دەڵێن خالیقی عەرز و عاسمانان ئەمری بە حەزرەتی ئیبڕاھیم كرد كە ھاجەرەی ژنی لە گەڵ ئیسماعیل كە كۆرپەی ساوا بوو بەرێتە وڵاتێكی ڕووتەن و بێ ئاو و گەرم. چەند ھەزار ساڵ دواتر دەركەوت ئەو جێیە نوقتەی زێڕینی كوورەی عەرزە. كە لە مەككە ڕا بەرەو قوتبی شیمال بیپێوی دەبێتە 07631.68 كیلۆمیتر. ھەر لەوێ ڕا بۆ قوتبی جنووب دەبێتە 12348.32 كیلۆمیتر. ئەگەر فاسیلە درێژەكە تەقسیمی فاسیلە كورتەكە بكەی دەبێتە 1.618. یانی یەك و نیو ھێندە، زایدی 118 بەش لە ھەزار بەش ( ڕەقەمی 1 بكە بە ھەزار لەت، لەو لەتانە 118 لەت).
قوڕئان تەوسیە بە تێڕوانین و تێفكرین و بیستن و جا لە نەتیجەیان دا عەقڵ وەكار خستن دەكا. تەقریبەن تەواوی ئێسقانی بەدەنی بەشەر كە پێكەوە لكاون لەتە درێژەكە تەقسیمی لەتە كورتەكەی پاڵ خۆی بكەی دەبێتە 1.618. یانی 118 لە ھەزار زایدی ھیندە و نیوێك.
ئەو نیسبەتە كە پێی دەڵێن " نیسبەی زێڕین" كە لە ساڵی 1280ی زایینی لە لایەن زانایەكەوە بە ناوی فیبۆناچی كەشف كراوە، لە تەواوی ئەجزای كائینات دا دەدۆزرێتەوە. لە قاپیلكەی حەلەزوون دا، لە دانەكانی گوڵەبەڕۆژە دا، لە ھەموو گوڵەكان دا، لە تێكھاڵانی كۆگای ئەستێران دا كە بە عاسمانەوە دیارن، لە شكڵی كریستاڵی دەنگە بەفر دا، لە كلكی ئەسپی بەحرێ دا كە لوول بۆتەوە، لە گێژەڵووكەی ئاوێ دا، لە ھەستان و لوول بوونەوەی مەوجی بەحران دا، لە ئەسەری سەری پەنجەی ئینسان دا، لە شكڵی گوێچكەی مرۆڤ دا، لە نیسبەی لقە درێژەكەی سیپەلاكی بەشەر بە سەر لەقە كورتەكەی دا، لە ژمارەی لێدانی دڵ دا، لە بنی پێ ڕا تا كەمەر تەقسیمی لە وێ ڕا تا تۆقی سەر، لە تەواوی شكڵی دم و چاو دا، لە تەقسیم كردنی پانایی ددانی پێشەوە دا بە سەر ددانی تەنیشتی دا و بە گشتی لە ھەر چی خودا سازی كردووە نیسبەی 1.618 دەدۆزیەوە بە شەرتێك بە جیھازی تەكنۆلۆژیی ئەمڕۆیی لێی بڕوانی و بە عیلمی ماتماتیك حیسابی بكەی. ئەو حیساباتە لە نێو دی. ئێن. ئا ی گیانلەبەرانیش دا ھەیە كە بە چاوی ئێمە نابیندرێ ھەتا بە كەرەستەی ئەمڕۆیی تەمەشای نەكەی.
ئەو ئایەتەش كە لە قوڕئان دا باسی مەككە دەكا وەك موعجیزە نیسبەتی زێڕینی تێدایە. ئایەتەكە 47 حەڕفە. كە 47 تەقسیمی 1.618 بكەی دەبێتە 29.0. ژمارەی حەرفەكان لە سەرەتای ئایەتەكە ڕا دا دەگەیە ناوی مەككە دەبێتە 29 حەرف!!! بە بەرەكەی دیكە دا ئەگەر 47 تەقسیمی 29 بكەی دەبێتە 1.618.
نیسبەی 1.618 بە پەنجە مۆری خودا یان ئیمزای خوداش نێوی دەركردووە. |