كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ڕه‌بیه رۆژی 8/1/2011 بڵاوی كرده‌وه، كه زانای ئاینی ناوداری وڵاتی سعودیه، شێخ عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لفه‌وزان، له سمینارێكدا كه له‌و وڵاته‌دا سازكرابوو، گوتی: دوعاكردن له شوێنكه‌وتووانی هیچ ئاینێك جائیز نیه‌و، ده‌قێك نیه له قوڕئان‌و فه‌رمووده‌یشدا كه ئه‌م كاره به دروست دابنێ، به‌ڵكو ده‌بێ موسڵمانان داوابكه‌ن كه خوا رێنمونیان بكات.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه شێخ ئه‌لفه‌وزان له چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی ناوبراو گوتی: موسڵمان به دوعاكردنی له ئاینزاكانی دیكه، جوانی‌و لێبوردهییو به‌یه‌كه‌وه ژیانی ناو ئیسلام دهشێوێنێو، سته‌مێكیشه له ئاینزاكانو كه‌مینه‌كانی وڵاتانی موسڵمانان.
شایانی باسه: شێخ عه‌بدولعه‌زیز بن فه‌وزان ئه‌لفه‌وزان، زانا‌و كه‌سایه‌تیه‌كی ناوداره‌و، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤی وڵاته‌كه‌یه‌تی، له هه‌مان كات مامۆستای زانكۆی موحه‌مه‌د بن سعودی ئیسلامیه‌و، وانه‌ی فیقهیش ئه‌داته‌وه له په‌یمانگای باڵای دادوه‌ری.
|