مه‌لا ره‌سول سیتكانی، راگه‌یاندنی لق:
سه‌ر له به‌یانی رۆژی 10/1/2011 دووشه‌ممه شاندێكی لقه‌كه‌مان كه پێكهاتبوو له به‌رێزان: مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سهعیدو، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی‌و، مه‌لا مه‌لحه‌م گه‌ردی‌و، مه‌لا وه‌لی دری‌و، مه‌لا خالید ئالانیون، مه‌لا ره‌سول سیتكانی كارگێڕانی لق‌و چه‌ند زانایهكیتر له‌ناوچه‌كانی سنووری لقه‌كه‌مان به‌شداریان كرد له كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی په‌رتووكی له هۆلی بۆنه‌كانی ئه‌وقافی سۆران، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان لقی سۆران ئاماده‌كراوه‌و، تیایدا زیاتر له 1500 ناونیشانی جۆراو جۆری په‌رتووكی له خۆگرتوه‌و، داشكانێكی به‌رچاو له نرخی په‌رتووكه‌كان كردووه.
شایه‌نی باسه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو له زانایان‌و رۆشنبیران‌و قوتابیانی ناوچه‌كه به مه‌به‌ستی كڕینی په‌ڕتووك روویان له پیشانگاكه كردووه‌و، بۆ ماوه‌ی چوار رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
|