malaaras.rwanduzi@hotmail.com
به ده‌ركه‌وتنی زه‌رده‌په‌ڕی دواساتی ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان و بریسكانه‌وه‌ی گزنگی به‌ره‌به‌یانی ده‌سپێكی جه‌ژنی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان به ته‌ئكید موسڵمانان دڵه‌كانییان به ئاوێزانبوونی ئه‌و ئاسووده‌ییه ئیلاهییه ئاوده‌خواته‌وه كه پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د ( د خ ) موژده‌ی وه‌دیهاتن و ئاشنابوونی پێدابوون كه له قووڵایی ده‌روونییانه‌وه هه‌ست به چێژوه‌رگرتن له بۆن و به‌رامه و نه‌سیمی ئه‌و به‌خشش و خه‌ڵاته خوداییه بكه‌ن و شوێنه‌واری ژه‌نگگرتووی خه‌مه‌كانییان له دڵ و ده‌روون پاك بكاته‌وه ، بۆیه زۆر زه‌رووره له‌م ڕوانگه‌یه‌وه و له ژێر ڕۆشنایی ئه‌و ڕاستییانه‌ی كه له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین ، موسڵمانان مامه‌ڵه‌یه‌كی شایسته و باڵا له ساته‌كانی جه‌ژندا بنوێنن و ئه‌و ئاسووده‌ییه له به‌رگێكی ڕازاوه له ئاكار و ڕه‌فتاری به‌رپرسیارانه و ، به شێوه و شێوازی شیرین و ڕه‌نگین گوزارشتی لێبكه‌ن و بیكه‌نه خاڵی ده‌سپێكی گه‌یشتن به ترۆپكی ڕه‌زامه‌ندی هه‌تایی په‌روه‌ردگار هاوشانی ئه‌و ئاسووده‌ییه‌ی كه كاتی نییه به‌ڵكه ئه‌به‌دی و هه‌تا هه‌تاییه و ته‌واوبوون و به‌سه‌رچوونی به سه‌ردا نایه‌ت .
به‌ڕێزان پێغه‌مبه‌رمان موحه‌ممه‌د ( د خ ) له فه‌رمووده‌یه‌كدا مزگێنییه‌كی مه‌زن ده‌چرپێنێه گوێچكه‌ی ڕۆژووانه موسڵمانه‌كان و سنووری گه‌یشتن به كه‌ناری ئاسووده‌یییه‌كی ئه‌به‌دییان بۆ ده‌كێشێت ، ئه‌و ڕۆژووانه موسڵمانانه‌ی به پابه‌ندبوون و وابه‌ستبوون به ڕێنمایی و ڕێنموونییه ئایینیه‌كان ڕه‌زامه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی ئیلاهییان به‌ده‌ستهێناوه و ، له ئه‌زموونه ئه‌ساسییه‌كانی دیندارییدا سه‌ركه‌وتووبوون ، له‌م ڕووه‌وه خۆشه‌ویستمان ده‌فه‌رمووێت : ڕۆژووه‌وان دوو ئاسووده‌یی هه‌یه ، یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه له كاتی ته‌واوكردنی ماوه‌ی به‌ڕۆژووبوونه‌كه‌یه‌تی كه بریتیه له به‌ڕۆژووبوون له ڕۆژه‌كانی مانگی ڕه‌مه‌زان كه به هۆیه‌وه هه‌ستی ئاسووده‌یی ده‌رژێته ناخ و دڵ و ده‌روونییه‌وه و هه‌ناسه‌ی خۆشحاڵی له ناخه‌وه هه‌ڵده‌مژێ چونكه فه‌رمانی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی به‌جێهێناوه و سه‌ربه‌رزانه لێی ده‌رچووه ، ئاسووده‌ییه‌كه‌ی دیكه ئه‌وه‌یه كاتێك له قیامه‌تدا به دیده‌نی و بینینی په‌روه‌ردگاره‌كه‌ی شاد و ئاسووده ده‌بێت .
دیاره ئاسوودیی شتێكی مه‌عنه‌وه‌ییه و په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه كه‌سی ڕۆژووه‌وان پشتیوانی خوای شك بردووه له پیشاندان و په‌یڕه‌وكردن له گوێڕایه‌ڵیكردنی و ، سه‌ركه‌وتن له به‌ستنه‌وه‌ی نه‌فس و ئاره‌زووه‌كانی و ده‌سته‌مۆكردنییان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندییه‌كه‌ی و ، به‌مه‌ش تروسكایی ئومێد و هیوای به دره‌وشاوه‌یی له ترۆپكدا ده‌بینێت و ، دڵنیا ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی كه ڕه‌شه‌بای خه‌فه‌تباری و ناسۆری به ئاسمانی بینینیدا ناكشێ و له شه‌پۆڵدانی ده‌ریای ئازار و ئاكامی ناجۆردا ناشڵه‌ژێت و ناهه‌ژێت ، بۆیه ئه‌و ئاسووده‌ییه ئه‌به‌دییه هه‌م دینی و هه‌م دونیاییه و مایه‌ی جێگیربوونی باری ده‌روونی و چه‌سپاوبوونی كۆڵه‌گه‌كانی دڵخۆشییه له هه‌ردوو ژیاندا .
ئاسووده‌یی چه‌شنی خه‌فه‌تباری سرووشتێكی مرۆییه و ، به‌دیهێنه‌ر و به‌هێزكه‌ری هۆكار و فاكته‌ره‌كانی چێژوه‌رگرتنه له ژیان و ، سه‌ره‌نجام سه‌رده‌كێشێت بۆ سوپاسگوزاریكردنی خودای به‌خشه‌ر و به به‌زه‌یی ، بۆیه پێویستییه‌كی هه‌میشه‌یی مرۆڤه كه ئاسووده بێت ته‌نانه‌ت به شته بچووكه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌ی بێبه‌ش نه‌بێت له بێوه‌یی و بێنازی له له‌ززه‌تی خۆشی ژیان و ، زۆر گرنگه ووریا و وێڵ بێت بۆ بردنه‌وه‌ی گره‌و له خه‌فه‌تباری و به‌دیهێنانی مانا به‌رزه‌كانی چێژكردن له ساته دره‌وشاوه‌كانی ته‌مه‌ن دوور له به‌زاندن و پێشێلكردنێك كه به خه‌فه‌ت و خه‌مناكی و ئازار به سه‌ر دڵدا بكه‌وێته‌وه چونكه هه‌ر كاتێك ئاسووده‌یی وابه‌ست بوو به سنووره شه‌رعییه‌كه‌یه‌وه و به‌ده‌ر بوو له شته نه‌شیاوه‌كان ئه‌وا مایه‌ی مانه‌وه و مه‌ودا دوورییه‌كی زیاتره ، به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئاسووده‌بوونی مرۆڤ به ڕێگا و ڕێوشوێنی ناشه‌رعی و نادروست به ته‌ئكید سه‌ره‌نجامێكی ئاڵۆز و ئافاتبه‌خشی لێده‌رده‌چێت ، هه‌روه‌ها پێویسته زیاده‌ڕه‌وی نه‌كرێت له ئاسووده‌بوون و دڵخۆشبووندا به‌ڵكه پێویسته به پێی هاوسه‌نگییه‌كی مامناوه‌نده‌وه سنووردار بكرێت و له‌وێوه تێپه‌ڕ نه‌بێت چونكه گه‌ر له چوارچێوه مه‌عقوله‌كه ترازا ئه‌وا ئاسووده‌ییه‌كه به خه‌م و خه‌فه‌تباری ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته گرانایی و بێزاری بۆ مرۆڤ ، بۆیه هه‌ر له په‌یوه‌ند به باسه‌كه‌مانه‌وه و به چاوخشاندنه‌وه‌مان به چاوگه‌كانی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌رمان ( د خ ) ده‌بینین ئه‌و ڕاستییه به به‌رجه‌سته‌كراویی و په‌یڕه‌وكراوی هاتووه ، بۆ نموونه له ڕۆژی جه‌ژندا له ماڵی پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) ده‌ف لێدراوه وه‌ك ده‌ربڕینی شادی و دڵخۆشی به‌و بۆنه‌یه‌وه ، بۆیه كاتێك ئه‌بوبه‌كری سه‌دیق ڕه‌زا و ڕه‌حمه‌تی خوای له سه‌ر بێت ئه‌و دیمه‌نه ده‌بینێت تووڕه ده‌بێت چونكه پێی وا ده‌بێت ئه‌و ده‌ف لێدانه له سروتی شه‌یتانه و نه‌شیاوه له گه‌ڵ ئه‌و بۆنه پیرۆزه‌دا و له گه‌ڵ پایه‌ی ماڵی پێغه‌مبه‌ردا نایه‌ته‌وه ، بۆیه پێغه‌مبه‌ر ( د خ ) دێته‌گۆ و به ئه‌بوبه‌كری سه‌دیق ده‌ڵێت : ئه‌ی ئه‌بابه‌كر هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك جه‌ژنی خۆی هه‌یه ، ئه‌مه‌ش جه‌ژنی ئێمه‌یه .
له سه‌رده‌مانی نه‌فامێتیشدا مرۆڤه‌كان به هاتنی وه‌رزی جه‌ژنه‌كان ئاسووده ده‌بوون ، كه په‌یامی ئایینی ئیسلامیش سه‌رزه‌مینی ڕۆشنا كرده‌وه هاوشانی شتگه‌لێكی دیكه ئه‌و ئاسووده‌ییه‌ی هه‌ڵنه‌وه‌شانده‌وه به‌ڵكه له‌باره‌یانه‌وه ووتی ئه‌و جه‌ژنانه نه‌شیاو و ناپه‌سندن و ، له بری ئه‌وان جه‌ژنه ئیسلامییه‌كانی ( جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان و جه‌ژنی قوربان ) بۆ ئاسووده‌یی مرۆڤایه‌تی به خه‌ڵات هێنا و ، به ڕه‌واییه‌تی ئه‌وانی زانیوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وپه‌ری ئاسووده‌یی و به پێی پابه‌ندبوون به سنووره شه‌رعییه‌كانه‌وه چێژ له یاریكردن و ئاهه‌نگێڕان و هتد وه‌ربگرن .
ئه‌وه‌ی كه له جه‌ژندا ڕێپێدراوه و په‌سند و خێر و چاكه‌یه : چوونه مزگه‌وت بۆ ئه‌داكردنی نوێژی جه‌ژن ته‌نانه‌ت بۆ ژنانیش به‌و مه‌رجه‌ی به پابه‌ندی ته‌واو به خۆداپۆشین و پاریزگاریكردن له كه‌سایه‌تی پاكی خۆیان بێنه ده‌ره‌وه ، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه‌شێكی گونجاو و ته‌ژی له جوانی و ڕازاوه‌یی و دیده‌نی و دیدار و هه‌ستكردنی قووڵ به ده‌سكه‌وت و هه‌نگاونان بۆ وه‌رزێكی نوێ بێته‌دی و به‌رقه‌رار بێت .
هه‌روه‌ها زه‌كاتی سه‌رفیتره و قوربانیكردن له جه‌ژندا دانراون له پێناو ئه‌وه‌ی هه‌ژارانیش هاوشانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان پشكداری خۆشی و ئاسووده‌ییه‌كانی جه‌ژن بكه‌ن چونكه جه‌ژن بۆنه‌یه‌كه بۆ به‌دیهێنانی ئینتیمای كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه‌بوونی به‌رده‌وام ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر جیاوازی بژێوی و خۆشگوزه‌رانی و تواناداریی دارایی له نێو كۆمه‌ڵگه‌دا ڕه‌گ دابوكتێ و زه‌ق ببێته‌وه ئه‌وا نه به‌زه‌یی و میهره‌بانی و نه هه‌ستكردن به ئازار و ناخۆشییه‌كانی ئه‌وانی دیكه‌ی تیادا ڕه‌نگده‌داته‌وه به‌مه‌ش جه‌ژن جگه له ووشه‌یه‌كی سه‌رزاره‌كی بێناوه‌ڕۆك هیچ ده‌لاله‌تێكی ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه نابه‌خشێت .
جه‌ژن ئیلهام به‌خشی لێبوورده‌یی سینه‌پاكی و دڵسافی و توندوتۆڵی په‌یوه‌ندی برایانه و ته‌باییانه‌ی خه‌ڵكه ، به واتای ئه‌وه‌ی نابێت له جه‌ژندا خه‌ڵك یه‌خه‌ی یه‌كتر بگرن و ، كێشه‌ی نێوان هاوسه‌ران و هاوسێیان سه‌رهه‌ڵبدات و ببێته هۆی لێڵ كردن و تێكدانی خۆشییه‌كان ، ده‌لاله‌تی جه‌ژن ئه‌مه‌یه و به بوونی ئه‌و شته سه‌ره‌كییانه ئاسووده‌یی جه‌ژن به‌دیدێت و ، هه‌لومه‌رجێكی جێگیر و كه‌شێكی پڕ له كامه‌رانی و ته‌بایی ده‌چێته قووڵایی كۆمه‌ڵگه و تاكه‌كانی له سایه‌یدا هه‌ست به‌وپه‌ڕی ئۆخژنی و ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن . |