لە وتاری هەینیدا: وتاربێژان داوا لە رێكخراوەكانی ئافرەتان دەكەن پێكەوە كار بكەن

دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژێكی رابردوو گرژیەك كەوتە نێوان ژمارەیەكی كەم لە هەندێك لەو ژنانەی لە رێكخراوەكانی ئافرەتان كار دەكەن لەگەڵ هەندێك لە مامۆستایانی ئایینی، یەكێتی زانایان جارێكی دیكە‌و چەندین جاری دیكە بانگەوازی دەكات بۆ ئەوەی ئەو ئافرەتە بەڕێزانەش وەك رێ:خراوەكانی دیكەی ئافرەتان بێنە پێش بۆ ئەوەی هەموو لا پێكەوە هەوڵ بۆ پێشخستنی رەوشی ئافرەتانی كوردستان بدەن، كە خۆشبەختانە ژمارەیەك لەو رێكخراوانەی ئافرەتان تەنسیقی باشیان هەیە‌و، بگرە كاری هاوبەشی باشیش پێكەوە دەكەن.

هەر لە زنجیرەی ئەوەدا لە وتاری هەینی رابردوو ژمارەیەك لە وتاربێژانی كوردستان داوایان لە رێكخراوەكانی ئافرەتان كرد، بێنە پێشەوە بۆ ئەوەی پێكەوە كار بكەین، چونكە بە قسەپێكگووتن‌و جولەی ناشیاو خزمەت بە ئافرەت ناكرێت، مامۆستایانی ئایینیش وەك هەمیشە داكۆكیكاری مافەكانی ئافرەتان بوونە، بۆیە داوا دەكەن لە بری هەموو شتێ: بێنە پێشەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن‌و، هەوڵ دەن باشترین رێگە چارە ببیننەوە كە خزمەت بە ئافرەت بكات.