پێشه‌كی: ئه‌م بابه‌ته هه‌ر چه‌نده پێشتر قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه و وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ماوه ماوه له هه‌ندێ سایته‌كان دووباره بڵاو ده‌بێته‌وه و به‌هۆیه‌وه‌ش هه‌ندێ كه‌سی نه‌فام و نه‌زان هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام و به‌خورافه و ئه‌فسانه تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌كرێ زیاتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و موسڵمانان ئاگادار بكرێنه‌وه...
ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئایینی زانست و زانیاری و شارستانیه‌ته، شۆڕشێك بووه له دژی ئه‌فسانه و خورافات و نه‌زانین و شتی بێ بنه‌ما...
یه‌كه‌م ئایه‌تی قورئان به بخوێنه ده‌ست پێده‌كات: ((اقرأ باسم ربك الژی خلق، خلق الإنسان من علق، اقرأ وربك اڵكرم، الژی علم بالقلم، علم الإنسان ما لم یعلم)){سوره العلق: 1ـ5}.
گه‌لی كورد گه‌لێكی زانست خواز‌و رۆشنبیره، چه‌نده‌ها زانا‌و نووسه رو شاعیر‌و مێژونووس و فه‌یله‌سوفی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه...
به‌ڵام به داخه‌وه دووریش نه‌بووه له ئه‌فسانه و شتی بێ بنه‌ما و خورافات، كه‌م یان زۆر وه‌كو دیارده‌یه‌ك له‌ناویدا بڵاوبوویته‌وه...
یه‌ك له‌و ئه‌فسانانه كه ماوه ماوه بڵاو ده‌بێته‌وه خه‌ونه‌كه‌ی جه‌نابی شێخ ئه‌حمه‌ده، كه ئێمه ده‌قه‌كه‌ی وه‌كو خۆی دێنینه‌وه وه‌كو له وێنه‌كه‌دا هاتووه پاشان قسه‌ی خۆمانیشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، خوێنه‌رانیش ئازادن ده‌توانن راو سه‌رنجی خۆیان ده‌رببڕن، گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه شته‌كان به دیدێكی عه‌قڵانیه‌ت و ژیرانه ته‌ماشا بكه‌ین و به ته‌رازوی قورئان و سوننه‌ت شته‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنین... ئه‌مه‌ش ده‌قی خه‌ونه سهیرهكهیه كه له وێنه‌كه‌دا هاتووه، ئێمه‌ش ده‌ڵێن:
1ـ ئه‌م جۆره خه‌ونانه له ئیسلامدا حوكمی شه‌رعی لێوه‌رناگیرێت و نابێته به‌ڵگه بۆ هیچ شتێك...
2ـ له وهسیهتهكهدا هاتووه كه هه‌ر كه‌سێك ئه‌مه بخوێنیته‌وه و بڵاوی بكاته‌وه، ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر تكا و شه‌فاعه‌تی بۆ ده‌كا، وه به پێچه‌وانه‌ش ئه‌وه‌ی بڵاوی نه‌كاته‌وه یان بیدڕێنێ، ئه‌وه تاوانێكی گه‌وره‌ی كردووه.
ئه‌مه دووره له راستی و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له قورئان سوننه‌تی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم نیه له‌سه‌ر ئه‌مه، شتێكی زۆر سه‌یره به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی خه‌ونێك پێغه‌مبه‌ر تكات بۆ بكات له رۆژی دوایی، كه‌واته: روكنه‌كان و بنچینه‌كانی باوه‌ڕو ئیسلام ده‌بنه سفری پاش فاریزه!...
3ـ رۆژی قیامه‌ت ته‌نها خوای گه‌وره ده‌زانێ كه‌ی و له چ كاتێكدا دێت، راسته له هه‌ندێ ئایه‌ته‌كانی قورئان و سوننه‌تی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ردا هاتووه كه رۆژی قیامه‌ت نزیك بۆته‌وه و خه‌ڵكیش بێ ئاگایه، وه‌ك ده‌فه‌رموێ: ((اقترب للناس حسابهم وهم فی غفله معرچون)) سوره اڵ‌نبیا‌و {اڵ‌نبیا‌و: 1}، وه ده‌فه‌رموێ: { وَمَا أَمْرُ السَّاعَهِ إِلَّا كَڵمْحِ الْبَصَڕ أَوْ هُوَ أَقْرَبُ إِنَّ اللَّهَ عَڵی كُلِّ شَیْوٍ قَدِیرٌ }، یان پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێ: ((بعپت أنا والساعه كَهَژِهِ مِنْ هَژِهِ أَوْ كَهَاتَیْنِ وَقَرَنَ بَیْنَ السَّبَّابَهِ وَالْوُسْگَی)).
كه‌واته: ئێمه به پێی قورئان و سوننه‌ت ده‌زانین كه قیامه‌ت نزیك بۆته‌وه و كاته‌ش ته‌نها خودا به خۆی ده‌زانێ و ئێمه نازانین، نه‌ك به‌و خه‌ونه بێین و بڵێین قیامه‌ت نزیك بۆته‌وه به به‌ڵگه‌ی خه‌ونی جه‌نابی شێخ ئه‌حمه‌د...
4ـ ئه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونه و نامه و وه‌سیه‌ته، بڵاو نه‌كاته‌وه زۆر باشتره له‌وه‌ی بڵاوی بكاته‌وه و خه‌ڵك تووشی دڵه‌ڕاوكێ بكات، وه هیچ تاوانبار نابی ئه‌گه‌ر بڵاوی نه‌كه‌یه‌وه، وه ئێمه‌ش بۆ ئه‌وه ئه‌م شته‌مان نووسیوه تا موسڵمانان به هه‌موو شتێك باوه‌ڕ نه‌كه‌ن و خۆیان له‌م جۆره شتانه بپارێزن، وه‌كو گوتراوه: ((عرفت الشر لا للشر ولكن ڵوقیه ومن لا یعرف الشر وقع فیه).
5ـ راسته خه‌ونی باش و چاك هه‌یه وه‌كو له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحی پێغه‌مبه‌ردا هاتووه به‌شێكه له چه‌نده‌ها به‌شی پێغه‌مبه‌رایه‌تی، به‌ڵام خه‌ونی باش مانای ئه‌وه نیه به‌خه‌ڵك بگوترێ ئاوا بكه و ئاوا مه‌كه و وه‌كو گوتمان حوكمی شه‌رعی لێوه‌رناگیرێت، ته‌نها خه‌ونی پێغه‌مبه‌ران نه‌بێت كه وه‌حیه بۆیان دێت...
له كۆتاییدا پێویست ناكات خۆمان به‌و جۆره شتانه سه‌رقاڵ بكه‌ین و خه‌ڵكیش چه‌واشه بكه‌ین، ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش پێویستی به‌و جۆره شتانه نیه... |