لەسۆران سەرۆكی یەكێتی زانایان لەگەل لق‌وناوچەكانی زانایان كۆدەبێتەوە

مەلارسول سیتكانی: راگەیاندنی لق
پێش نیوەڕۆی 6/1/2011پێنچ شەممە بەرێزمەلاعبدالله مەلاسعید سەرۆكی یەكێتی زانایان‌و شاندێكی یاوەری لەمەكتەبی تەنفیزی كەپێكهاتبوولەبەرێزان ,شێخ عبدالباست , مەلاابوبكرباقلانی, مەلادلشادگەلالی, مەلاجعفرگوانی,م ەلانیازدێگەی, لە سەردانێكیان بۆدەڤەری سۆران لەگەل ستافی لق‌و ناوچەو رێكخراوەكانی زانایان كۆبۆوە.

سەرەتای كۆبونەوەكە بەناوی خواوبەخێرهێنانێكی گەرمی شاندی میوان بەناوی ئەندامانی لق‌وناوچەكان لەلایەن بەرپرسی لقەكەمان بەرێزمەلاخالدمەلەكی دەستی پێكردوخۆشحالی خۆی دەربڕی بۆئەوبەسەركردنەوەیەوهیوای خواست كەئەوجۆرە كۆبوونەوانە بەردەوامبن‌و زیاترپەرەیان پێبدرێ‌.

پاشان لەوتەیەكیدا سەرۆكی یەكێتی زانایان بەرێزمەلاعبدالله مەلاسعید مەبەست‌وئامانجی كۆبونەوەكەی بۆئامادبوان ڕوون كردەوە,كەمەبەستیان لەنزیكەوە ئاگاداربون ‌وبەدواداچوونی كاروچالاكیەكان‌وگوێگرتنە لەداخوازی‌وكەم‌وكورتیەكانی لق‌وناوچەكانی زانایان.

هەرلەمیانەی قسەكانیداسەرۆكی زانایان ئاماژەی بەچەندخالێكی گرنگی واقیعی ئەمرۆی كوردستان‌وزانایانداوبەبایەخەوە رۆلی زانایانی بەرزنرخاندو بەچاكی زانی كەزانایان وێڕای پتەوتركردنی هەماهەنگی‌وتەبای نێوانیان بەئەدای شێوازی وتارەكانیان دابچنەوەوهێمنانە مامەلەلەگەل ڕوداووپێشهاتەكانی ئەمرۆی كوردستان‌وناوچەبكەن‌و خۆیان دووربخەن لەتەشهیروناوزراندنی خەلك‌وهەروەهابەكارهێنانی مینبەربۆفەتوای تاكەكەسی.بۆئەوەی زانای ئێمەكەمتربكەوێتە بەرهێرش‌و رەخنەكانی رۆشنبیران‌وكەسانی ناحەزبەدین‌و وولاتمان
‌وائامادەی‌و پشتیوانی خۆیشی بۆزانایان دووپاتكردەوە.

باس كردنی كاروچالاكی رۆژانەی لقەكەمان بوونە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەوبەبایەخ‌وگرنگیەوەلەلایەن سەرۆك‌و شاندی یاوەری هەلسەنگێدران .

هەرلەدرێژەی كۆبونەوەكەدا چەندین خالیتر كە پەیوەست بوون بەیەكێتی زانایان باسكران‌و هەلوەستەیان لەسەركراوتاوتوێ كران.

دواترهەریەك لەئامادەبوان چەندین تێبینی‌وداواكاری‌وپێشنیاریان ئاراستەی سەرۆك‌وشاندەكردولەبەرامبەریشدابەلێنی هەمووهاوكاری‌وپالپشتیەك لەلایەن شاندی سەردانكاردووپاتكرایەوە.


هەروەها ئێوارەی رۆژی پێنچ شەممە 6/1/2011شاندێكی لقەكەمان كەپێكهاتبوون لەبەرێزمەلاخالدمەلەكی بەرپرسی لق‌وكارگێرانی لق‌وبەرپرسانی ناوچەی سۆران‌ودیانابەیاوەری بەرێزمامۆستامەلاعبداللە مەلاسعید سەرۆكی یەكێتی زانایان‌وشاندێكی یاوەری لەمەكتەبی تەنفیزی .

سەردانی هەریەك لەبەرێزان مامۆستامەلاعبدالواحید بالەكی لەگوندی بالەكیان‌و مامۆستامەلاخالد هەودیانی لەگوندی هەودیانیان كردو لەنزیكەوە لە ژیان ‌وگوزەرانی ماماۆستایانیان پرسی‌و بەلێنی هەمووهاوكاری‌و خزمەتێكیان بۆ دووپاتكردنەوە.

لەلایەن خۆشیانەوەوێرای پێشوازی گەرمیان لەشاندەكە هەردوومامۆستاخۆشحالی خۆیان بۆئەوسەردانەی سەرۆك‌وشاندی یاوەری یەكێتی زانایان دەربڕی ,كەهەمیشە لەخزمەتكردنی زانایانی ئاینی درێغیان نەكردوەوبەدەنگیانەوەهاتوون‌وهیوای سەركەوتن‌ومۆفەقیان بۆشاندەكە خواست.