دكتۆر یوسف قه‌ره‌زاوی سه‌رۆكی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ئیدانه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی پاپا بندێكتی شازده‌هه‌می كرد، كه تێیدا داوای پاراستنی قیبتیهكانی میسر ده‌كات، روونی كرده‌وه، قیبتیه‌كان به‌شێكن له میسر‌و كه‌سیش ناتوانێت جودایان بكاته‌وه، چونكه ئه‌وان به‌شێكن له‌و نیشتیمانه.
هه‌روه‌ها له میانه‌ی به‌رنامه‌ی شه‌ریعه‌و حه‌یات له كه‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره قه‌ره‌زاوی گووتی: به پاپا ده‌ڵێم: خراپه‌ی تۆمان به‌سه، تكایه وازمان لێ بێنه، روونی كرده‌وه، كه‌سه تووندڕه‌وه‌كان له موسڵمان‌و مه‌سیحیه‌كان رووداوه‌كان له چوارچێوه‌ی خۆیان ده‌به‌نه ده‌ره‌وه، كه هیچ ئامانجیان لێی نییه جگه له هیلاكیو وێرانكردنی وڵاتان‌و هاوڵاتیان، بۆیه داوا له ئه‌هلی حیكمه ده‌كه‌ین، كه حیكمهتو ئامۆژگاری جوان‌و گوتارێكی مامناوه‌ندی ئه‌و ئاریشانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، راشیگه‌یاند: قیبتیه‌كان به‌شێكن له میسر‌و هه‌ر شتێك بۆ ئێمه هه‌بێت بۆ ئه‌وانیش هه‌یه، هه‌ر ئه‌ركێكیش له ئه‌ستۆی ئێمه‌وه بێت له ئه‌ستۆی ئه‌وانیشه.
له‌لای خۆیه‌وه دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یبی شێخی ئه‌زهه‌ر پێی وابوو، كه بانگه‌وازه‌كه‌ی پاپا تهدهخولكردنێكی ناڕه‌وایه له كاروباری میسر، بۆیه پرسی: ئه‌ی بۆچی پاپا داوای پاراستنی گیانی موسڵمانانی ناكرد، كاتێك له ئێراق تووشی كوشت‌و بڕ ده‌بوونه‌وه، به‌مه‌ش ره‌خنه‌ی گرت، كه به یه‌ك چاوی سه‌یری موسڵمانان‌و مه‌سیحیه‌كان ناكرێت، له هه‌مبه‌ر كرداری كوشت‌و بڕی له جیهاندا.
|