ناوچەی چۆمانی زانایان لەسەردانێكداناحیەی قەسرێ بەسەردەكاتەوە

مەلارسول سیتكانی: راگەیاندنی لقی سۆران
بەرواری 5/1/2011چوارشەممە شاندێكی ناوچەی چۆمانی یەكێتی زانایان بەسەرپەرشتی مەلایوسف احمدحمدامین بەرپرسی ناوچە سەردانی ناحیەی قەسرێیان كرد.

سەرەتالەكۆبونەوەیەكدالەگەل زانایانی سنوورەكە بەرپرسی ناوچە باسی لەڕۆلی زانایانی ئاینی سنورەكەكردوخەبات‌وماندوبونی زانایانی سنورەكەی لەهۆشیاركردنەوەوتێكەلبونیان لەگەل خەلك بەرزنرخاندوهیوای سەركەوتنی بۆخواستن .

لەلایەن خۆشیانەوە زانایانی سنورەكە سوپاسی ناوچەی چۆمانیان كردلەبەرامبەربەسەركردنەوەوئاگاداربونی لەژیان‌وگوزەرانیان‌وداوایان كردكە سنورەكەیان فراوانەوپێویستیان بەزیاتركردن‌وتوندوتۆلكردنی رێكخستنەكانی یەكێتی زانایانە .لەبەرامبەریشدابەرپرسی ناوچەبەلێنی هەمووهاوكاری‌وپالپشتێكی بۆزانایانی ئەودەڤەرەدووپاتكردەوە.

هەرلەدرێژەی سەردانەكەیداناوچەی چۆمانی زانایان بەرێوەبەرایەتی ناحیەكەوبنكەی پۆلیس‌وشارەوانی ‌ولێژنە ناوچەی پارتی‌وكۆمیتەی رێكخستنی یەكێتیان لەوسنوورە بەسەركردەوە .لەسەرجەم سەردانەكانداجەخت لەسەرهەماهەنگی‌وهاوكاری نێوانیان كرایەوەوداواكراكەزیاترسەردانەكان پتەوتربكرێن بۆئەوەی بەهەموولایەك بتوانن بەباشترین شێوە هەریەكەولەلایەن خۆیەوەخزمەتێك بەوسنورە بكات.