری ئه‌وه بكه‌ن كه پزیشكان ناچاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی( تاوانی جنسی) له‌خوار ته‌مه‌نی یاسایی به پۆلیس و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕابگه‌یێنن .
ده‌بوایه په‌رله‌مانی كوردستان بارودۆخی ئه‌و وڵاتانه‌یان تاوتوێ كردبایه‌و ده‌ره‌نجامی نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی دایك و باوكیان له‌سه‌ر منداڵ دیراسه كردبایه‌و، به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌ی زانستی یاساكه‌یان خستبایهڕوو، نه‌ك ته‌نیا به‌هاندانی كه‌سانێك كه هه‌میشه خه‌ون به تێكدانی ڕه‌وشت و نه‌ریتی ڕه‌سه‌نی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریه‌وه ده‌بینن، یاسا ده‌ربكات و، به ته‌قلیدو چاولێكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه كه به‌لای هه‌ندێ كه‌سه‌وه پێشكه‌وتوون، كۆمه‌ڵگای كوردستانی به‌ره‌و ئاقاری داڕووخان و نه‌هامه‌تی ڕاپێچ بكات، یه‌كێك له ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌و شێوه یاسایانه لادانی ئه‌خلاقیه لای منداڵ و هه‌رزه‌كاران، كه كێشهیێكه كۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌كانی دووچاری قه‌یرانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خلاقی كردووه‌و، به‌رده‌وام له هه‌وڵدان تاوه‌كو بتوانن سنوورێك بۆ ئه‌و كێشانه دابنێن، كه‌چی به داخه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان _به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ده‌ره‌نجامه‌كانی _ یاسایێك په‌سه‌ند ده‌كات كه جگه له نه‌هامه‌تی و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هیچی تری لێ به‌رهه‌م نایه‌ت.
كێشه‌ی دووگیانی لای كچانی هه‌رزه‌كار سه‌لمێنه‌ری ئه‌و ڕاستیهیهو به‌شێكه له ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و شێوه یاسایانه. كه زۆربه‌ی وڵاتانی رۆژئاوای گرتۆته‌وه‌و، چاودێران و پسپۆرانی كۆمه‌ڵایه‌تیش دیارده‌كه بۆ نه‌بوونی په‌روه‌رده‌یێكی ته‌واوو پچڕانی شێرازه‌ی خێزان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، چونكه خانه‌واده‌كان خۆیان له‌به‌رپرسیاریه‌تی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان دوور ده‌خه‌نه‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا منداڵ ده‌بێته نێچیری هه‌وه‌س و ئاره‌زووی كه‌سانی سه‌رسه‌ری و, زۆرجاریش ده‌بێته هۆكارو پاڵنه‌ر بۆ خۆكوشتن و كۆتایی هێنان به ژیانیان. ئێمه لێره‌دا ته‌نیا باس له یه‌كێك له ده‌ره‌نجامه‌كانی نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی دایك و باوك له‌سه‌ر منداڵ ده‌كه‌ین، كه بریتیه له لادانی ئه‌خلاقی و به‌ره‌لڵا بوونی منداڵ ، به‌هیوام له داهاتوودا لایه‌نه‌كانی تری ئه‌م جۆره یاسایانه شی بكه‌ینه‌وه.
وڵاتی به‌ریتانیا
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته حكومیانه‌ی كه له‌م دووایانه‌دا ده‌رچوون، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌به‌ریتانیا دیارده‌ی دووگیانی لای كچانی هه‌رزه‌كار زیادی كردووه، له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانیشدا بۆ خۆ ڕزگاركردنیان لێی، په‌نا بۆ له‌باربردنیان ده‌به‌ن. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له شوێنه گه‌شت و گوزاری و شاره‌كانی كه‌نار ده‌ریا زیاتر به‌رچاو ده‌كه‌وێت و، زۆرترین ژماره‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ش له‌و كچه هه‌رزه‌كارانه ڕوو ده‌دات كه به‌په‌له‌و له‌ناكاو په‌یوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ كه‌سێكدا ده‌به‌ستن و له‌ناكاو ده‌بنه ژنی دووگیان.
به‌پێی رۆژنامه‌ی (القدس العربی) راپۆرته حكومیه‌كان جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه زۆربوونی ئه‌و دیارده‌یه بۆ ئاهه‌نگه تێكه‌ڵ پێكه‌ڵ و خواردنه‌وه‌ی مه‌شروبه سه‌رخۆشكه‌ره‌كان و ماده سڕكه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌بێته هۆی پاڵ پێوه‌نانیان بۆ موماره‌سه‌ی جنسی خێرا‌و بێ به‌رنامه. له‌شاری (بلاكبول) ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومی ئاشكرایان كرد كه له‌هه‌ر (1000) كچه هه‌رزه‌كارێك به‌رێژه‌ی (74،8) موماره‌سه‌ی جنسی ده‌كه‌ن كه ته‌مه‌نیان له (27) ساڵ تێپه‌ڕ نه‌بووه، ئه‌مه‌ش به به‌راورد له‌گه‌ڵ رێژه‌ی گشتی له‌هه‌موو به‌ریتانیا ده‌كاته (42،6) له‌نێوان هه‌ر (1000) كچی هه‌رزه‌كاردا. له‌شاری (هاستینجز)ی كه‌نار ده‌ریا ڕێژه‌كه گه‌یشتۆته(61،4) و له‌شاری(ساوتند) (50،4) و له (برایتون) و (هونز) گه‌یشتۆته(47،1 ) له‌هه‌ر هه‌زار كچی هه‌رزه‌كار. ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه ئه‌كادیمیه‌كان له(3) زانكۆی به‌ریتانی ئاماده‌یان كردووه، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه ناوچه كه‌ناریه‌كان به‌هۆی كه‌ش و هه‌وای ئیحتیفالی و ده‌ست كه‌وتنی خواردنه‌وه كحولیه‌كان و خواردنه‌وه‌یان، پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی یه بۆ موماره‌سه‌ی جنسی. راپۆرته‌كان خاوه‌ن و به‌رێوه‌به‌رانی شوێنه گه‌شت و گوزاری و شوێنی خواردنه‌وه‌و یانه‌كانی شه‌وانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه رێگا به‌خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه كحولیه‌كان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له‌خوار ته‌مه‌نی یاساییه.
(گاری كرایج) مامۆستای (عه‌داڵه‌تی كۆمه‌لایه‌تی) له زانكۆی (هال)ی به‌ریتانی ده‌ڵێت: ڕوون و ئاشكرایه كه زۆر له مه‌لهاو یانه‌كان، چاو له بنه‌ماو یاساكان ده‌پۆشن و ڕێگا بۆ كچانی هه‌رزه‌كار خۆش ده‌كه‌ن تاوه‌كو خواردنه‌وه كحولیه‌كان بخۆنه‌وه‌و ماده سڕكه‌ره‌كان به‌كاربێنن، ئه‌مه‌یان له‌ساڵی 2004. (1)
له‌ساڵی 2005 حكومه‌تی به‌ریتانی دیسان ڕووبه‌ڕووی هه‌مان قه‌یرانی به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دووگیانی لای كچانی هه‌رزه‌كار بوه‌وه، به‌شێوه‌یێك كه حكومه‌ت له‌توانایدا نه‌ما ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش وایكرد داوا له خێزانه‌كان بكات ده‌ست بخه‌نه نێو كێشه‌كه‌و هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر رۆشنبیری جنسی منداڵانیان خه‌ست بكه‌نه‌وه. ئاماره‌كان كه له‌رۆژی پێنج شه‌ممه 26/5/2005 له به‌ریتانیان ده‌ركران، ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه حكومه‌ت ناتوانێت به‌ئامانجی خۆی بگات له‌دابه‌زاندنی رێژه‌ی دووگیانی لای كچانی هه‌رزه‌كار به‌ساڵی 2010 شه‌وه، ئه‌مه‌ش وایكرد (بیفرلی هۆگوز) خانمه وه‌زیری منداڵان و خێزان له‌حكومه‌تی تۆنی بلێر به رێگای میدیاكانه‌وه بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی خێزانه‌كان بكات و تێیدا داوایان لێ بكات بۆ ڕزگار بوون له‌و شه‌رمه‌زاریه ده‌ست به‌گفت وگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له جنسیه‌كان و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌گه‌ر خێزانه‌كان ئه‌مه بكه‌ن له‌ئایینده‌دا وا له‌گه‌نجان ده‌كات په‌یوه‌ندیه جنسیهكانیان دووا بخه‌ن و كه‌ره‌سته‌ی دژی دووگیانی به‌كار بێنن.
كه‌چی تازه به‌تازه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌یه‌وێت به یاسا ده‌سه‌ڵاتی خێزان له‌سه‌ر منداڵ نه‌هێڵێ و بۆ هه‌ر هه‌نگاوێكی په‌روه‌رده‌یی كه خێزانه‌كان ده‌یهاوێژن، خێزانه‌كان ڕووبه‌ڕووی یاسا‌و لێپێچینه‌وه بكات!! ڕاپۆرته‌كان ئه‌وه ڕوون ده‌كه‌نه‌وه كه به‌رزترین ڕێژه‌ی دووگیانی له‌لای گوندنشینه هه‌ژاره‌كان ده‌بینرێت ، ته‌نانه‌ت زۆرجاری واهه‌یه به‌شێوه‌ی ده‌سته جه‌معی دووچاری ئه‌و كێشه‌یه ده‌بنه‌وه، نوێترین حاڵه‌تیش له‌هه‌رێمی (دیربی) ڕوویدا كاتێك (3) خوشك پێكه‌وه دووگیان بوون ، كه ته‌مه‌نی یه‌كێكیان (12) ساڵان و دووه‌میان(14) ساڵان و سێهه‌میان(16) ساڵان بوو.
له‌لای خۆیه‌وه حكومه‌ت بڕیاریدا كه به‌جیددی هه‌موو هه‌وڵه‌كانی بخاته گه‌ڕ بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه، وه‌زیری (خێزان و منداڵان) خاتوو (بیفرلی هۆگوز)یش لهئاماژهیێكیدا بۆ میزانیه‌ی ساڵانه، كه تایبه‌ت كراوه بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه،گووتی: ده‌گاته (40) ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی. (2)
كچه منداڵێكی به‌ریتانی ژانی منداڵ بوون ده‌یگرێ و له‌نێو قوتابخانه‌دا منداڵه‌كه دائه‌نێ كچێكی به‌ریتانی كه ته‌مه‌نی له(15) ساڵ تێپه‌ر نه‌كردبوو، له‌و قوتابخانه‌یه‌ی كه لێی ده‌خوێنێ له‌شاری (برادفۆرد) منداڵه‌كه‌ی دانا. (سانت)ی وته‌بێژ به‌ناوی قوتابخانه‌ی (جۆزیف كاسۆلیك كولدج) گووتی: رۆژی هه‌ینی رابردوو كچه هه‌رزه‌كاره‌كه له‌ژووری (گبابه) منداڵه‌كه‌ی دانا، ده‌سته‌ی ئێزگه‌ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه كه ئوتۆمبێلی ئیسعاف بۆ كچه‌كه بانگ كرا، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی ئیسعافهكه پێڕا بگات و بیگوازێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، قوتابیه‌كه منداڵه‌كه‌ی دانا. شایانی باسه: به‌ریتانیا ولاتێكه زۆرترین رێژه‌ی دووگیانی له‌نێو هه‌رزه‌كاره كچه‌كاندا به‌خۆوه ده‌بینێ و چاودێران پێیان وایه حكومه‌ت له‌توانایدا نییه ئه‌و كێشه‌یه له‌چه‌ند ساڵێكی كه‌می ئایینده‌دا چاره‌سه‌ر بكات. هه‌ر ئه‌مه‌ش حكومه‌تی ناچار كرد داوا له‌خێزانه‌كان بكات بێنه نێو مه‌سه‌له‌كه‌و ته‌ركیز له‌سه‌ر رۆشنبیر كردنی جنسی منداڵانیان بكه‌ن. ئاماره‌كان كه له‌ساڵی 2005 ده‌كراون ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه حكومه‌ت ناتوانێ به‌ئامانج بگات له دابه‌زاندنی رێژه‌ی دووگیانی له‌نێو كچانی هه‌رزه‌كاردا به‌ساڵی 2010شه‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه حكومه‌ت له هه‌ڵمه‌تی چڕی خۆیدا بۆ دابه‌زاندی رێژه‌ی دووگیانی له‌نێو كچه ههرزهكارهندا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، كه له‌رۆژئاوای ئه‌وروپا به به‌رزترین ڕێژه گه‌یشتووه كه( 42،8) حاڵه‌تی دووگیانی بووه له هه‌ر (1000) كچێكدا، كه ته‌مه‌نیان له‌ژێر 18 سالیدا بووه له‌ساڵی 2003، واته پێنج به‌رامبه‌ری ژماره‌كه له هۆڵه‌ندا و سێ به‌رامبه‌ریش له فه‌ره‌نسا.(3)
وڵاتی ئه‌مریكا
سێیه‌كی كچه هه‌رزه‌كاره‌كان له ئه‌مریكا دایكن و، راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌دووگیانی كچانی هه‌رزه‌كار هۆشداری ده‌دات.
ته‌له‌فزیۆنی (CNN) بڵاوی كرده‌وه كه: په‌یمانگای نه‌ته‌وه‌یی ته‌ندروستی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستدان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه حاڵه‌ته‌كانی دووگیانی لای كچانی هه‌رزه‌كار، به‌رز بوونه‌وه‌ێكی به‌رچاوی له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌خۆیه‌وه بینیوه، ئه‌مه‌شیان له‌ساڵی 1991وه یه‌كه‌م جاره‌و، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌مه‌یان مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی دایكهكهو كۆرپه‌ڵه‌كه دروست ده‌كات.
په‌یمانگاكه به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌ی كه سه‌باره‌ت به‌حاڵه‌تی ته‌ندروستی منداڵانی وڵات بۆ ساڵی 2008 ئاماده‌ی كردبوو، پێی وایه كه كچه هه‌رزه‌كاره‌كان له ته‌مه‌نی نێوان 15-19 ساڵیدا زۆربه‌ی جاره‌كان چاودێری ته‌ندروستی گونجاویان ناكرێت. (ئیدوارد سودنیك)ی به‌رێوه‌به‌ری دائیره‌ی نیشتیمانی بۆ ئاماره ته‌ندروستیه‌كان له‌ناوه‌ندی (پارێز‌و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان) له وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت: دووگیانی هه‌رزه‌كاران به‌یه‌كێك له ئاماژه بنه‌ڕه‌تیه‌كان ده‌ژمێردرێت بۆ ته‌ندروستی گه‌نجان، چونكه ته‌نیا بۆكاتێكی دیاریكراو كاریگه‌ری له‌سه‌ر بارودۆخی ته‌ندروستیان نییه، به‌ڵكو بۆ چه‌ندین ده‌یه كاریگه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته له‌سه‌ریان ده‌مێنێ. هه‌روه‌ها گووتی: دووگیانی كچانی ته‌مه‌ن بچووك دوارۆژی منداڵه‌كانیان پێشان ده‌دات، چونكه زۆربه‌ی جار منداڵێك داده‌نێن كێشی كه‌متره له كێشی خواستراو، ئه‌مه‌شیان مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێیه. به‌گوێره‌ی ئاماره به‌رده‌سته‌كان، ژماره‌ی هه‌رزه‌كاره دووگیانه‌كان له‌نێوان ته‌مه‌نی 15-17 ساڵیدا نزیكه‌ی(133) هه‌زار بووه له‌ساڵی 2005، واته(21)حاڵه‌ت له‌هه‌ر هه‌زار كچه هه‌رزه‌كارێك, به‌ڵام ژماره‌كه له‌ساڵی 2006 بۆ (139) هه‌زار به‌رز بووه‌وه، واته( 22) حاڵه‌ت له‌هه‌ر هه‌زار كچه هه‌رزه‌كارێك. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بازنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه فراوانتر بكرێت بۆ ئه‌و كچانه‌ی كه ته‌مه‌نیان (19) ساڵه، ئه‌وا ده‌رده‌كه‌وێت كه دایكه‌كان له‌و ته‌مه‌نه‌دا (435) هه‌زار منداڵیان داناوه، كه ده‌كاته نزیكه‌ی سێیه‌كی كچانی هه‌رزه‌كار له‌وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا. له‌لای خۆیه‌وه (میشال ئۆزومبا) به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی( پاراستنی كچه هه‌رزه‌كاره‌كان له‌دووگیانی) له ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مریكی، گله‌یی له حكومه‌ت كرد به‌هۆی دابه‌زاندنی خه‌رجیه‌كان بۆ ناوه‌نده‌كانی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ كچانی هه‌رزه‌كار.
چواریه‌كی كچانی هه‌رزه‌كار له ئه‌مریكا دووچارن به‌نه‌خۆشیه‌كانی گیرۆ
له ڕاپۆرتێكدا كه به‌باشترین راپۆرت داده‌نرێت بۆ چاودێری نه‌خۆشیه گواستراوه‌كان له‌نێوان كچه هه‌رزه‌كاره‌كانی ئه‌مریكادا ئاشكرای كرد كه: ناوه‌نده ئه‌مریكیه‌كان بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كان و خۆ لێ پاراستنیان رۆژی چوار شه‌ممه 12/3/2008 جه‌ختیان كرده‌وه كه له‌هه‌ر چوار كچه هه‌رزه‌كاری ئه‌مریكی له‌یه‌كێك زیاتر دووچاره به‌یه‌كێك له‌نه‌خۆشییه جنسیه گیرۆكان. ئه‌م رێژه‌یه‌ش له‌نێو كچه ڕه‌شپێسته‌كاندا زیاتره. هه‌ر ئه‌و راپۆرته_ كه له كۆبوونه‌وه‌یێكدا له شیكاگۆ بڵاو كرایه‌وه_ ده‌ڵێت: 3،2 ملیۆن كچی هه‌رزه‌كار كه ته‌مه‌نیان له نێوان 14- 19 ساڵیدایه – واته 26% له‌و ته‌مه‌نه‌دا_ دووچارن به یه‌كێك له نه‌خۆشیه جنسیه گیرۆكان. هه‌روه‌ها 48% ی كچه هه‌رزه‌كاره ره‌شپێسته‌كان به یه‌كێك له‌و نه‌خۆشیانه گرفتارن.
خاتوو دكتور (سارا فورهان) له‌ناوه‌نده ئه‌مریكیه‌كان بۆ زال بوون به‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كان، به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ئێمه بینیمان جێگه‌ی دڵه‌ڕاوكێیه، چونكه ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ كه زۆر له‌كچانی گه‌نج عورزهن بۆ كاریگه‌ری زۆر ترسناك له نه‌خۆشیه جنسیه گیرۆكان كه تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌كراون، له‌وانیش : (خصوبه) و شێرپه‌نجه‌ی گه‌روی منداڵدان.
ناوه‌نده ئه‌مریكیه‌كان ڕوونیان كرده‌وه كه رێژه‌ی تووش بوون به‌م نه‌خۆشیانه له نێو كچه هه‌رزه‌كاره ئه‌مریكیه‌كاندا له‌وانه‌یه زۆر له‌وه زیاتر بێت كه توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی پێداوه، چونكه توێژینه‌وه‌كه خۆی له‌نه‌خۆشی زوهری و سیلان و فایرۆسیH.I.V كه هۆكاری توش بوونه به‌نه‌خۆشی ئایدز نه‌داوه، جگه له‌مه‌ش نه‌خۆشیه‌كانی زوهری و سیلان و فایرۆسیH.I.V به‌و نه‌خۆشیانه ناژمێردرێن له نێو ئه‌و ته‌مه‌نه‌دا كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه.(4).
ئه‌مه‌یان یه‌كێكه له ده‌ره‌نجامه خراپه‌كانی نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی دایك و باوك له‌سه‌ر منداڵه‌كان، كه بێگومان ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامی خراپترییش بین.
بۆیه پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان چاوێك به‌و یاسایه‌دا بخشێنێته‌وه‌و، به‌شێوه‌یێك هه‌مواری بكات كه دوارۆژی منداڵ و هه‌رزه‌كاران نهكهێته مه‌ترسیه‌وه، هه‌روه‌ها مافی په‌روه‌رده‌كردن و پاراستنی منداڵ له به‌دڕه‌وشتی و لادانی ئه‌خلاقی له‌دایكان و باوكان زه‌وت نه‌كات، چونكه به پیاده‌كردنی ئه‌م یاسایه گومانی تێدا نییه قوربانی یه‌كه‌م خودی منداڵه و قوربانی دووه‌میش هه‌موو كۆمه‌ڵگا. هه‌ر له‌م ده‌رفه‌ته‌دا داواكاری خۆم ده‌خه‌مه پاڵ داواكاری یه‌كێتی زانایان، كه سه‌رۆكی هه‌رێم یاساكه واژوو نه‌كات و دووباره بیگه‌ڕێنێته‌وه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یێك هه‌موار بكرێته‌وه كه دوا رۆژی منداڵه‌كانمان پارێزراو بێت.
سه‌رچاوه: 1- العربیه نت/ الپلاپاو 17 جمادی الپانیه 1425هـ - 03 أغسگس 2004م
2- العربیه نت/ الخمیس 18 ربیع الپانی 1426ه 26 مایو 2005م
3- العربیه نت/ اڵاربعاو 29 ژو القعده 1427هـ - 20 دیسمبر 2006م
4- العربیه نت/ اڵاربعاو 04 ربیع اڵاول 1429هـ - 12 مارس 2008م |