هه‌ستم به بارێكی بارگاوی به سه‌رسوڕمانی كرد كاتێك كاك ( سامڕه‌ند ) م به‌و كه‌وتنه ئه‌ده‌بییه بینی كه له‌میانی بابه‌ته ڕهخنهییهكهیدا ( بە شەوی " قەدر"مەڵێن شەوی شكۆ! ) به‌رجه‌سته‌ی كرد !!! كه پێموایه بۆ یه‌كێكی وه‌كو ( سامڕه‌ند ) كه بڕیاری داوه بۆ هه‌تایه ده‌ست له ڕه‌خنه‌گرتنی به‌رده‌وام له نووسین و بۆچوونی ئه‌وانی دیكه هه‌ڵنه‌گرێ و چۆنی بۆ بلوێت سڵ له سه‌ودایی له گه‌ڵ ئه‌و سرووشته‌ی فیترییهی خۆی نه‌كاته‌وه ، شكستێكی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌یی گه‌وره‌یه كه ئومێد ده‌كه‌م ئه‌و براده‌ره په‌ندی لێوه‌رگرێ و بیر له‌وه بكاته‌وه واز له‌م شێوه نووسینه ڕه‌خنه‌ییانه بێنێ و حه‌زی ده‌ركه‌وتن و ناوبانگی خۆی دوور توڕ بدات چونكه به ته‌ئكید به‌مجۆره شێوازه ئه‌و ناوبانگ و ده‌ركه‌وتنه سه‌رابییه‌ی ههشییهتی ده‌یدۆڕێنێ وه‌ك چۆن له پێشوودا ئه‌زموونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌و شكسته ئه‌ده‌بییه ڕه‌خنه‌ییانه بۆ ماوه‌ته‌وه ، وه‌ها كارێكیش به گران له سه‌ری ده‌كه‌وێت چونكه ئه‌وه یه‌كه‌مجاره نییه ده‌ستوه‌رده‌داته بابه‌ت و نووسینی خه‌ڵك و به ئاره‌زووی خۆی ده‌سكاری و ڕهخنهبارانییان ده‌كات ( ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ زیاتر ئاشنای سه‌لیقه‌ی ڕهخنهگرییانهی ئه‌و براده‌ره بن سه‌ردانی سایتی ئه‌لیكترۆنیی " ڕۆژهه‌ڵات تایمز " بكه‌ن و ببینن چۆن له نووسینه‌كانیدا یاری به زمانی كوردی ده‌كا و به ووشهگهلێكی ووشكی عه‌ڕه‌بی گه‌مارۆی ده‌دا و ڕه‌خنه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ له نووسین و بابه‌تی نووسه‌ران ده‌گرێت ) به‌ڵام چۆن ڕه‌خنه‌یه‌ك ؟!!! مه‌گه‌ر هه‌ر خۆی نازانێ ڕه‌خنه‌یه‌ك كه هیچ ئامانجێكی بنیاتنه‌رانه‌ی تیادا نییه !!! .
كاك ( سامڕه‌ند ) به‌و شێوه نووسین و داڕشتنه ڕه‌خنه‌ییه كه جه‌نابیان له بابه‌ته‌كه‌یدا به‌كاریهێناوه كه ده‌رده‌كه‌وێت بیه‌وێت فێرمان بكات بنووسین و بدوێین !!! و ، به شێوه‌ی ( ئه‌مر ) له ناونیشانی بابه‌ته‌كه‌یدا ده‌ڵێت : بە شەوی " قەدر"مەڵێن شەوی شكۆ! كه ئاشكرایه ئاراسته‌كردنی گوتاری بابه‌ته‌كه‌ی به‌و شێوه داڕشتنه ڕێزمانییه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌نهه‌جی نه‌شیاوه به تایبه‌ت بۆ كه‌سێك كه وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێ هاوڕێیه‌تی زۆری له نووسینكارییدا هه‌یه و تازه نییه له خامهگرتندا ، وه‌ك بڵێی كه‌س وه‌ك ئه‌و سهردهرناكا له باس و بابه‌تی ڕێزمان و فه‌رهه‌نگی كوردی و ئه‌و هه‌ر خۆی خه‌مخۆر و خاوه‌ن خامه‌یه و كه‌سی دیكه بۆی نییه له‌و كایه و سایه‌دا ده‌ربكه‌وێ !!! چونكه ئه‌و شێوازه ناته‌بایه و ناسازێ له گه‌ڵ ئه‌ده‌بی نووسیندا و هیچ بوارێك بۆ ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ناهێڵێته‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌ر له بنچینه‌دا ڕێزی بۆی دانه‌ناوه ، به تایبه‌ت كه ناوبراو به ته‌نها به‌نده‌ی نه‌كردۆته ئامانجی ڕه‌خنه‌كه‌ی به‌ڵكه هاتووه ڕه‌خنه له ڕۆشنبیره كورده‌كانیش ده‌گرێ و ده‌یانخاته قاڵبی ڕهخنهكهیهوه كه ئه‌مه‌ش سه‌ركێشییه‌كی سه‌یرتر و ناشیاوتر و نابهجێتره بۆ ئه‌دیبێكی ڕه‌خنه‌گری وه‌كو ( سامڕه‌ند ) !!! ...
ئه‌وه‌ی زۆرتریش تووشی شۆكی كردم ئه‌و به‌ڕێزه هاتووه‌ته سه‌ر باسی ( شه‌وڕه‌و ) و لێره‌ش قسه‌یه‌كی نامه‌نتقی شكاندووه و هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌تری كردووه كه بۆ ئه‌و كه خۆی به خه‌مخۆر و خزمه‌تكاری ووشه‌ی كوردی داده‌نێت مایه‌ی ئه‌سه‌ف و ئاره‌قه ڕشتنه !!! ، دیاره پێشووتریش من بابه‌تێكم له‌و سایته‌دا له سه‌ر ( شه‌وڕه‌و ) دابه‌زاند به ناونیشانی ( شه‌وڕه‌و تروسكاییه‌ك له تارماییدا ) و دیاره ئه‌و به‌ڕێزه له‌و ڕه‌خنه‌یه‌ش مه‌به‌ستی منه و جارێكی دیكه كه‌وتۆته‌وه هه‌مان گێژاوی سه‌ره‌وه و نازانم بۆبه بابه‌ته‌كانم هه‌راسان بووه و ، به خۆی شایه‌تی له سه‌ر خۆی ده‌دا و ده‌یسه‌لمێنێ كه ڕاگوزهریانه شته‌كان هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ و گرفتی خوێندنه‌وه و موتاڵاتهیهكی ته‌ندروستی هه‌یه چونكه ( شه‌وڕه‌و ) له به‌رامبه‌ر ( إسراو ) به‌كارهاتووه نه‌ك ( معراج ) وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڕێزی لێی تێگه‌یشتووه و تا ئێستا جیاوازی له نێوانیان ناكات !!! كه ئه‌مه بۆ ئه‌و كه خامه‌كه‌ی له ڕهخنهگییردا تیژكردۆتهوه نیشانه‌ی چه‌ندین پرسیاره و هه‌قی خۆمانه بڵێین و بپرسین كێ ڕایسپاردووه و كێ پێیوتووه و كێ مۆڵه‌تی داوه‌تێ به‌و شڕییهوه بێت زمانی كوردی بنیات بنێته‌وه له كاتێكدا ئه‌گه‌ر خه‌مخۆره ڕاسته‌قینه‌كانی زمانی كوردی وه ئاگا نێن ئه‌وه‌ی هه‌شمانه به ڕه‌شه‌بای ڕه‌خنه سه‌قه‌ته‌كانی ئه‌و و هاوشێوه‌كانی ده‌فه‌وتێت !!! .
زۆر زۆرم پێ سه‌یره ( سامڕه‌ند ) باس له فه‌وتانی زمانی كوردی ده‌كا و ئۆباڵه‌كه‌شی ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌م و ئه‌و و ، خۆیشی بێباكانه و بێگوێدانه سه‌ره‌تا و سه‌ره‌نجامی نووسینه ڕه‌خنه‌ییه‌كانی ، ده‌ستیكردووه به هۆنینه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌ی كه خۆشبه‌ختانه خوێنه‌ر به ئاسانی د‌رك به ئاست و ئامانجه لاوازه‌كه‌ی ده‌كا له پێكانی مه‌به‌سته‌كه‌یدا چونكه له‌لایه‌ك هاتووه شینی حه‌سه‌ن و حوسه‌ین بۆ زمانی كوردی ده‌كا و خۆی وا پیشانده‌دا كه خه‌می فه‌رهه‌نگ و زمانی كوردییهتی !!! ، كه‌چی كه سه‌رنج ده‌ده‌ی بابه‌ته ڕه‌خنه‌ییه‌كه‌ی به چه‌ندین ده‌سته‌واژه و ووشه‌ی عه‌ڕه‌بی ڕازاندۆته‌وه وه‌ك ( لە عەینی حاڵ دا كوردیشن . ، بۆ مەفھوومی عەزەمەت ئەو وشەیە بە كار ھێندراوە ، شكایەتێك تەقدیم دەكەی كە ئەوەش ھەر حاكم یان دەستەڵاتدارە . ) تكا ده‌كه‌م خوێنه‌رانی به‌ڕێز سه‌ردانی سایتی " ڕۆژهه‌ڵات تایمز " بكه‌ن و ببینن و بزانن ئه‌و براده‌ره چ سه‌ودایه‌ك به زمانی كوردییه‌وه ده‌كات و ئاوێزانی ووشه عهڕهبییهكانی ده‌كات ، به‌ڕێزم من له جیاتی تۆ تووشی شه‌رمكردنه‌وه بووم چونكه تۆ خه‌ریكه زمانی كوردی له ووشه‌ی عه‌ڕه‌بی نغرۆ بكه‌ی و له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌نگه‌ر له من و ڕۆشنبیرانی كورد ده‌گری كه ووشه‌ی بیانی ده‌دزن و له فه‌رهه‌نگی زمانی كوردی ده‌ئاخنن ، بۆیی من ده‌پرسم به‌ڕێزت به چ پاساوێك ڕه‌واییه‌تی به خۆت ده‌ده‌ی باسی ئه‌وه بكه‌ی ووشه‌ی ناكوردی له فه‌رهه‌نگی كوردی ئاخنراوه و ، له‌ولاشه‌وه خۆت هه‌مان شێواز له سیاقی بابه‌ته‌كه‌ت جێگیر ده‌كه‌ی و خه‌ڵكێكی دیكه‌ی پێ ته‌ریق ده‌كه‌یه‌وه كه ئه‌و هاوكێشه‌یه له ئه‌ده‌بی كوردیدا زۆر ده‌گمه‌ن و ناوازه‌یه كه مه‌گه‌ر هه‌رخۆی ڕوونی بكاته‌وه وه داواشی لێده‌كه‌م خۆی مه‌ته‌ڵی ئه‌و حاڵه‌ته سه‌یره هه‌ڵبدا و با ئێمه‌ش بزانین ئه‌و داهێنانه تازه‌یه تا كوێی فه‌رهه‌نگی كوردی بڕ ده‌كا !!! من بڕوا ناكه‌م خۆیشی سه‌ر له‌و بێسه‌روبه‌رییه ده‌ربكا كه تێیكه‌وتووه و ده‌یه‌وێت خوێنه‌ری به‌ڕێزیش په‌لكێشی نێو ئه‌و گێژاوه بكات و ، نازانم چۆن ڕاڤه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه مه‌ترسی زمانی عه‌ڕه‌بیش به قه‌د مه‌ترسی زمانی فارسییه بۆ سه‌ر زمانی كوردی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیمان و هه‌لومه‌رجی كۆمهڵایهتیشمانهوه مه‌ترسییه عهڕهبییهكه زیاتره له فارسییه‌كه ، یان به‌لای ئه‌وه‌وه به‌س زمانی فارسی مه‌ترسییه و زمانی عه‌ڕه‌بی و كوردی جیاوازییان نییه ؟!!! ، له‌لایه‌كی دیكه‌وه زمانی عه‌ڕه‌بی قه‌به و قوڕسه و ڕێككه‌وتنی له گه‌ڵ زمانی كوردیدا كه‌مێك زه‌حمه‌تتره به به‌راورد له گه‌ڵ زمانی فارسییدا كه ئاشنابوونی زمانی فارسی ئاسانتره و هه‌ق وابوو له خۆیه‌وه ده‌ستی پێكردبا و با جارێ پاكنووسی فه‌رهه‌نگی زمانهكهمانی بكردبا له ووشه‌ی عه‌ڕه‌بی ئه‌وجا بێته سه‌ر ئه‌وانی دیكه ، له لایه‌كی دیكه‌وه خۆی لاداوه له‌وه‌ی كه زۆر ووشه و ده‌سته‌واژه هه‌نه ده‌چنه چوارچێوه‌ی بنچینه‌ی ته‌وافوقی زمانه‌كان ( توافق اللغات ) بۆ نموونه ووشه‌ی ( نوی ) له زمانی كوردی و عه‌ڕه‌بی و فارسی‌دا یه‌ك واتا ده‌به‌خشێت و هیچ ئیشكالییه‌تێك شك نابه‌ین له‌و ڕووه‌وه و ڕیشه‌كه‌ی له فه‌رهه‌نگی هه‌ر سێ زمانه‌كه داكوتراوه ، ئیدی ئه‌شێ و ئاساییه ووشهگهلێكی دیكه‌مان هه‌بن له نموونه‌ی ( شكۆ ) و بچنه ئه‌و چوارچێوه‌یه‌ی كه هه‌م له فارسی‌دا و هه‌م له كوردیدا به‌كارهاتبن و مه‌رجیش نییه له هه‌ردوو زمانه‌كه‌دا یه‌ك واتا ببه‌خشن به‌ڵكه سروشتییه جیاواز بن له ده‌لاله‌تی ماناییه‌وه ، پێویستیش به‌وه ناكات جه‌نابییان بڵێ فارسییه و فارسییهكهیشی له عه‌ڕه‌بیدا دزراوه چونكه ئه‌وه ئیشی ئه‌و نییه به‌و ئاست و لێهاتووییه لاوازه‌وه شه‌ن و كه‌وی بابه‌تێكی له‌و جۆره بكات چونكه خه‌ڵكانێكی زمان‌ناس و ڕۆشنبیری گه‌وره و لێهاتوومان هه‌نه كه جه‌نابیان ده‌یه‌وێ به تۆبزی و به‌و هه‌گبه هه‌ژاره‌وه شان له شانییان بدات !!! ، خۆ ئه‌گه‌ر وابێ و ئه‌و ڕاستی پێكابێ ده‌بێ سه‌ر له نوێ بنچینه‌ی زمانی كوردی دابڕێژینه‌وه و ته‌كلیفیش له كاك ( سامڕه‌ند ) بكه‌ین ئه‌و كاره‌مان بۆ بكات !!!! ، گه‌ر بۆ نموونه سه‌یرێكی فه‌رهه‌نگی ( تریفه ) بكه‌ین كه به فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بڵاوكراوه‌ته‌وه و نوخبه‌یه‌ك له زمان‌ناسان و ڕۆشنبیران سه‌رپه‌رشتییان كردووه له به‌رامبه‌ر واتای ( شكۆ ) نووسراوه : جلاله ، عڤمه ، مهابه ، فخامه ، كه ئه‌مه یه‌كڕاست یه‌كانگیره له گه‌ڵ ووشه‌ی ( قدر ) و ، هیچ ناته‌واوی و نه‌گونجانێك به‌دیناكه‌م جگه له ناته‌واوی تێگه‌یشتنی ئه‌و به‌ڕێزه و ، نازانم بۆچی ئه‌و ووشه‌یه بۆته گرێكوێره‌ی كاك ( سامڕه‌ند ) و بۆ تووشی ئه‌و هه‌ڵچوونه سه‌یره بووه ؟ !!! یان جه‌نابیان ئیشكالییه‌تی سه‌رده‌ركردنی له گه‌ڵ زمانناسیش هه‌یه ؟ !!! كه بوونی ئه‌و ئیشكالییه‌ته بۆ یه‌كێكی وه‌كو كاك ( سامڕه‌ند ) كه به بیانووی خه‌مخۆری بۆ زمان و پاراستنی ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌كه‌ی ده‌می ڕه‌خنه له‌م و له‌و ده‌كاته‌وه ، مایه‌ی چه‌ندین پرسیاره !!! .
هه‌ر سه‌باره‌ت به ووشه‌ی ( شكۆ ) كه ئه‌و پێیوایه به دزراویی له فه‌رهه‌نگی كوردی ئاخنراوه و پێی شه‌رمی و نه‌نگییه بكه‌وێته سه‌رزاران و فه‌رهه‌نگی كوردی ، وا دیاره ئه‌و زۆر بێئاگایه له‌وه‌ی كه كام زمان دهوڵهمهنترینه له جیهاندا ووشه‌ی بیانی تێكه‌وتووه و بۆته خشته‌یه‌ك له دیواره‌كه‌یدا و به واتایه‌كی زۆر جیاوازیش له واتا بنچینه‌ییه‌كه‌ی خۆی به‌كارهاتووه ، وه بۆ ئه‌وه‌ی باشتریش تێ‌بگا با بچێ فه‌رهه‌نگه عه‌ڕه‌بییه‌كان بخوێنێته‌وه و ووشه‌كان پارسه‌نگ بكا چونكه ئه‌و عهڕهبییهكهی ڕه‌وانتره له كوردییه‌كه‌ی و زۆریش خزمه‌تی ده‌كا ئه‌وجا ده‌بینێ و ده‌زانێ كه چ هه‌ڵه‌یه‌كی بێ‌مانا و بێتامی كردووه كه ئه‌و باسه ڕه‌خنه‌ییه‌ی ورووژاندووه !!! بۆ ووشه‌ی ( معراج ) یش هیچ ناڵێم چونكه هه‌ڵه‌یه‌كی هێنده گه‌وره‌ی كردووه خوێنه‌رانیش قه‌باره و قوڕسایی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌زانن و ده‌بینن كه چ شكستێكی گه‌وره‌یه بۆی ، لێ داوای لێده‌كه‌م به ڕاشكاوانه‌وه وه له‌م سایته ئازیزه‌دا داوای لێبووردن له خوێنه‌ران بكات چونكه به‌و ناحاڵیبوون و نه‌زانییه‌وه وویستوویه‌تی چه‌واشه‌یان بكات ، چونكه زۆر حه‌یف و عه‌یبێكی گه‌وره‌یه مانای ووشه‌ی ( معراج ) به ( شه‌وڕه‌و ) لێكبداته‌وه و ، وه‌كو باسمكرد من له بری ئه‌و زۆرم شه‌رمم له‌وه كرده‌وه كه نووسه‌رێكی ڕه‌خنه‌گری ئاوه‌ها هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی له‌و شێوه‌یه بكات !!!! هه‌ڵه‌یه‌ك كه هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌تری پێكرد و ئاستی ڕاسته‌قینه‌ی نووسین و لێهاتوویی ڕه‌خنه‌یی خۆی بۆ من و بۆ چینی ڕۆشنبیران ئاشكراكرد كه ڕه‌نگه له‌وه پێش وامان بینیبێ كه سه‌ر له هه‌قیقه‌ته‌كه‌ی ده‌رده‌كا لێ ده‌ركه‌وت كه ئێمه‌شی به هه‌ڵه‌دا بردووه نه‌ك هه‌ر خۆی !!! ...
تێبینی:
له‌م لینكه‌ی خواره‌وه ده‌قی بابه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێز مامۆستا سامۆهند بخوێنه‌وه:
http://www.zanayan.org/articles.php?id=815&eid=102
(ماڵپه‌ڕ). |