بۆ ئارەزوومەندانی خوێندن لە بوارەكانی بكالۆریۆس و مەستەر و دكتۆرا

گۆران نوری
بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە زانكۆی ئەزهەر لە وڵاتی میسر خوازیارانی خوێندن لە بوارەكانی خوێندنی بكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا بەردەوامی بە خوێندنیان بدەن و بڕوانامە بەرز بە دەست بهێنن ، لەم باریەوە نەوزاد عبداللە بەڕێوبەری خوێندنی باڵا لە وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند: (( بەمەبەستی خوێندن لە زانكۆ ئەزهەر (15) كورسی خوێندن بۆبڕوانامەی بكالۆریۆس و (5) كورسی خوێندن بۆ بڕوانامەی ماستەر و (5) كورسی خوێندن بۆ بە دەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرا تەرخانكراوە)) ، پاشان وتی (( خوازیاران دەبێت دەرچووی زانستە ئیسلامییەكانبن و كارمەندی وەزارەتەكەمان بن )) .

ئارەزوومەندان دەتوانن سەردانی بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵا لە وەزارەتی ئەوقاف بكەن بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم ، كاتی دابەشكردنی فۆڕو بەسەر خوازیاراندا لە بەرواری (10/1/2011) وە دەست پێدەكات و تەنها بۆ ماوەی دەڕۆژ درێژەی دەبێت.

ئەمەش دەقی ئاگادارییەكەیە
ئاگادارتان دەكەینەوە كەوا (15) كورسی خوێندن بۆبڕوانامەی بەالۆریۆس و (5) كورسی خوێندن بۆ بڕوانامەی ماستەر و (5) كورسی خوێندن بۆ بە دەستهێنانی بڕوانامەی دكتۆرا تەرخان كراوە بۆ وەزارەتەكەمان بۆ خوێندن لە زانكۆی ئەزهەر لە وڵاتی میسر ، هەر كەسێك ئەو مەرجانەی خوارەوەی تێدابێتە دی با سەردانی بەڕێوبەرایەتی خوێندنی باڵا لە دیوانی وەزارەت بكات بۆ وەرگرتنی فۆڕم لە ڕۆژی (10/1/2011) دەست پێدەكات وە بۆ ماوەی دە ڕۆژ كۆتایی دێت.

مەرجەكانی وەرگرتن
1ـ بۆ بكالۆریۆس تەمەنی لە (25) ساڵ زیاتر نەبێت ، بۆ ماستەر لە (40) ساڵ زیاتر نەبێت ، بۆ دكتۆرا لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت.
2ـ بۆ بكالۆریۆس پێویستە دەرچووی قوتابخانەكانی سەر بە وەزارەتمان بێت بە فەرمی.
3ـ بۆ بڕوانامەی ( ماستەر و دكتۆرا) پێویستە كارمەندی وەزارەتمان بێت و دەرچووی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان بێت.
4ـ بۆ بڕوانامەی ( ماستەر و دكتۆرا ) پێویستە (2) ساڵ خزمەتی وەزیفی هەبێت بەسەر دوا بڕوانامە تێپەڕ بێت جگە لەو كەسانەی كە ( ئیمتیاز) یان هەیە.
5ـ بۆ بكالۆریۆس پێویستە ( معدل)ی لە ( 80%) كەمتر نەبێت یان یەكەمی سەر بە وەزارەت بێت.
6ـ بۆ ماستەر و دكتۆرا دەبێت ( معدل)ی لە (60%) كەمتر نەبێت.