مه‌لاره‌سول سیتكان، راگه‌یاندنی لق:
به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانیان و كاركردن له‌پێناوپاراستنی ئه‌زموونی كوردستان و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دام‌و ده‌ز گا حیزبی و حكومیه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان، سه‌ر له به‌یانی رۆژی 11/1/2011 سێشه‌ممه، شاندێكی لقه‌كه‌مان كه پێكهاتبوو له به‌رێزان: مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سهعیدو، مه‌لا خدر خهلیفانیو، مه‌لا ره‌سول گه‌زنه‌یی كارگێرانی لق‌و، مه‌لا یوسف ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمانی زانایان سه‌ردانی كۆمیته‌ی مه‌حه‌لی سۆرانی حزبی شیوعی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن هاوڕێ عارف روستایی به‌رپرسی كۆمیته‌ی مه‌حه‌لی سۆرانی حیزبی شیوعی كوردستان به‌گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.
له‌دیدارێكی نێوانیاندا چه‌ند بابه‌تێكی گرنگی هه‌نوكه‌ی ئه‌مڕۆی گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان تاوتوێ كران‌و، رۆلی زانایانی ئاینی به‌رزنرخێنرا.
هه‌ر له‌درێژه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا به‌رێز مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ناوی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سوپاسی حزبی شیوعی كوردستان كرد له هه‌مبه‌ر هه‌لوێسته نهتهوهییهكانیانو رێزگرتنیان له ئاین‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه به‌رپرسی كۆمیته سوپاسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كرد، گوتی: وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی توانیوتانه خزمه‌تی ئاین و نهتهوهوبكهنو، هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش به‌خه‌لكی كوردستان بكه‌ن.
ئه‌مه‌و سه‌ردانه‌كه سه‌ركه‌وتوانه كۆتای پێهات وچه‌ندین به‌ڵێنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هه‌ردوولای تیادا دوپاتكرایه‌وه.
|