هه‌ندێ جار هه‌ندێ ده‌ڵێین: من زۆر قورئان ده‌خوێنم و له ناخی خۆما هه‌ستی پێ ی ناكه‌م و تامی ئه‌و شیرینییه‌ی ناكه‌م. به‌ڵی! ئه‌مه بۆ ئێمه رووی داوه و واده‌زانین"چه‌ند ئایه‌ت زیاتر بخوێنین، له ئه‌نجامدا" خێرمان زیاتر بۆ ده‌نووسرێ . به‌ڵام ئێمه هیوایه‌كمان پێ ی نه‌بێ و له‌گه‌ڵی نه‌ژین، بۆ ئه‌وه‌ی بگۆڕدرین و گۆڕانكارییه‌ك رووبدات له‌م موعجییزه و زیادبوونی ئیمان، ده‌بێ یه‌كه‌م جار مه‌به‌ست و داواكراوی قورئان خوێندنه‌وه‌ی بێت. ئیشێك كه پیویستیت به هه‌وڵدان و به‌رده‌وامبوون و ئارامگرییه كه ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای گۆڕانكارییه‌كانه(ژیان له‌گه‌ڵ قورئاندا) نه‌ك خوای گه‌وره لێ ی كه‌م ناكات به‌ڵكو چه‌ند به‌رابه‌ر بۆت زیاد ده‌كات.. به هۆی كه‌مبوونی كات و خێرا چوونه ناو باسه‌كه‌مان"كاریگه‌ری قورئان" و چێشتنی ئیمان به یارمه‌تی خوای گه‌وره چه‌ند هۆكارێك باس ده‌كه‌ین...:
پێش ئه‌وه‌ی بچینه ناو باسه‌كه‌مانه‌وه و دوباره‌ی كه‌مه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه زیادبوونی ئیمان واته هه‌ڵقوڵاوی دڵ و كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌ست.. گه‌ر وانه‌بێت ئه‌وا به بێ ئه‌مانه هیچمان نه‌كردووه.. مه‌به‌ست له‌م وته‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر هه‌زاران جار قورئان بخوێنین به دڵ و به گیان و به فكر و بیركردنه‌وه كار نه‌كاته سه‌ر هه‌ست، هه‌رگیز ئیمان پێ ی زیاد ناكات.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر بێت و به تێكگه‌یشتن و بیركردنه‌وه‌وه بیخوێنی و كار نه‌كاته سه‌ر دڵ، دوباره ئیمان پێ ی زیاد ناكات.. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پێویسته كه قورئانمان هاته به‌رده‌ست به‌م شێوه بین" ئه‌وه‌ی كه ده‌یخوێنین تێ ی بگه‌ین و كاربكاته سه‌ر هه‌ست و دڵمان.. ئیبن مه‌سعوود ده‌ڵێت: قورئان وه‌كوو شیعر به خێرایی مه‌یخوێننه‌وه و وه وه‌ك ئه‌و خورمایه وشكه كه به لقه‌كانییه‌وه فڕێ ده‌درێت فڕێ ی مه‌ده‌ن، به‌ڵكوو له به‌رامبه‌ریا راوه‌ستن و دڵی بده‌نێ و دڵتان با جووڵه‌ی پێ ی بكه‌وێ، هه‌وڵدان و تێكۆشانتان بۆ گه‌یشتنی كۆتای سوڕه‌ته‌كه نه‌بێت.
هۆكاره تایبه‌تییه‌كان
بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان له سه‌ر قورئان زید بكات و لهه ئه‌نجامدا له خوا گه‌وره نزیكمان بكاته‌وه‌و له جێ ی به‌جێ كردنی فه‌رمانه‌كانیدا به‌رده‌وامبوونمان هه‌بێت..وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ:
" ئایه‌تی 23 سوڕه‌تی زومهر"
یه‌كه‌مین هۆكار
ده‌بێ هه‌موومان ئه‌و بزانین كه چه‌ندێك بچینه خزمه‌ت قورئان ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌مان پێ ی ببه‌خشێت.. له چاو گرتنی ئه‌م خاڵه گرنگه ئه‌بێ به‌رنامه‌یه‌كمان بۆ رۆژانه هه‌بێت كه هه‌ر رۆژه جێ به جێ بكه‌ین، وا باشتر ئه‌م به‌رنامه دیاری كرا‌و نه‌بێت به ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاریكراو، به‌ڵكو سنوور بۆ دانان به كاتێكی دیاریكراو هه‌ر وه‌ك سه‌عاتێك یان دوو سه‌عات بێت. ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه‌مان كاتێكی به ئهندازهییهكی دیاریكراو بۆ نمونه یه‌ك دوو جوزئـ بێت، ئه‌مه وامان لێ ده‌كات كه خێرا بیخوێنینه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كار بكاته سه‌رمان و بیری لیبكهینهوهو هه‌ستمان بجوڵێنێت.. ئه‌گه‌ر بپرسی ئایا پێویسته ئه‌م به‌رنامانه په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه بێت.. یان لێك جیا بێت ؟؟ ئه‌مه هیچ كاریگه‌ری نابێت كه تۆ بۆ نمونه سهعاتێكت دانه‌وه به‌ڵام ئه‌وه نابێت كه ئه‌و سه‌عاته له رۆژێكدا به‌ش به‌شی بكه‌ی بۆ بیست ده‌قیقه و یان چاره‌گێك.. ئه‌م هۆكاره وا ده‌كات كه دره‌نگ كار بكاته سه‌ر كه‌سی قورئان خوێن.. چونكه هه‌سته‌كان"هه‌ست" ماوه‌یه‌یكی تا راده‌یه‌ك دیاریكراو درێژی هه‌یه.. به تایبه‌ت له سه‌ره‌تادا..!! ئه‌گه‌ر ده‌ستمان پێ كر دوو و له ماوه‌ییه‌كی كه‌مدا ته‌واو بووین ئه‌وه ئه‌و كاته بۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سه‌كه به‌س نییه. له‌سه‌ر ئێمه پێویسته كه ئه‌و كاته دیاریكراوی له‌به‌رده‌ستمانه له خزمه‌ت قورئاندا بین و رێ ی به‌وه بده‌ین كه قورئان داخڵی ناو دڵ و ده‌رونمان بێت تا كه‌م كه‌م كار بكاته سه‌ر هه‌سته‌كانمان و په‌یوه‌ندی نێوان قورئان و دڵ یه‌ك بگرێت.. .
دووه‌م هۆكار
ئاماده‌بوونی بیر"فكر_هۆش"..
گومانی تێیدا نییه كه ئاماده‌بوونی "هۆش" بۆ پێشوازی كردن له قورئان و تێكگه‌یشتنی كاریگه‌ری ته‌واوی ده‌بێت و ئه‌م پێویستییه وا ده‌كا دوور بێت له هه‌ر جۆره غه‌ڵبه غه‌ڵب و ده‌نگه ده‌نگێك له كاتی قورئان خوێندن كاتێ كه هه‌ست به خه‌وتن و ماندووبوون نه‌كه‌ین و دوور له چاوی خه‌ڵكی بكرێت.. ئه‌گه‌ر بپرسی بۆچی دوور له چاوی خه‌ڵكی قورئان بخوێنین؟؟ وه‌ڵام ئه‌وه‌یه كه بۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سه‌كه زیاتر زه‌مینه" كه‌شی" بۆ ده‌ڕه‌خسێ بۆ تێكگه‌یشتنی.. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه كه زۆر به خشووع و گریانه‌وه بیخوێنین له‌به‌ر ئه‌وه‌و باش نییه كه ئه‌مه له به‌ر چاوی خه‌ڵكی بكه‌ین.. چونكه قورئان كاریگه‌رییه‌كی وای نابێت له‌سه‌رمان.. وه ئه‌گه‌ر وا بكه‌ین ئه‌وا ده‌رگاییه‌كی خراپمان به‌ڕووی خۆماندا كردۆته‌وه. رێگه چاره، دوور له چاوی خه‌ڵكی و به ته‌نیا.
هه‌ڵبه‌ت سیواك، ده‌م و ددان شۆردن و ده‌ستنوێژ له‌بیر مه‌كه‌ن.
سێیه‌م هۆكار
ئاماده‌بوونی دڵ.. هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه باسمان كرد، گه‌وره‌ترین و به‌رزترین ئامانجمان.. ئاماده بوونی دڵه له‌گه‌لچ قورئان، بۆ زیادبوونی ئیمانمان.. ئه‌م كاریگه‌ربون و پێكهوهبوونهی له نێوان دڵ و قورئاندا له سه‌ره‌تای گه‌ڕانه‌ه‌ی بۆ حه‌قیقه‌ت به‌ره‌و قورئان زیاتر كاریگه‌ری هه‌یه چونكه چونكه له سه‌ره‌تادا ئیمان له حاڵه‌تی لاوازی و سستیدایه ئێستا پێویستی به هه‌ستانه.. تا كه‌شێكی زیاتری به هۆی قورئانه بۆ بڕه‌خسێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مانای ئاماده‌بوونی دڵ له خزمه‌ت قورئاندا بریتیه له ئاماده‌بوونی دڵ بۆپێشوازی له قورئان..
چۆن دڵمان به ته‌واوی له خزمه‌ت قورئاندا ئاماده بكه‌ین..
ئێستا دوو رێگه هه‌یه بۆ ئاماده‌بوونی دڵ له خزمه‌ت قورئاندا: به درێژای رۆژ له هه‌ستێكی جوان‌دا و یان گوێت لیبێت و یان بیخوێنی به شێوه‌ییه‌كی سروشتی.. یان گوێ ی لێبوون له هه‌واڵێك یان روودانی شتێك كه كاریگه‌ری ته‌واوی هه‌یه.. چیرۆكی عومه‌ری كۆڕی خه‌تتاب"خوا لێ ی رازی بێت" باشترین نمونه‌یه.. كاتێ كه خوێنی به ده‌م و چاوی خوشكه‌كه‌یه‌وه بینی هه‌ستی جوڵاو گۆڕا.. له‌و كاهدا گوێ ی بۆ قورئان گرت و دڵی كرایه‌وه‌و ئیسلام به دڵێكی فراوان وه‌رگرت..
رێگای دووه‌م: هه‌وڵ بده‌ین هه‌ستمان بجوڵێنین و چه‌ند ساتێك پێش قورئان خوێندن بیركردنه‌وه له مه‌رگ یان گوێ ی گرتن له ئامۆژگارییه‌ك یان خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك كه دڵ نه‌رم بكات، جوان نییه كه ئه‌م هۆكارانه له بیر بكه‌ین.. به بێ ئاماده‌بوونی دڵ یه‌كسه‌ر بچین قورئان بخوێنین و چونكه گه‌ر ئه‌و هۆكارانه له بیر بكه‌ین ئه‌وا په‌یوه‌ندی نێوان دڵ و قورئانمان جوان لێكنهداوه..
هۆكاری چواره‌م: به ده‌نگێكی خۆش و باشه‌وه قورئان بخوێنه..
یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ی كه زیاتر كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر دڵ به خێرای.. به ده‌نگێكی خۆش و راست و دروست و خوێندنه‌وه‌ی قورئان به شێوه‌ی ته‌ڕتیل به پێ ی توانا، ئه‌م ئیشانه كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه و سلم ) ده‌فه‌رموێ" به ده‌نگی خۆشتان جوانی ببه‌خشن به قورئان. له‌وه ده‌چێ بلێین من راهاتووم به چاو قورئان بخوێنمه‌وه.؟ به‌ڵێ خوێندنه‌وه‌ی قورئان به چاو مایه‌ی تێكگهیشتنه به‌ڵام ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی نابێت كه وه‌ك ئه‌وه‌ی به ته‌جویده‌وه و به‌ده‌نگێكی خۆشه ده‌ربڕینی "غنه" و "اخفاو" و اچهار" به‌و شێوه‌ییه جوانتر لێ ی تێده‌گه‌ی و، كاریگه‌ری ده‌بێت.
پێنجه‌م: تێكگه‌یشتن له‌وه‌ی كه ده‌یخوێنین.
بۆ ئه‌وه‌ی _به‌یارمه‌تی خوای گه‌وره_ له‌وه‌ی كه ده‌یخوێنین ده‌بێ بیری لێبكه‌ینه‌وه‌و لێ ی تێ بگه‌ین.. ئاشكرایه چونكه گه‌ر شتێك لێ ی تێنگه‌ین نایخوێنینه‌وه كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌رمان وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ"
(شعراو/ 199-198 )
و/ به ده‌ستكارییه‌وه.. هه‌ردی ئه‌نوه‌ر |