دوشه‌ممه رێكه‌وتی 10/1/2011 به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و شاندێكی یاوه‌ری، سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری چه‌مچه‌ماڵیان كرد‌و، به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له كار‌و چالاكیه‌كانی یه‌كێتی زانایان له‌و ده‌ڤه‌ره‌و، دروست كردنی ههماههنگیو توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندیه‌كان له زنجیره سه‌ردانێكدا دام‌و ده‌زگاكانی حكومی‌و حیزبی ناوچه‌كه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه.
سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كه به‌ڕێزیان سه‌ردانی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن بهرپرسو كارگێڕان‌و زانایانی لقه‌كه‌وه پێشوازیان لێكراو، دواتر له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی ستافی لق‌و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی باس له چه‌ند خاڵ‌و ئه‌ركێكی هه‌نوكه‌یی زانایان كرا‌و، گرنگترینیان بریتی بوون له نه‌مانی زمانی تهشهیرو، تانه‌و ته‌شه‌ره‌ی وتارهكانو،جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر گرنگی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی،
هه‌ماهه‌نگی زانایان له‌گه‌ڵ رێخكراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مهدهنیو، گرنگی دان به كاری رێكخراوه‌یی زانایان.
پاشان به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
دواتر به‌ڕێزیان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد‌و، به‌گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێزان كاك سه‌ید ره‌سول به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو، كاك فریاد جێگری به‌رپرس پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، باس له رۆڵی زانایان له ئێستا‌و رابردووی كوردستان كرا‌و،خزمه‌تی مامۆستایانی ئاینی له ئاست ئاسایشی نهتهوهییو كۆمه‌ڵایه‌تی‌و، به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیار تاكی كوردی موسڵمان به‌رز نرخێنراو،جه‌خت له‌سه‌ر بوونی هه‌ماهه‌نگی نێوان زانایان‌و ده‌زگاكانی دیكه كرایه‌وه.
هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و شاندی یاوه‌ری بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، هه‌مان رۆژ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیانیان كرد‌و، به‌ڕێزه‌وه له لایه‌ن كاك رێبواڕ مه‌لا مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌قافی ناوبراو پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتێكی نێوانیاندا باس له په‌یوه‌ندی توندوتۆڵی نێوان ده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی ئهوقافو یه‌كێتی زانایان كرا، كه ته‌واوكه‌ری كاری یهكترنو، به یه‌كه‌وه پارێزه‌ری په‌یامی به‌رزی ئاینین.
پاشان به‌ڕێزان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و شاندی یاوه‌ری، سه‌ردانی قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵیان كرد‌و، به گه‌رمیه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێز جه‌نابی قائیمقام مامۆستا عه‌لی پێشوازیان لێكراو، له دانیشتنێكدا باس له گرنگی به‌رده‌وامبوونی ئه‌م جۆره سه‌ردانانه كرا‌و، جه‌خت له‌سه‌ر ههماههنگیو په‌یوه‌ندی پته‌وی نێوان زانایانی ئاینی‌و ده‌زگا میری‌و رێكخراوه‌كانی كۆمهلًَگهی مهدهنیو حیزب‌و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كرایه‌وه.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێز قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، دوپاتی هه‌موو پشتیوانی‌و ئاسانكاریه‌كی بۆ زانایانی ئاینی قه‌زاكه‌ی كرده‌وه‌و، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ناوی خۆی‌و زانایانی ناوچه‌كه سوپاس‌و پێزانینی خۆیانی ئاراسته كرد.
|