ڕوون و ئاشكرایه كه په‌رله‌مانی كوردستان به ده‌نگی خه‌ڵكی موسڵمانی كوردستان پێكهێندراوه و ، ئه‌ندامه‌كانیشی به ناو نوێنه‌ری ئه‌م خه‌ڵكه موسڵمانه‌ن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان ته‌نها و ته‌نها نوێنه‌ری پڕكردنی گیرفانیانن و به ئاره‌زووی خۆیان قسه‌و باس له‌سه‌ر شته‌كان ده‌كه‌ن و ، تۆسقالێك گوێ به شعورو ڕاكانی خه‌ڵك ناگرن ، بۆیه دووچاری ئه‌و هه‌موو كێشه‌و گرفته بوونه‌وه و میسداقیه‌تی خۆیان له ده‌ستدا له نێو جه‌ماوه‌رو خه‌ڵك ، وه به بیانووی چاكسازی و هتر .... خۆیان له مه‌سه‌له‌كان لاده‌ده‌ن .
وه‌كاتێكیش ئاو ده‌گاته لێویان و ئێسقانه‌كانیان له‌رزۆك و لاواز ده‌بێت و ، ده‌بن به خاك و خۆر‌و شه‌ریفی كوڕی ئه‌شره‌ف ، به‌ڵام توانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مێشوولهیهكیان نیه و ، له سه‌رو ماڵی خۆشیان ئه‌مین نابن ، چونكه ده‌زانن گوڵه گه‌نمێكیان نه‌چاندووه تاوه‌كو بیدوورنه‌وه ، وه‌كاتێكیش كه بۆ خۆ ده‌رخستنیان دێنه سه‌ر شاشه‌كان قسه‌ی زل زل ده‌كه‌ن و ، زهنی خه‌ڵك بۆ ئه‌م ئاقاره ده‌به‌ن كه ئه‌وان هه‌موو كاتێك خه‌ریكی خزمه‌تكردنن و ، شه‌وو ڕۆژیان له یه‌ك گرێ داوه‌و كارده‌كه‌ن ، ڕاست ده‌كه‌ن كه كاتێك گۆران و هاوڕێیانی له قافیان ههڵكێشابوون شه‌وو ڕۆژ نه‌ده‌نووستن تاوه‌كو پلانێك دابڕیژن كه چۆن كورسیه‌كه‌یان له‌بن ده‌ست دهرنههێت . به‌ڵام كه مامۆستایانی ئاینی ڕه‌وشه‌كه‌یان ئارام كرده‌ووه و كاریان به مامۆستایانی ئاینی نه‌ما ، جارێكی دیكه ده‌ست و باسك و قۆڵی خۆیان ههڵكردهووه له ئاین و مامۆستایانی ئاینی . من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه نیه كه پڕۆژه‌ی مه‌ئزوونی شه‌رعی په‌سه‌ند نه‌كرا ، چونكه ئه‌مه یاسا و قانوونه سه‌نگایی خۆی هه‌یه ، ده‌بێت له ڕێگای ده‌نگدانه‌وه هه‌موو یاسایێك په‌سه‌ند بكرێت ، به‌ڵام من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه‌كاتێك ئه‌م پڕۆژه‌یه خرا ده‌نگدانه‌وه بۆ ئاوا كردنیانه گاڵته‌و پێكه‌نین . ئایا من پرسیار ده‌كه‌م له‌م ئه‌ندام په‌رڵه‌مانه دڵسۆز‌و خه‌مخۆرانه بۆیه ئاوا له قاقای پێكهنینیاندا چونكه حه‌وت مانگه پێكه‌نینتان نه‌بینیبوو ؟ یان ئاهه‌نگتان بوو به‌بۆنه‌ی ڕزگاربوونتان له ده‌ستی ئۆپۆزیسیۆن؟، كه به‌شێكی ئۆپۆزسیۆنیش به‌شدار بوو له ئاهه‌نگه‌كه، یان وه‌ڵامدانه‌وه‌تان بوو بۆ چاكه‌كانی مامۆستایانی ئاینی، كه كاتێك هاوكارتان بوون بۆ پاراستن و مانه‌وه‌تان له‌سه‌ر كورسی پاره‌و ده‌سه‌ڵات ، ئه‌ی بۆ مانگی شوبات ئاوا پێنهدهكهنین ، دیاره له‌بیرتان كرد ، كه مردنتان به چاوی زیندوو بینی ؟ من ده‌ڵێم خودا به قوربانی مامۆستایانی ئاینیتان بكات ، ئه‌گه‌ر نا ئێوه ئه‌و كه‌سانه نین كه له‌م شوێنه نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن ، به‌ڵام گومانتان له‌وه نه‌بێت كه ئێمه‌ی مامۆستایانی ئاینی بێده‌نگ بین له‌م مه‌سه‌له‌یه . به‌م جۆره كارانه‌تان متمانه‌ی خۆتان زیاتر له‌ده‌ست ده‌ده‌ن هه‌روه‌كو زۆرتان له ده‌ست داوه . منیش ده‌ڵێم ئێوه مه‌ئزوونی شه‌رعیتان ناوبَت ، چونكه ئێوه بۆ خۆتان مه‌ئزوونی شه‌رعیتان له نێو گیرفان دایه ، قابیله بۆ چیتانه .
تێبینی :
1. من به‌ناوی هیچ رێكخراو و ده‌زگایه‌ك قسه ناكه‌م ، به‌ڵكو ئه‌مه ته‌نها ڕای شه‌خسی خۆمه ، وه‌كو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ، چۆن ئه‌وان به‌ناو نوێنه‌ری خه‌ڵكن ، به‌ڵام ته‌نها به حه‌زو ئاره‌زووی خۆیان قسه ده‌كه‌ن ، منیش هه‌روه‌كو ئه‌وان
2 . داوا له په‌رله‌مان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه كارێكی ئاوا پێكهنیناویان هه‌بوو خێریان ده‌گاتێ با بانگی منیش بكه‌ن ، تاوه‌كو ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان به‌شداربین ، كوره خۆ هه‌ر چ له گۆڕی نیه ، په‌رله‌مان هه‌ر ئاوایه ، گۆرانی لێدهگۆترێ ، گاڵته‌ی لێ ده‌كرێ ، پێكه‌نینی لێ ده‌بێت , |