هۆكاره‌كانی وێڵبوونی منداڵ‌و چاره‌سه‌ریه‌كان

دیاره‌ منداڵ بونه‌وه‌رێكی پاك‌و بێگه‌رده‌ له‌ كاتی چاو هه‌ڵێنانی به‌ دونیای رۆشه‌ن، پیاوی دوارۆژه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاره‌تی دین‌و ژین شایه‌نی هه‌مو رێزو ته‌قدیرێكه‌ له‌به‌ر چاوه‌روانی داهاتویه‌كی رۆن‌و به‌ نرخ لێی، ده‌بی هه‌موومان كاربكه‌ین‌و خه‌مخۆر بین بۆ تێگه‌یاندن‌و پێگه‌یاندنی منداڵ‌و به‌ره‌و لوتكه‌ی سه‌ركه‌وتن‌و پێشكه‌وتنیان به‌رێ بكه‌ین به‌ڵام ئایا ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌سته‌وسان بووه‌ له‌ دانانی به‌رنامه‌یه‌كی پته‌وو كاریگه‌ر بۆ منداڵان، یان ئاینێكه‌ تێپه‌ڕ بووه‌‌و كۆن بوه‌و كورت بوه‌ له‌ بیابانی حجاز وه‌كو رۆژهه‌ڵات ناسه‌كان‌ودڵ ڕه‌ق و بێ دینه‌كان وێنه‌یان كردوه‌، به‌ داخه‌وه‌ هه‌ندێكیش له‌ به‌ناو موسڵمانان دوای گومرایی ئه‌وان كه‌وتونه‌، له‌به‌ر نه‌فامی‌و بێئاگایی خۆیان له‌ راستی و روناكی ئاینی پیرۆزی ئیسلام.

له‌ راستیدا پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وامان (د.خ) به‌ ئاگادار كردنه‌وه‌ له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگارو بایه‌خ دان به‌ منداڵ، رووی خه‌مخۆری كردۆته‌ منداڵ پێش بوون‌و دیار كه‌وتنی به‌وه‌ی كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی، كه‌ ده‌یه‌وێ هاوسه‌رگیری بكات بگه‌رێ‌‌و بسورێ‌ بۆ ده‌ست نیشان كردن‌و هه‌ڵبژاردنی ئافره‌تێكی خاوه‌ن حوسن‌و جه‌مال له‌ روخسارداو، عه‌قل‌و كه‌مال له‌ ناوه‌رۆك دا، تا له‌ داهاتودا ببێته‌ مایه‌ی فه‌رامۆشی‌و حه‌سانه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یی‌و دایك و به‌ خێوكه‌رو په‌روه‌رده‌كه‌ری منداله‌كانی زۆر به‌ جوانی، هه‌روه‌ها له‌ پاش چاو هه‌ڵێنانی به‌ دونیا له‌سه‌ره‌تای ژیانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) فه‌رمان ده‌كا كه‌ بانگی بچرپێندرێ‌ به‌ گوێچكه‌ی راستی داو قامه‌تیش به‌ گوێچكه‌ی چه‌پی بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م شت كه‌ ده‌یبیسێ‌ یه‌كتاپه‌رستی خوداو ناسینی پێغه‌مبه‌ر بێ‌، به‌ ئومێدی به‌رده‌وام بوونی تا دواهه‌ناسه‌ی ژیانی پاشان ناوێكی جوان‌و پڕ مانای لێبنرێ‌ كه‌ به‌ راستی ناو زۆر كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر ناوه‌رۆك و خوره‌وشت وه‌ هه‌روه‌ها پێشه‌وامان ئامۆژگاری باوكان‌و سه‌رپه‌رشتكارانی كردوه‌ كه‌ هه‌میشه‌ به‌به‌زه‌یی بن له‌گه‌ل منداڵه‌كانیان یاریده‌ده‌ر بن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كاری چاك‌و گێرانه‌وه‌یان له‌ كاری خراپ وه‌ك فه‌رمویه‌تی (رحم الله والدا اعان ولده‌ علی بره‌).

گه‌ر بێینه‌ سه‌ر باسی هۆیه‌كانی لادان‌و وێل بوونی منداڵ له‌و فیتره‌ته‌ پاكه‌ی كه‌له‌سه‌ری دروست بوه‌ هۆیه‌كان زۆرن‌و جیاوازن وه‌لێ‌ ئێمه‌ كورتیان ده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌ چه‌ند خاڵێكدا:..

1_ بۆشایی په‌روه‌رده‌: كه‌ زۆر كاریگه‌ره‌ له‌سه‌ر منداڵ چونكه‌ گه‌ر له‌ دایك وباوك و خانه‌واده‌ی په‌روه‌رده‌و ره‌وشت به‌رزی وه‌رنه‌گرێ‌، به‌فه‌رمان به‌ چاكه‌و دورخستنه‌وه‌ له‌ خراپه‌ وه‌ نه‌یبینێ‌ به‌ كردار لێیان، ئه‌و كات به‌ ناچاری و به‌ ئاسانی له‌ ده‌ره‌وه‌ی خانه‌واده‌ی خۆی وه‌ری ده‌گری‌و په‌یدای ده‌كا كه‌ به‌زۆری خراپه‌ یان كه‌م و كوری هه‌یه‌ له‌و په‌روه‌رده‌ی كه‌ پێشكه‌شی ده‌كرێ‌ له‌لایه‌ن خانه‌واده‌ی وه‌ك پێویست نیه‌ له‌وه‌یه‌وه‌ بۆشایی په‌روه‌رده‌ په‌یدا ده‌بێ‌.

2_ به‌تاڵی‌و بێكاری: كه‌ ده‌ردێكی كوشنده‌یه‌و منداڵ توشی كاری نابه‌جێ‌ ده‌كات، چونكه‌ به‌راستی كات جێگای بایه‌خ پێدانه‌ له‌ زێر و زیو به‌سودتره‌ بۆ مرۆڤ ده‌تواندرێ‌ زه‌ره‌ری زێرو زیو پڕ بكرێته‌وه‌ وه‌لێ‌ كات گه‌ر رۆیی ناگه‌رێته‌وه‌ جاری واش هه‌یه‌ كاتی به‌سه‌رچو فێری خراپه‌ی كردوه‌و ناتوانێ‌ خۆی لێ‌ دورخاته‌وه‌.


3_ هاژاری‌و نه‌داری: به‌راستی شوێنه‌واری زۆر خراپ له‌سه‌ر منداڵ به‌ جێ ده‌هێڵێ‌‌و سه‌ره‌نجامه‌كه‌شی خراپتر، زۆر جار كوڕه‌كان له‌به‌ر نه‌داری توشی دزی‌و مامه‌ڵه‌ به‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌بن به‌ ناچاری‌و له‌ بێكاری ده‌بن به‌ خزمه‌تكاری مرۆڤی نه‌فس نزم‌و هتد... كچه‌كانیش توشی داوێن پیسی‌و له‌شفرۆشی كاره‌كه‌ری ماڵان‌و هتد.... ده‌بن، لایه‌نی ده‌رونیان ده‌روخێ‌و كاری خراپیان له‌لا زۆر سوك‌و ئاسان ده‌بێ‌.

4_ یه‌تیمی: دیاره‌ گه‌ر منداڵ یه‌ك له‌ دوانی دایك و باوكی له‌ده‌ستدا لایه‌نێكی گرنگی په‌روه‌رده‌ له‌ ده‌ست ده‌دا ئه‌دی ئه‌گه‌ر هاتو هه‌ردوكی نه‌بو ئه‌و كات نه‌ك هه‌ر په‌روه‌رده‌ی له‌ مه‌ترسی دایه‌، به‌ڵكو ژیان‌و گوزه‌رانیشی ده‌كه‌وێته‌ مه‌ترسی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئاینی پیرۆزی ئیسلام زۆر هاتی خه‌ڵكی داوه‌ بۆ چاو دێری كردنی منداڵی بێ‌ دایك‌و باوك‌و سه‌رپه‌رشتیار ئه‌جرو پاداشتی بێ وێنه‌ی بۆ دیاری كردون.

5_ براده‌ری به‌د: زۆر له‌و مندالانه‌ی كه‌ وێڵ‌و سه‌رگه‌ردان ده‌بن هۆیه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ هاوه‌ڵی نه‌گریس‌و به‌د جێگای سه‌رسورمانه‌ جۆرێك له‌ دایك‌و باوكان‌و مشور خۆرانی منداڵ له‌ نێو ماڵدا زۆر بایه‌خ به‌ په‌روه‌رده‌ی منداڵ ده‌ده‌ن وه‌لێ‌ كه‌ له‌ماڵ ده‌ركه‌وت پشتی تێده‌كه‌ن‌و به‌ فریشته‌ی ده‌زانن، نازانن بۆ كوێ‌ ده‌چی‌و چ ده‌كات‌و هاورێ‌‌و دۆستی كێیه‌؟ پرسیاریش نه‌ له‌ خۆیی‌و نه‌ له‌خه‌ڵكی ناكه‌ن له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كه‌ی، سه‌ره‌نجام ره‌وشتی دۆستانی خراپی وه‌رده‌گرێ‌‌و ده‌بێته‌ كه‌سێكی به‌دو نه‌گریس و فاشل بۆ خۆشی توشی زه‌ره‌ر ده‌بێ‌‌و خانه‌واده‌كه‌شی.

6_ به‌دره‌فتاری دایك وباوك له‌ گه‌ل جگه‌ر گۆشه‌كه‌یان: وا ده‌كات كه‌ منداڵ ئامۆژگاریه‌كانیان وه‌رنه‌گرن‌و لامل بن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان لێ‌ وه‌رگرن وه‌كو وان توندو تیژی به‌ كار بێنن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی به‌راستی پێویسته‌ بۆ دایك‌و باوكان و مشور خۆران به‌ وردی سه‌رنج بده‌نه‌ ئه‌و بابه‌ته‌و بزانن چۆن منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر بنچینه‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و ریگا سه‌ركه‌وتوه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ره‌وشت به‌رزی به‌ لێزانی و زیره‌كی به‌رده‌وامی چاودێری كردن.

بۆ وێنه‌ جاری واهه‌یه‌ ته‌ماشاكردنێكی به‌ توره‌یی بۆ كه‌سێكی هه‌ستیارو وشیار چاكتره‌ له‌ هه‌زار مه‌تره‌ق، یان وشه‌یه‌كی پر له‌ ئامۆژگاری كاریگه‌رتر ده‌بێ‌ له‌ جنێو‌و قسه‌ی سوك، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ كردن جاری واهه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌رانه‌وه‌ی منداڵ له‌ ره‌فتاری نا به‌جێ‌ به‌ڵام جاری واش هه‌یه‌ هیچ له‌ مانه‌ی پێشه‌وه‌ داد نادات ته‌نیا لێدان نه‌بێ‌ ئه‌ویش به‌مه‌رجه‌كانی خۆی كه‌ شه‌ریعه‌تی بێ‌ خه‌وشی ئاینی ئیسلام دایناوه‌ هه‌ندێك له‌ مه‌رجه‌كانی كاتی لێدانی منداڵ ئه‌وانه‌ن:

أ_ لێدانه‌كه‌ له‌ده‌ست‌و قاچی بێ‌، نابێ له‌ ده‌م و چاو و جێگا هه‌ستیاره‌كان بدرێ‌.
ب_ نابێ‌ به‌ هێز بێ‌‌و شوێنه‌واری به‌سه‌ر لاشه‌یه‌وه‌ دیار بێ‌.
ج _ ده‌بێ‌ لێدانه‌كه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌كه‌ بێت، نابێ‌ له‌سه‌ر تاوانێكی بچوك لێدانێكی زۆر.
د_ ده‌بێ‌ پێش لێدان به‌ چه‌ند جارێك به‌لانی كه‌م سێ‌ جار ئاگادار كردنه‌وه‌و ئامۆژگاری تاقی كرابێته‌وه‌.
ه_ دایك‌و باوك یان سه‌رپه‌رشتی كار بۆ خۆیان ئه‌ركی لێدانه‌كه‌ جێ‌ به‌جێ‌ بكه‌ن به‌ هیچ شیبَوه‌یه‌ك نابێ‌ بیده‌نه‌ ده‌ستی براو خوشك‌و مام‌و خاڵ‌و خزمانی تر.
و_ جێ‌ به‌جێ‌ لێدانه‌كه‌ راده‌گیرێ‌ گه‌ر به‌ڵێنی واز هێنان‌و دوباره‌ نه‌بونه‌وه‌ی تاوانه‌كه‌یان دا.
ز_ وه‌ ئه‌گه‌ر پۆزشیان هێناوه‌ داوای لێبوردنیان كرد له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌و جاری د‌ووه‌م و سێیه‌میش نه‌بو نابێ‌ لێیان بدرێ‌.

ح _ نابێ‌ لێدانه‌كه‌ له‌سه‌ر شتی دروست بێ‌ وه‌ك نوێژ چون، خه‌و گرانی هتد...
ت _ گه‌ر لێدان كاریگه‌ر نه‌بو ئه‌توانی بازدا بۆ رێگای تر وه‌ك خۆ لێگرتن‌و بێبه‌ش كردن له‌ خه‌رجی‌و دیاری به‌ڵام قه‌ده‌غه‌یه‌و ده‌بێ‌ خۆ بپارێزی له‌ ئه‌زیه‌تی بچوك‌و گه‌وره‌ له‌ وه‌سائلی بریندار كه‌رو بكوژ، وه‌ك دارو قامچی گه‌وره‌و ئه‌ستور ئاسن‌و فه‌لاقه‌و به‌ستنه‌وه‌وزیندانی كردن و له‌ كاره‌با دان‌و داغ كردن‌و سوتاندن‌و مارو دوپشك پێوه‌نان‌و سه‌ تێبه‌ردان‌و ئه‌زیه‌ت گه‌یاندن به‌ چاو و گوێ‌ و كه‌پو ده‌م‌و زمان‌و ناو كۆ ئه‌ندامی شه‌رمی مرۆڤ و هتد..


7_ مشتومڕو كێشه‌ كێشی نێوان دایك‌و باوك: هۆیه‌كی زۆر زۆر كاریگه‌ره‌ بۆ وێلی‌و لادانی مناڵ چونكه‌ گه‌ر ژیانی دایك و باوك له‌ ماڵدا جێگیر نه‌بو ژیانی هه‌موو خانه‌واده‌ تێ ده‌چێ‌و ده‌شله‌ژێ‌ پاشان به‌ زۆری گه‌ر دایك‌و باوك كێشه‌یان هه‌بێ‌‌و یه‌كتر قبوڵ نه‌كه‌ن هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات مناڵه‌كه‌ بكاته‌ دۆستی خۆی به‌ هه‌موو كه‌م‌و كوریه‌كه‌وه‌ و دوژمنی به‌رامبه‌ره‌كه‌یی‌و ئه‌زیه‌ت دانی سه‌ره‌نجام به‌ده‌ستی خۆیی‌و به‌قسه‌ی خۆی منداڵه‌كه‌ وێل‌و سه‌رگه‌ردان ده‌كات‌و له‌ده‌ستی ده‌دا پێشی ناگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر خه‌ت.

8_ هۆكاره‌ سه‌ركێشه‌كانی به‌د ره‌وشتی و خراپه‌: ئه‌و وشه‌یه‌ گشتی یه‌ به‌كاردێت بۆ هۆكاری به‌د ره‌وشتی بینراو وه‌ك وێنه‌ی روت‌و قوتی رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كانی فیلمی جنسی‌و نوسینی سه‌رنج راكیشی به‌د ره‌وشتی به‌ هۆی ته‌له‌فزیۆن و ئامێری سه‌ته‌لایت‌و ڤیدیۆ و كۆمپیوته‌رو ئینته‌ر نێنت‌و سینه‌ماو هتد.. وه‌ هه‌روه‌ها به‌كاریش دێ‌ بۆ هۆكاره‌ بیستراوه‌كان وه‌ك گۆرانی‌و مۆسیقاو هۆنراوه‌ی خراپ‌و سه‌رنج راكیش‌و هتد..


رێگاكانی چاره‌سه‌ری هه‌ڵه‌و تاوان:

دیاره‌ رێگای چاره‌ سه‌ر بۆ هه‌ ڵه‌‌و تاوان زۆر زۆرو شێوه‌ی هه‌یه‌ ناتوانێت هه‌مویان باس بكه‌ین وه‌لێ‌ هه‌ندێكیان لێ باس ده‌كه‌ین زۆر به‌ كورتی:

1_ یه‌كه‌م رێگا بۆ چاره‌سه‌ری هه‌له‌‌و كه‌موكورتی ئامۆژگاری به‌وشه‌، كه‌ به‌راستی وشه‌ی جوان‌و پڕ مانا بێته‌ ده‌ر له‌ زاری كه‌ سێكی كه‌مو كوری زۆر كاریگه‌ر ده‌بێ به‌ سه‌ر تاوانبار جارێكیان پێشه‌وا حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی ده‌ستی دا دنكه‌ قه‌سپێكی زه‌كات‌و هه‌ریدا ناو زاری خۆی به‌ مه‌به‌ستی خواردن پێغه‌مبه‌ر پێی فه‌رموو: ( كخ كخ ارم بیها اما علمت انا لا ناكل الصدقه‌).

2_ زه‌جركردن‌و خۆ لێ زویر كردن: جارێكیان ئه‌ بو زه‌ری غیفاری به‌ پیاوێكی وت ابن السودا‌و پێغه‌مبه‌ر خۆی لێ زویر كرد فه‌رمووی (انك امرو‌و فیك جاهیله‌ ).

3_ ئاماژه‌ به‌ ده‌ست: ابن عباس ده‌فه‌رموێ‌: فه‌زڵ ناوێك له‌ دوای پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سواری وڵاغ ببوم ژنێكی خه‌سعه‌می هات ویستی پرسیار له‌ پێغه‌مبه‌ر بكا فه‌زل سه‌رنجی دا ئه‌و ژنه‌و لێی ورد بۆوه‌ ژنه‌كه‌ش ته‌ماشای فه‌زڵی كرد پاشان پێغه‌مبه‌ر به‌ ده‌ستی موباره‌كی روی فه‌زڵی وه‌رگێرا بۆ لایه‌كی تر.

4_ جاری واش هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر به‌ لێدان به‌و مه‌رجانه‌ی باسمان كرد-ده‌كرێ‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر فه‌رمویه‌تی: فه‌رمان به‌ منداڵه‌كتان بكه‌ن به‌ نوێژ كردن له‌ ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵی دا لێیان ده‌ن گه‌ر نه‌یان كرد له‌ته‌مه‌نی ده‌ ساڵی دا .. دیاره‌ لێدان بۆ هه‌ندێك كه‌س‌و كات ده‌بێته‌ فه‌رمان وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی لێدراویشه‌.

5_ خۆ لێ‌ گرتن‌و دواندن وه‌ك له‌ گێرانه‌وه‌ی كه‌عبی كوڕی مالك هاتوه‌و ده‌لێ‌ له‌و كاته‌ی من‌و هیلالی كوری ئومه‌یه‌و مراره‌ی كوری ره‌بیع دواكه‌وتین له‌ چونمان له‌ پاش هاتنه‌وه‌ی له‌ غه‌زا خۆی لێ‌ گرتین‌و قه‌ده‌غه‌ی كرد نابێ‌ هیچ كه‌س له‌ یاران بمانه‌وێت كه‌ له‌ نێو مزگه‌وت و بازارو كوچه‌و كۆلانه‌كان هیچ كه‌س نایان ده‌دواندین خه‌ریك بوو دڵمان بته‌قێ‌ تا په‌نجا رۆژ شه‌رێكی ده‌رونی كه‌ به‌شدار نه‌بوین له‌ جه‌نگ به‌ بێ‌ پاساوی دروست.