عوسمان موفتی وەك وتەبێژی رەسمی وەزارەتی ئەوقاف دەستنیشانكرا.

راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف
بەڕێز كامیل حاجی عەلی وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەفەرمانێكی وەزاریدا بەرێز (عوسمان رەشاد موفتی) راوێژكاری وەزارەتی وەك وتەبێژی رەسمی وەزارەت دەستنیشان كرد،بۆیە بەو پێیەش لەئێستا بەدواوە ناوبراو هەڵوێستە رەسمیەكانی وەزارەتی ئەوقاف بۆ سەرجەم لایەنەپەیوەندیدارەكان روندەكاتەوە و هەر لێدوان و هەڵوێستێكی رەسمی وەزارەت لەلایەن بەرێزیانەوە دەخرێتەڕوو. ئەم فەرمانەش لەبەرواری 3/1/2011دەرچوە و كەناڵەكانی راگەیاندن دەتوانن بۆ هەر بابەتێك تایبەت بەوەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پەیوەندی بە بەرێز (عوسمان موفتی)وەك وتەبێژی رەسمی وەزارەت بەم ژمارە تەلەفونە (07504455648)بكەن.