لقی گەرمیان پیرۆزبایی لە تەلەفزیۆنی ئایندە دەكات

بەڕێز كەناڵی تەلەفزیونی ئایندە

لەساڵیاد و تێپەڕبونی پێنج ساڵ بەسەر دامەزراندنی تەلەفزیوێنە ئازیزەكەماندا بەناوی دەستەی بەڕێوەبردن و تەواوی زانایانی ئاینی سنوری لقی گەرمیانی یەكێتی زانایانەوە لەناخی دڵەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەین هیوادارین هەروەكو ڕابردوو لەداهاتوشدا بەهەمان شێوە كاری جوانترو باشتر پێشكەشی كۆمەڵانی سنورەكە بكەن.
پێمان خۆشە لەم بۆنەیەدا سوپاسی بەڕێزتان بكەین بەرامبەر بەو گرنگی یەی لە ماوەی كاركردنتاندا بە كارو هەواڵ و چالاكی و بەرنامە ئاینی یەكان داوتانە... جارێكی تر یادی دامەزراندنتان پیرۆز ..

ئیتر بۆ پێشەوەو ڕووەو سەركەوتن..

لقی گەرمیانی
یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی