ئه گه‌رچی كوردوستان ولاتی هه‌مومانه و هه‌مومان به یه‌ك چاره نوس له نێو كه‌شتیه كه‌یدا ده‌ژین و" ئه گه‌ر چی هه‌مومان وه‌كو یه‌ك له به‌ر هه‌مو خێر‌و بیره‌كه‌ی ناخۆین " دایكی ڕاسته قینه‌ی هه‌مومانه به جۆرێك چۆن مندالی شیره خۆره بێ دایكی ناتوانێت بژیت ئاواش كوردێك كه خۆی به ڕۆله‌ی ئه‌م كوردوستانه بزانێت ناتوانێت نه بێی ئه‌و بژێت نه ده‌شتوانێت ڕۆله‌یه‌كی به وه‌فا و نمه‌ك دار نه‌بیت بۆ ئه‌م خاكه .
بێگومان ئه‌م هه‌سته جوامێر و جوانه له ڕا بردوو دا ڕه‌نگی داوه‌ته‌و له هه‌ست و نه‌ست و بیر كردنه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری جوامێرانی گه له‌كه‌مان كه ئه‌وان توانیان به‌م ئاراسته‌یه‌دا كار بۆ ئازادی و ڕزگار كردنی ئه‌م خاك چه‌وساوه‌و داگیر كراوه بكه‌ن تاكو له ئه‌نجامدا به ماندو بونی ئه‌وان و خۆبه خش كردنیا له‌م پێناوه دا و خه‌باتی به‌رده‌وامی مالی و گیانی به خشینی ڕوبارێك خوێنی زولال و بێگرد به‌م خاكه پیرۆزه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ر هیچ نه‌بێت ڕۆله كانی ئه‌وان به ئازادی بژین و داگیر كه‌ریش له‌وه بگات ئه‌م خاكه خواپێداوه ڕۆلانێكی هه‌ن ئاماده‌ن به هه‌ر نرخێك بێت نه‌یه‌لن سته‌مكاران بحه‌سینه‌وه ، تا له‌ئه‌نجامدا به‌هه‌ولی ئه‌م سه‌روه‌ر و به ڕێزان به‌شێكی به‌ر چاو له‌م خاكه ئازاد بكرێت " كه‌ناكرێت ئێمه لێره‌دا باس له‌م هه‌موو مه‌ینه‌تیانه بكه‌ین كه له‌م پێناوه دا هاتونه‌ته ڕێگای دلسۆزانی گه‌له‌كه‌مان ، به‌لكو ده‌كرێت ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت زانیاری هه‌بێت به‌دیار سه‌ر گوزشته‌ی كهسو كاری شه‌هیدان و قوربانیان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له ناوچه شاخاویه‌كان نیشته جێ بون و چه‌ندین جار مالیان وێران كراوه و كه‌وتونه‌ته به‌ر ڕه‌حمه‌تی زه‌برو زه‌نگی دوژمنان زیاتر بزانن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رك به گه‌وره‌یی دهسكهوتهكانهوهبكهن".
ئه‌وه‌ی زۆر جیگه‌ی سه‌رنجه گه‌لێك جار ده‌بینین كه‌سانێك له‌م ولاته‌دا كه خۆیان به نزیك و دلسۆز بۆ خاك و نیشتیمان ده‌زانن به‌لام كاری واده‌كه‌ن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی تاكه كه‌سی خۆیان بێ یان حزبه كه‌یان "هزری بێ واته بۆ سه‌ر خستنی ئه‌و ئهفكارهی كه ئه‌و به‌ڕه‌وای ده‌زانی یاخوت ماددی بێ و بۆ وه‌دست هێنانی به‌رژه‌وه‌ندی زیاتربێ " مه‌گه‌ر دوژمنان ئه‌م كاره بكه‌ن ئه‌گینا هه‌میشه دلسۆزان ئه‌م كاره ناكه‌ن ، له‌نێویاندا هه‌ر خودی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جله‌وی سیاسی و ئیداری كوردوستانیان كه‌وتۆته ده‌ست زۆر جاری وا هه‌بوه له هه‌ل و مه‌رجی زۆر ناسك دا كاری وایان كردوه و بڕیاری وایان داوه خه‌ریك بوه ئه گه‌ر هه‌ولی دلسۆزان نه‌بوایه حكومه‌ت و میلله‌ت به گژ یه‌كتره‌وه بنێن هه‌ر بۆ نمونه به‌شێك له‌و بڕیارانه‌ی كه له په‌ڕله‌مانی كوردوستانه‌وه ده‌رده‌چن به درێژایی چه‌ند ساله‌ی ڕابردوو "كه لای خۆی په‌ڕله‌مانتاران نوخبه‌ی پێشكه‌وتوی ئه‌م ولاته‌ن" بونه‌ته مایه‌ی بێ زاری به‌شێكی هه‌ره‌زۆری گه‌لی كورد و بگره چه‌ندین جاری وا هه‌بوه له سه‌ر بڕ یارێكی زۆر بێ بایه‌خی په‌ڕله‌مانی كوردوستان ئاسایشی ولاته كه‌مان كه‌وتۆته مه‌ترسیه‌كی زۆر ترسناكه‌وه ، كه‌من نازانم بۆ ده‌بێت له‌م بار‌و دۆخی هه‌ستیار و ناسكی گه‌لی كورد دا په‌ر له‌مان له سه‌ر داوای چه‌ند كه‌سانێك كه ڕه‌نگه كه‌م و زۆر تالی و سوێریان نه چه‌شتوه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌م ئه‌زمونه یاسایه‌ك ده‌ر بكات یا خوت تاوتوێی یاسایه‌ك بكات كه دژبێت به بیر و ئاین كه‌لتور و ده‌نگ و ڕه‌نگی گه‌له‌كه‌ی خۆی تاكار بگات به‌وه‌ی میلله‌ت به‌زۆر به‌ی توێژه‌كانیه‌وه بێزاری له ده‌ست حكومه تهكهی خۆی دربڕێت ، ئاخر من ده‌توانم لێره وه به‌ڕاشكاوی ئه‌وه بلێم ، له سالانی ڕابردوودا به هۆی دركردنی هه‌ندێك یاسا له په‌ڕله‌ماندا درزێك و بێ متمانه ییهك دروست بوو له‌نێوان حكومه‌ت و میلله‌ت دا كه‌هه‌میشه دوژمنانی گه‌له كه‌مان نه‌یان توانیوه ئه‌م كاره به‌رامبه‌ر ولاته كه‌مان بكه‌ن , كه ئه‌مه‌ش واپێویست ده‌كات سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌تایبه‌تی كار بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌م خاله‌دا كه به‌لای منه‌وه زۆر گرینگه بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م متمانه له‌ده‌ست چوهی كه‌ڕه‌نگه له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا كارمان به‌م متمانه‌یه بێ و به‌لام ئه‌و كات دره‌نگه به كۆچی ئێمه ڕاناگات ئه‌و كات ده‌بێت نه‌فرین له‌م جۆره یاسا نامۆیانه بكه‌ین و په‌نجه‌ی نه‌دامه‌تی خۆمان هه‌لمژین ، به‌ڕاستی من به گوناهی ده‌زانم چاره نوسی ئه‌م ولاته بده‌ینه ده‌ست چه‌ند بڕیارێكی لاوه‌كی په‌ڕله‌مان ، یاخوت ئاشتی نێومالی كورد له سه‌ر نوكی قه‌له‌می چه‌ند نوسه‌رێكی فه‌نتازی یه‌وه بوه‌ستێت كه من زۆر جار ده‌لێم فتنه‌ی ئه‌م ولاته‌ی ئێمه سێ جۆر كه‌سن بڕیار به‌ده‌ستی نا مه‌سئول.
دووه‌م: نوسه‌ری فتنهچی كه قه‌له‌مه‌كه‌ی ته‌نها خزمه‌ت به میلله‌ت و نیشتیمان ناكات به‌لكو ته‌نها ده‌یان هه‌وێت ئاژاوه بنێنه‌وه و سوكایه‌تی به پیرۆزیهكانهوه بكه‌ن و له وه‌ته‌ری هه‌ستیاری گه له‌كه یان بده‌ن.
سێهه‌م : فه‌توا و وتاری عاتیفیانه‌ی چه‌ند مامۆستایه‌كی ئاینی كه زۆر جاری وا هه‌بوه مامۆستایه‌ك له وتارێكدا له سه‌ر شتێك كه‌ڕه‌نگه ئه‌وه‌نده‌ش له ئایندا گرینگ نه‌بوبێ گه‌ر بۆی بكرایه ئاماده بوو ئه‌م ولاته بڕوخێنێت، وه زۆر جاری واهه‌یه به‌شێك له‌م جه‌ماوه‌ره به‌دوو ئه‌سرین بارین ئاماده‌ن ئه‌م وولاته سه‌راوژێر بكه‌ن كه ئه‌مه‌شیان كارێكی ناته‌ندروسته به‌لكو هه‌مولایه‌ك چ ئه‌وانه‌ی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن چ ئهوانههی ئامۆژگاری خه‌لك ده‌كه‌ن ده‌بێت له و په‌ڕ هه‌ست كردن به به‌ر پرسیاریهتیهوه ئه‌م كاره بكه‌ن .
qadiyani@gmil.com
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له ژماره (74)ی گۆڤاری (په‌یامی زانایان) بڵاوكراوه‌ته‌وه. |