لە ماوەی ساڵی 2010 لەلایەن خێرخوازانەوە 13 مزگەوت لە سنور ئەوقافی سۆران دروست كراون

لە ماوەی ساڵی رابردوودا ژمارەی ئەو مزگەوتانەی كە لەلایەن خێرخوازانەوە دروستكراون گەیشتۆتە 13 مزگەوت، لەم بارەیەوە وەیسی سەعید وەیسی بەڕێوەبەری ئەوقافی سران رایگەیاند، هەوڵمان داوە لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەكان كار ئاسانی بۆ ئەو خێرخوازانە بكەین كە مزگەوت دروست دەكەن و دوای تەوابوونیان بەرەسمی كراونەتەوە و ناوی شایستەمان بۆ مزگەوتەكان دیار كردووە و ناوەكانیشیان هەموویان كوردی بوونە و بەهەمان شێوەش لە ساڵانی ئایندەدا كار ئاسانی بۆ ئەو بەڕێزانە دەكەینەوە كە سەرقاڵی دروستكردنی مزگەوت دەبن و لەگەڵ دەست خۆشانەشمان بۆ ئەو خێرخوازانەی كە ئەم ئەركە پیرۆزە لە ئەستۆ دەگرن و دەبن بە بەشێك لە ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و داواكاریشین هەوڵ بدەن لە بوارەكانی تری خزمەتگوزاری و خێرخوازی رۆڵی خۆیان بگێرن وەك دروستكردنی قوتابخانە و نەخۆشخانە و پرد و رێگاوبانەكان، چونكە ئەمانیش هەموویان لە تێڕانینی ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەمان پپرۆزی و چاكەیان هەیە.