سه‌ره‌نجامی هه‌موو دیكتاتۆر‌و سته‌مكارێك لهناوچوونو پاشان به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو پاشانیش (إلی جهنم وبئس المصیر).. به‌ڵام من لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌ویش چۆنیه‌تی كوشتنی قه‌زافی بوو.. ماتوو كه‌سێك زه‌لیل بوو كه‌وته ژێر ده‌ستت نه له ئیسلامه‌تی‌و نه له شیهمی پیاوه‌تی دا نه‌هاتووه به‌م شێوازه ره‌فتار له‌گه‌ڵ دیلێك بكرێت‌و به‌تایبه‌ت له‌به‌رچاوی منداڵ‌و ئافرهتو.. به‌تایبه‌ت تریش كه حهقو مافی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی له‌سه‌ره (كه‌واته: به‌ته‌نها موڵكی كه‌سێك یاخود كه‌سانێك نه‌بووه.. به‌ڵكو هی هه‌موو شه‌عب بووه)، پێویست بوو وه‌ك دیلێكی جه‌نگ ره‌فتاری له‌گه‌ڵ بكرێت‌و پاشان بدرێته دادگا.. نه‌ك به‌م شێوازه (كوشتنه‌و روتكردنه‌وه‌ی.. كه ده‌گونجێت بگوترێت: هه‌تك كردنی مافی مرۆڤه)! ئینجا ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سانێك گوتیان: ئاخر خۆی‌و دار‌و ده‌سته‌كه‌شی ئاوهایان له خه‌ڵك كردووه.. (ئه‌م قسه تصدیق ده‌كرێت) به‌ڵام لێره‌دا جیاواز‌و(تهوفیرهكهی) چی بوو..؟ خۆ ئه‌وانیش هه‌ر ره‌وشتی دیكتاتۆریان به‌رامبه‌ر به‌كه‌سێكی داماڵدراو له‌هه‌موو دهسهڵاتو پشت‌و قوهتێك نواند.. لاسایی دیكتاتۆر له‌هه‌ر ئاستێك بێت هه‌ر زوڵم‌و سته‌مه!، پاشان ئه‌تك كردنی جه‌نازه به‌فه‌رمووده نه‌هی لێ كراوه..، هه‌روه‌ها دوواخستنی ناشتنی جه‌نازه ئه‌وه‌ش گوناهێكی دیكه‌یه..، پاشان (موحاكهمهكردنی واخێرای دیكتاتۆری میصر‌و به‌م شێوازه‌ش.. هه‌روه‌ها): به‌م ده‌رده بردنی دیكتاتۆری لیبیا ئه‌وه سوریا‌و دیكتاتۆره‌كانی تریش شێت‌و هار دهكاتو زۆر خرابتر له‌وه‌ی كه هه‌نه (گورگ ئاسا) به‌رده‌بنه گیانی (عیبادو بیلادو) خه‌ڵكی سڤیل‌و بێ ده‌سه‌ڵات.. له‌ترسی دهسهڵاتو روحی خۆیان..!
كه‌واته: ئه‌م ره‌فتاره به‌م شێوازه خزمه‌تێكی نه‌كرد به قه‌د ئه‌وه‌ی كه زیان له دوای خۆی به‌جێ دێڵێت..!
(پاشان سه‌یری مێژوو ژیاننامه‌ی شێری پیر بكه‌ن.. مه‌به‌ستم پێ ی عومه‌ر موختاره ره‌حمه‌تی خوای لێ بی: 20ساڵ له لیبیا دژی داگیركارانی وڵاته‌كه‌ی جه‌نگا نه‌زانرا ته‌نها دیلێك بكوژێت.. تاوه‌كو خۆشی كه به‌دیلی كه‌وته به‌رده‌ستی دوژمنه‌كانی.. كه ئیتاڵیه‌كان بوون: ئاماده‌نه‌بوون بیكوژن به‌ڵكو دایانه دادگای سه‌ربازی..)
پاشان هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی (زه‌نگه زه‌نگه..كاتێك كه ئاشكرابوو..) زۆر جێگای دڵخۆشكه‌ری نیه (وه له‌كاتی كوشتنه‌كه‌شی ئه‌وه زۆر به زهقو رونی دیاره) كه كه‌س به‌كه‌س نه‌بوو، براگه‌وره دیار نه‌بوو!، هه‌ركه‌سه‌و بۆخۆی ده‌یویست (وه‌ك چالاكیه‌ك) بیباته‌وه بۆ شاری خۆی!، هه‌ربۆیه وه‌كو گه‌نجه ته‌مه‌ن 22ساڵیه‌كه گوتی: من دۆزیمه‌وه‌و كاتێ كه زانیم ناتوانم بیبه‌مه‌وه بۆ شاری خۆم ناچاربووم نه‌هێڵم (ئه‌م چالاكیه بۆ كه‌سێكی تر بێت‌و هه‌ربۆیه) به 2دوو فیشه‌ك لێم دا‌و به‌سه‌ختی بریندارم كرد ئه‌وه‌بوو دوای كاتژمێرێك مرد..
كه‌واته: (ئه‌و شێتی ده‌سه‌ڵات بوو..له‌گه‌ڵ رێزی زۆریشم.. به‌ڵام ئه‌م راستیه‌ش ناشاردرێته‌وه كه: ئه‌وانیش شێتی ئینتیقام بوون)!
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه لێره‌دا كه سه‌رنجی بدهینو لێ ی وردبینه‌وه: ئه‌ویش خاوه‌ن شكۆكانه كه به‌رده‌وام ده‌ست له‌پشت ئه‌و كاربهدهستو سه‌رۆكانه ده‌ده‌ن تاههنو دژی ئاینی خوا‌و شهعبو میلله‌تی خۆیان به‌كاریان ده‌هێننه‌وه..! هه‌ركاتێكیش لێ كهوتنو ئیشیان پێ یان نه‌ما ئه‌وه پشتیان تێ ده‌كه‌ن..! وه‌كو هاوشێوه‌ی شه‌یتان.. هه‌تا به‌ئینسان ده‌ڵێ لاڕێ‌و بێ باك به.. هه‌ر كات ته‌واو گوێڕایه‌ڵی بوو له‌دین ده‌رچوو ئه‌وكاته له‌به‌ری ڕائهكاتو پێ ی ده‌ڵێ: من به‌ریمه له‌تۆ..من له‌خوا ده‌ترسم..!
ئینجا لێره‌دا عاقڵ ئه‌وه‌یه (كه په‌ندو عیبڕه‌ت وه‌ربگرێت له غه‌یری خۆی‌و له رووداوه‌كانی مێژوو هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی بهرچاوانیشی).
|