له‌م چه‌ند رۆژه‌دا ساڵی تازه‌ی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێده‌كرد و قوتابیانمان روویان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن كرد ، به‌و بۆنه‌وه سه‌ره‌تا پیرۆزبایی له مامۆستایان و قوتابیانی خۆشه‌ویست و كه‌س و كاره‌كانیان و گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م.
هه‌موومان گرنگی و بایه‌خی خوێندن و خوێنده‌واری و فێربوونی زانست هه‌ست پێده‌كه‌ین و ده‌زانین كه فێربوونی زانست و زانیاری و ته‌كنه‌لۆژیای نوێ كلیلی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌پێدان و سه‌ربه‌خۆییه ، بێ حیكمه‌ت نییه كه یه‌كه‌م ئایه‌تی قورئانی پیرۆز داوای خوێندن و خوێنده‌واریمان لێ ده‌كات (إقرأ باسم ربك الذی خلق ، خلق الانسان من علق، إقرأ وربك الأكرم ، الذی علم بالقلم، علم الانسان مالم یعلم).
هه‌ر قه‌ڵه‌میش كه یه‌كه‌م ئامرازی فێربوون و زانست و زانیارییه ،خوای گه‌وره سوێندی پێ خواردووه و رێزی بۆداناوه و سوڕه‌تێكی قورئانی پیرۆزی به ناوی (قه‌ڵه‌م)ه‌وه ناوناوه و له یه‌كه‌م ئایه‌تیدا ده‌فه‌رموێت (ن.والقلم ومایسطرون) .
واته: نوون، سوێند به پێنووس و ئه‌وه‌ش دێته نووسین ، یانی ئه‌و دێڕانه‌ی به قه‌ڵه‌م ده‌نووسرێن . بۆیه ده‌بێ گرنگی و بایه‌خی زۆر به زانست و خوێنده‌واری بده‌ین، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌ش به پێویستم زانی له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌مجاره‌ی گۆشه‌ی (روانین) دا تیشك بخه‌مه سهربواری په‌روه رده و فێركردن له‌هه‌رێم دا. له گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هه‌ر ساڵێكی خوێندندا كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و هه‌ندێكیش هی ساڵانی رابردوون و به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه.
گرفتێكی سه‌ره‌كی نه‌بوون یان كه‌می قوتابخانه‌یه له شاروشارۆچكه و گونده‌كان، گه‌رچی له‌م دوو ساڵه‌دا بودجه‌یه‌كی باش بۆ بواری په‌روه‌رده و دروستكردنی قوتابخانه ته‌رخانكراوه و ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ته‌لاری قوتابخانه دروستكراون و چوونه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه ، یاخود نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه ، به‌ڵام هێشتا پێویستییه‌كی زۆر هه‌یه به قوتابخانه و ساڵانه‌ش زیاتر ده‌بێت ، تا ئێستا ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر نه‌كراوه و پێویستی به به‌رنامه و پلانی وردتر و تۆكمه تر هه‌یه، تا هه‌نووكه قوتابخانه‌ی دوو ده‌وام و سێ ده‌وام و هه‌ندێ جار چواردهوامیش هه‌یه ، ئه‌م گرفته به نیسپهت باخچه‌ی ساوایانیش له ئارادایه ، بینای زۆری قوتابخانه و باجچه‌ی ساوایان به‌كرێ گیراون كه بیناكانیش كه موایه مواسه‌فاتی قوتابخانه‌ی شیاویان تێدابێت بۆئه‌وه‌ی قوتابیان تیایاندا درێژه به‌خوێندن بده‌ن، ئه‌و بینایانه‌ش كاریان تێدا ده‌كرێت بۆدروستكردن، دره‌نگ كاریان تێدا ده‌كرێت و له‌كاتی خۆیدا ته‌واو ناكرێن كه قوتابیان بتوانن روویان تێبكه‌ن و بۆخوێندن سوودیان لێ وه‌ربگرن. سیستمی نوێی په‌روه‌رده‌ش كه‌م وكوڕی زۆری تێدایه و له‌لایه‌ن خودی مامۆستایان و شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده و فێركردن رووبه ڕووی ره‌خنه بۆته‌وه، چونكه له گه‌ڵ بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان ناگونجێت. ئاستی خوێندن و ده‌رچوون زۆردابه‌زیوه و بۆتهگرفتێكی گه‌روه ، ئه‌گه‌ر به‌شێكی هۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی به قوتابیانه‌وه هه‌بێت ، به‌شیكی تری په‌یوه‌ندی به سیستمه‌كه و مامۆستایانیشه‌وه هه‌یه ، زۆرجار گۆڕینی پڕۆگرام و كتێبه‌كانی خوێندن سه‌ری له قوتابیان شێواندووه كه هه‌ندێ جار له ناوه‌ڕاستی وه‌رزی خوێندندا ده‌گۆڕێن، زۆرێك له مامۆستاكانیش گرفتی ئاست نزمییان هه‌یه ، گه‌رچی ساڵانه خولی شیاندن بۆ مامۆستایان ده‌كرێته‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پیشه‌ی مامۆستایه‌تی ده‌كرێت ، ئه‌مه‌ش بۆ جیاكردنه‌وه‌ی مامۆستای به توانا له بێ توانا، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه له سه‌ر 100 نمره‌یه و 25ی لای به‌ڕێوه‌به‌ر و 75 یلای سه‌رپه‌رشتیاره ، كه ئه‌مه كارێكی باشه ،به‌ڵام هێشتا گرفته‌كه چاره‌سه‌ر ناكات، چونكه هه‌م خولی شیاندنهكه، هه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه ره‌نگه وه‌ك پێویست نه‌بێت ، بۆیه هه‌ندێ له سه‌ر په‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌روه‌رده خۆیان ئاماژه به ناكارایی و ئاستنزمی هه‌ندێ له مامۆستایان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی (جه‌بار حه‌مه ئه‌حمه‌د) له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی (هه‌ولێر) ژماره (1135)ی رۆژی 8/9/2011 دا ده‌ڵێت (له ساڵانی رابردوودا 75%ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی له خوێندنگاكاندا وانه‌یان ده‌گوته‌وه ، ئامادهنهكرابوون بۆ مامۆستایه‌تی ، بۆیه وه‌كو ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه ئامادهنهكرابوون ، نه‌یانده‌توانی زاڵ بێت به سه‌ر ته‌واوی لایه‌نه‌كانی نێو پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن..) سه‌باره‌ت به دانانی سه‌رپه‌رشتیار و به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ره‌كانیش، گه‌رچی حكومه‌ت و به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌ده ده‌ڵێن به ڕێ و شوێنی یاسایی و دروست داده‌نرێن، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی زۆر هه‌ن كه هێشتا ئه‌وانه به ته‌زكیه و به‌هۆی حیزبایه‌تییه‌وه داده‌نرێن، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له عه‌یبه‌كانی بواری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ، گه‌رچی له پێناو ئه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی له دانانی ئه‌م پۆستانه نه‌بێت، گوایه كۆمه‌ڵێك پێوه‌ر هه‌یه و تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه ده‌كرێت كه ده‌بن به سه‌رپه‌رشتیار ، به پێی سیستمی قوتابخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش پێویسته ئه‌و مامۆستایانه‌ی وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ر داده‌مه‌زرێن ماوه‌ی 5 ساڵ یان زیاتر و له ناو قه‌زا و ناحیه و كۆمه‌ڵگاكانیش 3 ساڵ یان زیاتر وه‌كو مامۆستا كاریان كردبێت ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ خاوه‌ن به‌هره و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز و ناوبانگێكی باشیان هه‌بێت و هیچ سزایه‌كی له ئه‌نجامی دادگایی و لێكۆڵینه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌یی ئاراسته نه‌كرابێت و واچاكتره خولێكی تایبه‌تیان له بواری كارگێڕی په‌روه‌ده‌ییدا بینیبێت ، یان له ساڵێك زیاتر یاریده‌ده‌ری كرد بێت... وێڕای ئه‌مه ، ده‌بینین تا هه‌نووكه وه‌كو پێویست ئه‌و پێوه‌رانه له به‌ر چاو ناگیرێن تاوه‌كو به پێی كه‌فائه مامۆستایان ببن به سه‌رپه‌رشتیار یاخود به به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌ر ، به‌ڵكو هێشتا بنه‌مای حیزبایه‌تی و مه‌حسوبییه‌ت له به‌رچاو ده‌گیرێت ، كه ئه‌مه‌ش زیان به پڕۆسه ی په‌روه‌رده‌و فێركردن و داهاتووی وڵات ده‌گه‌یه‌نێت .
بێگومان زانكۆكانیش گرفتی خۆیان هه‌یه و وه‌رگرتنی قوتابیان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن و زانكۆكانیش بێ كێشه نین ، جگه له مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی ده‌رچوانی زانكۆ و په‌یمانگاكانیش كه لێره‌دا ده‌رفه‌تی باسكردنیان نییه. ئومێده‌وارم كه حكومه‌ت هه‌وڵی زیاتر بدات بۆنه‌هێشتنی كه‌م و كوڕییه‌كانی بواری په‌روه‌رده و خزمه‌تكردنی مامۆستایان و قوتابیان و گرنگی دانی شایسته پێیان بۆئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی له باروكهش و هه‌وای گونجاو تر بۆ ڕۆڵه‌كانمان بڕه‌خسێت كه بتوانن به چه‌كی زانست پڕچه‌ك ببن و ببنه ئه‌ندامێكی چاك و چالاك و دڵسۆز له ئاینده‌دا بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌یان. |