پۆلیسی سۆران ستایشی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی دەكات

شەماڵ عەبدوڵڵا، راگەیاندنی ئەوقافی سۆران
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ستایشی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی دەكات لە پاراستنی هێمنی و ئاسایش لە سنورەكە و بە فاكتەری سەرەكیان هەژماركرد لە بڵاوكردنەوەی پەیامی خۆشەویستی و برایەتی لە نێوان دانیشتوانانی سنورەكە بە تایبەت وتارەكانیان، كە سەنگ و گرانای خۆیان هەیە لەناو كۆمەڵگای كوردەواری، ئەوەش لە میانی سەردانێكی بەڕێز عەمید ئەسكەندەر، بەڕێوەبەری پۆلیسی سۆران بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران پشت راستكرایەوە.

لای خۆشییەوە وەیسی سەعید وەیسی بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران جەختی لەسەر هەماهەنگی پتری نێوانیان كردەوە و بەڵێنی دا هەمیشە پەیامی مامۆستایانی ئایینی لە خزمەت ئەزموونی سیاسی گەلەكەمان دادەبن و هانی جەماوەریش دەدەن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ دامودەزگاكانی ئەمنی و ناوخۆ.

جێگەی وتنە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران سەرپەرشتی بنكە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیسی قەزاكانی سۆران و چۆمان و مێرگەسۆر و رواندز دەكات.