وه‌زیری ئه‌وقاف له‌گه‌ڵ یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان كۆبوویه‌وه‌

ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
به‌ڕێز كامیل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ده‌سته‌ی باڵای یه‌كێتی زانایانی ئایینی كوردستان كۆبوویه‌وه‌و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس له‌ توندوتۆڵكردنی كاره‌كانی یه‌كێتی زانایان و خوێندنگاكانی ئیسلامیی و چاككردن وڕكخستنی مزگه‌وته‌كان و به‌رنامه‌ڕێزی ته‌واو بۆیان و به‌شداری كردنی مامۆستایان له‌ بۆنه‌ و كاره‌ ئایینیه‌كاندا و چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی تر له‌ كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردولادا باس و گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا.